له داگیرکه‌رێکیان پرسی
چۆن تۆ توانیت
وا به په‌له
داگیر بکه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی
که وا دایکی گه‌لێ گه‌له ؟!!
برۆی نایه‌ک
قوڵفه‌ی سازان
وتی ئاسان:
پێش ئه‌وه‌ی بجووڵێمه‌وه
چه‌ند به‌ره‌کیم بۆ نانه‌وه !!
حه‌سه‌ن ئه‌مینی سه‌قز
+
نوشته شده در جمعه شانزدهم اسفند 1387ساعت 6:56 توسط حسن اميني
|
خۆره تاو تازه ئه‌یویست به ته‌خته‌پاكه‌رێکی زه‌رده‌وه ره‌شایی‌هه‌ڵڕژاوی شه‌و له سه‌ر روخسار‌و ته‌خته‌ی سروشت پاك كاته‌وه
پووره خاسێ به سه ر ئه وه‌یشدا كه له‌ش‌ولارێكی له‌ڕولاوازی هه‌بوو هه‌موو به‌یانی یه‌ك وه‌ك یه‌كه‌م ژن له گه‌ڕه‌كا ده ركه‌وبانی خاوێن ئه‌كرده وه، وه‌ک هه‌میشه ئه‌وبه‌یانییه‌ش به‌ده‌م گسک لێدانه‌وه سه‌ری نابوه سه‌رکوڕوکاڵ ومناڵه‌کانی هیچیان له‌هه‌وێڵدا نه‌مابوون هه‌موو چبوونه‌سه‌رماڵ وحاڵی خۆیان هه‌ربۆیه خۆی به بێ که‌س وکارئه‌زانی.. جارجاره‌یش له‌شی ساغی خۆی ئه‌کرده‌پاکونێک وهه‌رچی خه‌م وکه‌سه‌ری بێ که‌سیه‌که‌ی بوو پێی پاک ئه‌کرده‌وه.
...هه‌روابه‌خایله‌وخه‌یاڵه‌وه ئه‌ژیا سه‌ری هه‌ڵبڕی وده‌ستێکی دایه پشتی وراست بوه‌وه‌و پشوویه‌کی درێژی ده‌رکرد،له‌پڕ نووسراوه‌یه‌کی سووری له‌سه‌ردیواری حه‌ساره‌که دی!! به‌دیتنی ئه‌و ره‌نگه‌سووره ئه‌میش چه‌ند ره‌نگێکی هێناوبرد‌هه‌تا سوورسوور داگیرسا هه‌رئه‌توت ره‌نگه‌سووره‌که‌ی سه‌ردیواره‌که هه‌ڵکڕاو له‌سه‌رته‌خته‌ی گۆناو و روخساری پووره‌خاسێدا رۆنیشت.
دوای ئه‌وئیست ورامانه به‌په‌له خۆی کرد به‌ژوورێداوده‌ستی پێ کرد : که‌ریم که‌ریم .. هه‌سته ..هه‌سته ماڵ کاول خانه خراب وماڵوێران بووین له‌ودووقڕان مواجبه‌یش که‌وتین هه‌سته زووبه کارێکی بکه....
مام که‌ریم زۆر زووراچه‌نی و وایده‌زانی هێشتا خانه‌نشین نه‌بوه وخه‌و وه‌ک جاران له‌ملی نه‌بوه‌ته‌وه به‌ده‌م خه‌وه‌وه هه‌واڵی کسک وخاکه‌نازوفه‌رغونه‌که‌ی ئه‌پرسی ....
به‌ڵام خاسێ نه‌یهێشت بیروهۆشی هه‌نگاوێکی دیکه دووربکه‌وێته‌وه، دیسان تێی هه‌ڵکرده‌وه
- ئه‌مشه‌ودیواره‌که‌یان نووسیوه.. زووبه‌کارێکی بکه!
- کێ نووسیویه‌تی؟!
- جا من چووزانم کام باوان بوقوڕدا چوو نووسیویه‌تی
- چۆن به‌سه‌ر هه‌موودیوارێکی ئه‌م شاره‌دا ده‌بێ دیواری من بنووسن؟! ئاخه‌ر خراپیم، ناپیاویم؟ که‌س نه‌ما من نه‌بێت؟! کوردایه‌تیم بۆ ئه‌که‌ن! ئه‌ویش به‌دیواره‌که‌ی من! کاکه من نامه‌وێ کوردتان بۆخۆتان ئه‌وه‌ده‌وڵه‌ته ده‌وڵه‌ت ره‌حمه‌ت له گۆڕی پێشینان"ده‌وڵه‌ت وه‌ک موو باریک ده‌بێ به‌ڵام ناچڕێت" بیست وپه‌نج سال به‌روبه‌ردرگای خه‌ڵکم ماڵی که‌س دڵی لێم نه‌ئێشاوئازاریشم بۆ که‌س نه‌بوو ئه‌ویتر بوو من هه‌رسبوور بووم ئه‌میش هات هه‌رسبووربووم، هه‌تا ئێستا؛ وتم ئینشائه‌ڵڵا له‌مه به‌دواوه له‌به‌روبوومی ره‌نجه‌که‌م ئه‌حه‌سێمه‌وه ئه‌ی یاخوا خواهه‌قی منتان لێ بسێنێت ..
......زووکه ژنه‌که بڕێک قوڕ بگره‌وه
- جا قوڕی چی؟ خۆقوڕمان بۆگیراوه‌وته‌وه دوورله‌باڵای ئه‌وبرایانه‌م وکوڕه‌کانم بێچاره‌بووین مواجبه‌که‌مان ئه‌بڕن له‌وچوارقه‌رانه بێ منه‌ته‌یش که‌وتین!
- ئه‌ڵێم بڕێک قوڕی تێئه‌ساوین هه‌تا ده‌روجیرانان نه‌یانزانیوه ژنه‌که مه‌یکه به‌قاوه قاو که‌س به‌که‌س دۆست نیه! به‌خوا له‌هه‌ردوولا ئه‌بێ بترسی ئه‌گه‌ر هه‌تیومه‌تیو که‌وتنه دوامان به‌جاش وباشه بڵه‌ین چی ؟! چی ئه‌که‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ر رووت وهه‌ڵه‌وهه‌رزه! وه‌ڵا هه‌رمناڵه وردکه بوو شای ده‌رکرد...
چه‌ند تۆپه‌ڵ قوڕ نووسراوه‌که‌ی به‌ته‌واوی له‌ژێر خۆدا حه‌شاردابوو، وه‌ک ئه‌وه‌ی ژانی ئازارێکیان بڕیبێته‌وه به‌جووته وه‌ک نه‌بایان دی بێ ونه‌بۆران خزانه‌وه ژووره‌که‌یان.
نیوه‌ڕۆدوا مناڵانی گه‌ڕه‌ک که‌له‌قوتابخانه هاتنه‌وه تاق وتۆق هه‌رئه‌هاتن وله شوێنی تۆپێنه‌که‌یان که زه‌ویه چۆڵه‌که‌ی ته‌نیشت ماڵی مام که‌ریم بوو کۆبوونه‌وه پێیان سه‌یربوو بڵێی کێ ئه‌مه‌ی پاکه‌وه کردبێت؟
یه‌کیان هه‌ڵی دایه‌و وتی: ئه‌وه بێت ونه‌بێ ئیش وکاری ئه‌وه‌تیوانه‌ی ئه‌وگه‌ڕه‌که‌ی خواره‌وه‌یه ئێواره یه‌کێکیان لێره‌وه هات چاوی لێوه‌بوو که‌من ئه‌منووسی"تیم عقاب ێ‌ماده مسابقه است" وه‌رن با بچین بۆ گیانیان.
حه‌سه‌ن ئه‌مینی - سه‌قز
+
نوشته شده در دوشنبه چهاردهم بهمن 1387ساعت 14:30 توسط حسن اميني
|
" پێشوازی"
له هه‌ردونزاری به‌هاری ته‌مه‌نتا گژه‌بای به‌گوڕ‌وتینی پووشپه‌ڕی‌شیله‌ی‌ده‌ماری گوڵ وگژوگیای ئاوات وحه‌زه‌كانـــتی هه‌ڵ‌ئه‌مژی له‌خڕ‌وهه‌ڵدێرو زه‌رد‌وماهه‌وه داسی پرسیارت لێ راست ئه‌بوه‌وه و په‌یتا په‌یتا ده‌مه‌داســــی (من بۆنه‌چم خۆمن له‌جێی باوكمم!؟)ئه‌ندێشه‌ی خـاو وكرچ‌وكاڵتی ئه‌دووری به‌ده‌م ئه‌وپرسیارو ژان‌وبركه‌وه قسه‌كانی دایكت له گوڵجاڕی بیر وئه‌ندێشه‌تا ســــه‌ری هه‌ڵ‌ئه‌دا(ده هه‌سته ده‌ی په‌نگه‌مووس‌كه‌ی یاڕه بی ئه‌وا خۆروبان گه‌رم بووه وكه‌س له جێ‌دا وته‌نانه‌ت‌له ئاوایشدا نه‌ماوه ئاخه‌ر ره‌نجبه‌ری چۆن‌وا ئه‌بێ خه‌ڵك چاكمان ناڵێن..)
تۆیش له ئاسمانت ئه‌ڕوانی خۆر بووك ئاسایی له جاده‌ی ته‌ختی ئاسمانه‌وه به ئه‌سپایی پێی هه‌ڵ‌ئه‌گرت‌وله‌وه نه ئه‌چوو به‌م زووانه بگاته حاست‌و وه‌سه‌ر سه‌رت‌بكه‌وێـــت كه پشووی نیمه‌ڕۆت پێ‌ببه‌خشێت، په‌نات برده به‌رتێكه‌ڵ كردن ئه‌گه‌رچی له تێكه‌ڵ‌كردن بیره‌وه‌ریه‌كی خۆشت نه‌بوو وله‌گوێتا هه‌رئه‌زرینگاوه كه‌وا(له گه‌ڵ هیچ گایه‌ل له‌وه‌رێنێك وڵاخه‌كان تێكه‌ڵ نه‌كه‌ی ئه‌وان له‌وه‌ڕیان نیه‌وله‌وه‌ڕگه‌ی ئێمه زۆروبژوێنه با وڵاخه‌كانی خۆمان بیخۆن)به‌ڵام گوێت نه دایه وبانگت‌كردن: وه‌رن كوڕه‌كان با وڵاخه‌كان تێكه‌ڵ‌كه‌ین ئه‌گه‌ریش‌پێتان‌خۆش‌بـــــــــــوو‌كایه‌ی(هه‌لووكێن)و(های به‌جووز)ئه‌كه‌ین وتیان ئێمه پێمان خۆشه به‌ڵام.. خێرا هه‌ڵتدایه : به‌ڵام بێ به‌ڵام‌ئه‌مـڕۆكه قه‌یناكا ئاخه‌ر ده‌مه‌وێ بچم به‌ره‌وپیری مامه حاجیم خه‌ڵكی ئاوایی ماڵه‌پیاوێكیان‌چوونه‌ته شار‌به‌ره‌و پیری وپێشوازی! خۆمن به‌لای ناخێــرمه‌وه برازای ئه‌وم‌وئه‌گه‌ربابم نه‌ماوه من‌جێ‌نشینی ئه‌وم...
ئه‌وه بـوو رووت له هه‌رشوێنێكه‌وه بوایه گوڵه‌به‌رۆژه‌ی هۆش‌وبیرت هه‌ربه‌ره‌و رێی شار وه‌رئه‌گه‌ڕایه‌وه خۆت به خۆتت ئه‌وته‌وه (ئه‌ی من نه‌چم كێ بچێت خۆمن له جێی باوكمم)پاتاڵی هارو زیانــــــنی خۆر هێلانه‌ی خایله‌كانتی تێك‌ئه‌شێوان‌وتۆیش‌رق‌وقینت ئه‌كـــــرده پللارودووره به‌رد‌وئه‌ت هاویشت هه‌تا به‌رات ئه‌په‌ڕی دوومانگ هاوین ودوومانگ پاییز‌مه‌ودایه‌كی دوورنه‌بوو به‌ڵام ئه‌مـــڕۆژه له رۆژانی دیكه نه‌ده‌چوو هه‌ر ئاوا نه‌ده بوو نۆره‌ی خۆتت كردبوو تێكه‌ڵ كردن ئه‌وه‌ی چاك بوو هه‌تا دووجــاری دیكه نۆبه‌ی گێڕانه‌وه‌ت نه‌ده‌هات كه نۆره‌ی تۆیش ئه‌هات حه‌زت ئه‌كرد هه‌موو وڵاخه‌كان وه‌ك كه‌ڵه‌ره‌ش ئه‌مڕۆكه بكه نه قوربانی! ...
دیسان چاوت له هه‌تاو ئه‌كرد شل شل هه‌نگاوی ئه‌نا له‌باتی سه‌عات سێبه‌ره‌كه‌ی خۆتت به بــه‌ری پێ ئه‌پێوا كاتی ئه‌وه هاتبوو كه‌ڵه‌ره‌ش به‌ریته‌وه‌بۆناودێ بۆ‌چاورشتن ورازاندنه‌وه‌ی پێش‌سه‌ربڕین..
هه‌ر كه وتیان: تۆ ئه‌ڕۆی بڕۆ نه‌تزانی له كوێوه له‌سه‌ر‌گایه‌له رێكه‌وه یان هه‌رلێره‌وه له‌م‌باریكه‌رێوقاچاخه رێـــوه كه‌ڵه‌ره‌شت دایه به‌ر‌و تازه چوون بۆشارت له ده س ده‌رچبوو به‌ده‌م لێخوڕینه‌وه بیرت له‌وه ئه‌كرده‌وه چۆن بچیته پێشوازوزیاره‌تی مامه حاجیت ؟! جۆن ماچی بکه‌ی ؟ له‌پێش دا شانی چه‌پی یاخود راستی؟ خۆتت ته یار ئه‌كرد چۆن به ده‌م میوانانه‌وه بچی و به خۆتت ده‌گوت پیاو ده‌بێ له وه‌ها رۆژێكی قه‌ره باڵغدا ده‌م وزمانی هه‌بێت به‌م ئه‌ندێشه‌وه شه‌لاقی رێ خولـخوله‌ی بیرتی هه‌ڵ‌ئه‌خولان‌وتۆیش وه‌ك رۆژانی مناڵی له‌خۆشیانا (مینه مینه ) ت‌بۆئه‌وته‌وه كه له‌پڕدا ناڵه‌یه‌كت بیست‌ونه‌تبیست گڕودووكه‌ڵێكت دی ونه‌تدیی وتیان: مین بوو .. له كاتی شۆردن وكفن ودفنت‌دا دوودڵ بوون له‌وه‌ی كام پارچه‌گۆشت هی تۆیه‌وكامه هی كه‌ڵه ره‌شه؟!.
حه‌سه‌ن ئه مینی ـ سه قز
+
نوشته شده در یکشنبه پانزدهم دی 1387ساعت 21:44 توسط حسن اميني
|

وتووێژ له‌گه‌ڵ شاعیری گه‌نج هه‌ژان بابامیری وت‌و وێژچی ؛ قادر شیری
پ_تکایه خۆت بناسێنه ؟ و_حه‌ز ئه‌که‌م هه‌ر به هه‌ژانێکی خوت وخاڵی بناسرێم ، هه‌رچه‌ن بابامیرییه‌که‌شم پێ خۆشه، که واته هه‌ژان بابامیریم . له سه‌قز له دایک بووم و گه‌وره‌بووم . دووساڵ بۆ سه‌ربازی ، دوانیش مامۆستای فێرگه له گونده‌کانی ساڕاڵی دیوانده‌ره و چوارساڵیش زانستگای ئیسفه‌هان که لیسانسی مودیریه‌تی بازرگانیم خوێند ، نه‌بێ ، باقی ته‌مه‌نم هه‌ر له شاری سه‌قز بووم و ئێستایش کارمه‌ندی دارایی سه‌قزم. پ_له که‌یه‌که‌وه ده‌ستت داوه‌ته قه‌ڵه‌م و له سه‌ر چ شێوازێک شێعر ده‌نووسی ؟ و_گه‌ر به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چووبێتم ده‌وروبه‌ری ساڵی 65ی هه‌تاوی به گوڤاری سروه‌وه ده‌ستم کرد به خوێندنه‌وه‌ی وێژه‌ی کوردی و له ساڵی 68 ی هه‌تاویشه‌وه ده‌ستم به نووسین کردووه. ئه‌گه‌رمه‌به‌ستتان له شێوازی نووسین نوێ یان کلاسیکه ئه‌وا من له هه‌ردوو بواره‌که‌دا خۆم تاقی کردۆ‌ته‌وه و ئێستاش مه‌گه‌ر چۆنها ئه‌گینا هه‌ر نوێ ئه‌نووسم. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیشتان له واژه‌ی "شێواز" قوتابخانه وێژه‌ییه‌کانه ، ئه‌وه وا جوانتره خۆم باسێ له‌وه نه‌که‌م با خوێنه‌رانی شیعره‌کانم و ره‌خنه‌گران (ئه‌گه‌رره‌خنه‌گرێ هه‌بێ) ئه‌وه دیاری بکه‌ن. پ_ئا‌خۆ ئه‌نجومه‌نه ئه‌ده‌بییه‌کان ئه‌توانن کاریگه‌رییان له سه‌ر شێوازی نووسین هه‌بێ ؟ و_ئه‌توانن بیانبێ . به‌تایبه‌ت بۆ تازه‌کاره‌کان چون ئه‌وانه‌ی تازه ده‌ست پێده‌که‌ن که دێنه ناو ئه‌نجومه‌نه‌وه بۆ "رێگا" ئه‌گه‌ڕێن زۆرجار له‌و شوێنه‌دا ده‌لیلی رێگا ئه‌دۆزنه‌وه. دیاره ئه‌که‌ونه ژێر کاریگه‌ری و باندۆری ئه‌وکه‌س یان که‌سانه‌ی که کۆنه‌کارترن پ_هۆی ئه‌و بۆشاییه‌ی له نێوشاعیراندا ته‌شه‌نه‌ی کردووه به چی پڕده‌بێته‌وه ؟ کاک عه‌بدوڵڵاپه‌شێو له جێیه‌کدا ئه‌ڵێ ئه‌و ناسازگاری و پێکه‌وه هه‌ڵ نه‌کردنه له سایکۆلۆژیماندا هه‌یه. ئه‌گه‌ر وابێ چاره‌سه‌رکردنی زۆر سه‌خته هه‌رچه‌ن مه‌حاڵ نیه. به‌داخه‌وه ئێمه چاومان به پێشکه‌وتووتر ، به‌رزتر ، هونه‌رمه‌ندتر له خۆماندا هه‌ڵنایه . پێمان وایه به رووخاندنی که‌سانی تر ناوێکی باش بۆ خۆمان جێ دێڵین . ئه‌بێ هه‌رکامه له ئێمه به‌وه بگه‌ین (نه‌ک به قسه ، به ده‌رک و ئاوه‌ز پێی بگه‌ین) که ئاوه‌دانی ئێمه له رووخاندنی ئه‌م وئه‌ودا نیه هه‌روه‌ک له سروشتا ئه‌بینین کێوه‌کان ، داره‌کان ، گیاکان ،ئاوه‌کان و... جیاوازن له باری به‌رزی ونزمی وقووڵی و پانتایی و شتی واوه وه‌ک یه‌ک نین، ئه‌سقه‌زا ئه‌و جیاوازییانه‌ش "جوانی" دروست ده‌که‌ن به‌ڵام هی وا هه‌یه له په‌نای که‌سێکی دیکه‌دا راده‌وه‌ستێ هێنده خۆی پێ کورته‌باڵاو پووته‌که‌یه که رق له‌و مرۆڤه هه‌ڵ ئه‌گرێ منی شاعیر ئه‌بێ ئه‌وه بسه‌لمێنم شاعیری له من به ده‌سه‌ڵات تر هه‌یه‌و زۆریش هه‌یه‌و پێویست ناکا حه‌سره‌ت بخۆم . تازه بوغزاندنی ئه‌م وئه‌و زیانی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خودی شه‌خس. پێموابێ پڕ بوونه‌وه‌ی ئه‌و بۆشایه‌ش به‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌بێ جارجار نیوه مه‌ن بین ، لێبوردنمان هه‌بێ ، ئێره‌یی وحه‌ساده‌ت وه‌لانێین گرینگتر له‌وانه‌ش ئه‌وه‌یه یه‌کترمان ئه‌وجۆره‌ی که هه‌ین قه‌بووڵ بێ. پ_له نێو شاره‌کانی ئه‌م به‌شه‌ی کوردستان(روژهه‌ڵات) گه‌شه‌ی ئه‌ده‌بی له کام شاردا به‌رچاوتره؟
و_وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌تان بڕێ سه‌خته.به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌بێ جواب بده‌مه‌وه ئه‌بێ عه‌رزتان بکه‌م: تاراده‌یه‌ک بۆکان له‌م بواره‌دا له پێشه‌وه‌یه. ئه‌گه‌ر لێم له‌هه‌ڵڵا نه‌ده‌ن!! پ_پێوه‌ندی قه‌ڵه‌م به ده‌ستان له گه‌ڵ واقیعدا چلۆنه و ئا‌خۆ هه‌ر له‌م سه‌رده‌مه‌داو له وڵاتێکی فره ره‌گه‌ز وه‌کوو ئێران شێوه‌ی نووسینی ئێمه له گه‌ڵ شاعیرێکی به ره‌گه‌ز فارس ده‌بێ وه‌کوو یه‌ک وابێت ؟ بڕواتان به شێعری ئایدۆلۆژیکی هه‌یه ؟
و_نه ته‌نیا قه‌ڵه‌م به ده‌ستان به‌ڵکوو هه‌موو مرۆڤێ ، واقیع له فیلتێرێکه‌وه گوزه‌رئه‌دا بۆ ناو ده‌روونی خۆی . خۆ ئه‌گه‌ر قه‌ڵه‌م به ده‌ستیش بێ، ئه‌وه له به‌ر هه‌مه‌که‌یدا له گه‌ڵ ئه‌و فیلتێره ئاشنا ئه‌بین. دیاره ئه‌و ساکاری و پێچمه‌ندییه‌ی له کاره‌کاندا ده‌رئه‌که‌وێ گوزارشت له شێوه نیگا‌و ره‌هه‌ندی زه‌ینی هونه‌رمه‌ندئه‌کا ، بێ گومان ئه‌وه له ساڵ ودووساڵدا ساز نه‌بووه، به‌ڵکوو ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رانسه‌ری ته‌مه‌نی هونه‌رمه‌ند. هه‌ربۆیه به بڕوای من هه‌رکه‌سه‌و ئه‌بێ به چاویلکه‌ی خۆی چاو له جیهان و واقیعه‌کانی جیهان بکات. ره‌نگ بێ خوێنه‌رانی ئێوه ئێستا بڵێن ئه‌وه شتێکی مه‌علوومه هه‌موو که‌س وا ئه‌کا به‌ڵام من پێموایه هه‌موو که‌س وا ناکا واته له چاویلکه‌ی خۆیه‌وه ناڕوانێ بۆیه ئه‌و ئاڵۆزییه له دنیای هونه‌ردا به تایبه‌ت و هه‌موو پانتاکانی ترا به گشتی ئه‌بینین . له گه‌ڵ هه‌ندێ له قه‌ڵه‌م به ده‌ستاندا که قسه بکه‌ی تێ ئه‌گه‌ی مه‌به‌ستم چیه ؛ ئه‌وه‌نده نێوی ئه‌م وئه‌و ونه‌قڵی قه‌ول ئه‌که‌نه نێوئاخنی قسه‌کانیان و ئه‌وه‌نده ئه‌و چاویلکه‌یه که عه‌رزم کردی ئه‌گۆڕن که نازانی ژماره‌ی چاوی خۆیان چه‌نده! بۆ وه‌ڵامی به‌شه‌که‌ی‌تری پرسیاره‌که‌تان ئه‌بێ عه‌رزبکه‌م ئێمه‌ی کورد وه‌ک چۆن جوگرافیا‌و مێژوو و زمانی خۆمان هه‌یه هه‌رواش ده‌ردومه‌رگ و تاڵی وخۆشی تایبه‌ت به‌خومانمان هه‌یه . ئێمه‌ناتوانین وه‌ک ئه‌مریکاییه‌ک یان فه‌رانسه‌وییه‌ک بۆ جیهان بڕوانین، هه‌ر وه‌ها فارسێکیش واقیعێ که ئێمه‌ی تیاین تایبه‌ته به‌خۆمان ، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا ئه‌بێ ئه‌وه‌مان له بیر نه‌چێ ئێمه له شته سه‌ره‌کییه‌کاندا له مرۆڤایه‌تیدا هاوبه‌شین هه‌ربۆیه هه‌موو ئه‌توانین ئاشق بین ، تووڕه بین ، بتۆرێین ، ئاشتیخواز بین و زۆر شتی له‌وبابه‌تانه . به‌ڵام هه‌ڵوێسته‌کان کت ومت وه‌ک یه‌ک نین. بۆ به‌شی دوایی پرسیاره‌که‌تان عه‌رزتان ئه‌که‌م ، من بڕوام ببێ و نه‌بێ ئه‌وه‌ی راستی بێ به‌شێ له شیعری جیهان له خزمه‌ت ئایدۆلۆژیدایه.
شاعیر‌و سیاسه‌ت چ پێوه‌ندییه‌کیان پێکه‌وه هه‌یه ؟ ئه‌گه‌ر پێناسه‌یه‌کی سیاسه‌ت بکه‌ین و له سه‌ری رێک بکه‌وین ئاسانتر ئه‌توانین ئاماژه به پێوه‌ندییه‌که‌یان بکه‌ین. پ_ئه‌و فاکته‌روتایبه‌تمه‌ندییانه‌ی وا له شیعری مودێڕندا باسیان له سه‌ر ده‌کرێ له شیعری جه‌نابتانا پتر له باری هه‌سته‌وه ره‌نگ دانه‌وه‌یان هه‌بووه یانی ئاڵۆزی ئه‌ندێشه‌و گۆڕینی روانگه ، وا بیر ناکه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر له باری فۆڕمیشه‌وه گۆڕانکاری به‌دی بێنی چاکتره؟ ئه‌گه‌ر وه‌کوو ره‌وتێ تماشای شیعره‌کانم بکه‌ی ، له‌م سه‌ره‌تاوه تاکوو ئێستا گۆڕانی زۆری به‌سه‌ردا هاتووه و له ئێسته به‌ولاوه‌ش وه‌ک ئێوه فه‌رمووتان و له گه‌ڵیشتانم گۆڕانی تریش ئه‌بینین و پێویستیشه به‌ڵام ره‌نگه بڕێ که‌س به دڵیان نه‌بێ یا پێیان که‌م بێ که ئه‌وه ئیتر قسه‌ی دواتره . هه‌ر وه‌ک من بڕوام به ئاڵۆزی و شه‌ق وپه‌قی زمان نیه وه‌ک بڕێ که‌س ئێستا ئه‌یکه‌ن،هه‌ندێ باسی فه‌لسه‌فی ئه‌خوێننه‌وه و وه‌ریئه‌گێڕنه‌وه سه‌ر زمانی کوردی و بڕێ پاش وپێشی پێ ئه‌که‌ن و به ناو فۆڕمی تازه‌و ئافراندن ئه‌یده‌نه ده‌رێ. پ_جوانیناسی له شیعری ئێوه‌دا له به‌راورد له گه‌ڵ دیکه‌ی فاکته‌ره‌کانی شیعری ئه‌مڕۆیی به‌رچاوتره. ئا‌خۆ ئه‌م روانینه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڕوای قووڵی جه‌نابت به جوانی ؟ شیعر واته جوانی شیعر ئه‌گه‌ر جوانی وجوان په‌ره‌ستی تێدا نه‌بێ خوێنه‌ری نابێ .ئه‌و شیعرانه‌ی خوێنه‌ریان زۆره و له بیری کۆمه‌ڵگادا ئه‌مێننه‌وه هی ئه‌وه‌یه جوانن. به‌ڵێ من بڕوایه‌کی قووڵم به جوانی له شیعردا هه‌یه.
پ_شاعیری سه‌رکه‌وتوو له سه‌رده‌می په‌سامودێڕندا ده‌بێ خۆی له چ بوارێک بدا ، یان بپارێزێ تا به‌رده‌وام بێت له نووسیندا ؟ و_شاعیر له‌هه‌موو سه‌رده‌مێکدا ئه‌بێ‌له‌گه‌ڵ‌دیارده‌کاندا واقیعبینانه به‌ره‌و روو بێته‌وه و به شێوه‌ی سه‌رده‌میانه بیاننووسێته‌وه . قه‌ت ئه‌و ده‌مامکه درۆزنانه‌یه له روخساری نه‌دا که من بۆ چل په‌نجا ساڵی تر ده‌نووسم. هه‌ر سه‌رده‌مێک،کوڕی خۆی ئه‌وێ. شاعیرێک نه‌توانێ له گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری خۆی پێوه‌ندی بگرێت . چ گارانتی‌یه‌ک هه‌یه نه‌وه‌ی سه‌دساڵی داهاتوو بیخوێنێته‌وه؟
پ_زمان چ کاریگه‌رییه‌کی له شیعری مودێڕندا هه‌یه ؟ ئه‌گه‌ر شیعر به گشتی بڵێین چاکتره تا شیعری مودێڕن . چونکه شیعر واته زمان. که زمانت نه‌زانی، شاعیر بوون بێمانایه ، ئه‌بێ شاعیر په‌ی به رازی واژه به‌رێ ، واژه وه‌ک بوونه‌وه‌رێ ببینێ و هه‌ڵس وکه‌وتی له گه‌ڵ بکا ، هه‌موو "هه‌ستی" له واژه‌دا کورت ئه‌بێته‌وه. پ_له هه‌موو ئه‌و شاعیرانه‌ی شیعرت لێ‌خوێندوونه‌ته‌وه کامیانت پتر خۆش ده‌وێ؟ بۆ؟ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت له یه‌کدانه‌یانه که "یه‌کدانه‌یه" لای من ئه‌بێ عه‌رزت بکه‌م : حه‌زره‌تی نالی . له به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ شاعیرێ به قه‌د ئه‌و له رازی واژه‌ی نه‌زانیوه.دیاره له شاعیره کورده‌کاندا عه‌رزم کردی. دواین وتارت بۆ شاعیران و نووسه‌ران چیه ؟ سه‌ربه‌خۆبن ، ده‌س له خوێندنه‌وه هه‌ڵنه‌گرن، خۆ له شه‌ڕه ده‌نووکێ بپارێزن که ئاکامه‌که‌ی ته‌نیاوته‌نیا به فیڕۆچوونی وزه‌وتوانایی مرۆڤه.
ئاماده‌کردنی ؛ حه‌سه‌ن ئه‌مینی
|
+
نوشته شده در پنجشنبه دوازدهم دی 1387ساعت 9:35 توسط حسن اميني
|
دووربينی تاكه به‌يت
زۆرن ئه‌و ره‌گ‌و ريشانه‌ی كه دره‌ختی هه‌ميشه سه‌رسه‌وزی فولكلوريان شين‌ودوورله خه‌زان راگرتوه، زۆرن ئه‌و‌كۆڵه‌كه‌وئه‌ستوونده‌كانه‌ی كه‌وا خێوه‌ت‌وهۆبه‌و ره شماڵی زمان‌و فه‌رهه‌نگی‌گه‌له‌كه‌مانيان له رمان‌وفه‌وتان پاراستوه ، به‌يت‌وباو لاوك وحه‌يران هه‌ڵبه‌ست‌وگۆرانی په‌ندومه‌ته‌ڵ گه‌مه‌وياری هه‌ركامه له‌رێ‌و‌شوێنی خۆي‌دا ده‌ورێکی کاریگه‌روبه‌رچاویان له خه‌باتی پاراستنی ره‌وای زمان وفه‌رهه‌نگ دا گێڕاوه‌و بوونه‌ته ئه‌كته‌ری شانۆی ژيان‌وهه‌ڵس‌وكه‌وتی دوێنێ وئه‌مڕۆ وسبه‌ينێی گه‌له‌كه‌مان.
ئه‌مڕۆ هه‌ر هه‌موومان به هه‌ر بیروبۆچوونێکه‌وه‌وبه هه‌ر به‌هره‌وپله‌یه‌کی زانستی یه‌وه به‌دیتنی هه‌رکه‌ره‌سه‌یه‌کی مودێڕن وئه‌مڕۆیی بیر له‌وه‌ده‌که‌ینه‌وه؛ که ئه‌گه‌رکاتی خۆی ئه‌م که‌ره‌سانه له ناوچه‌که‌دا و له‌به‌رده‌ستی که‌سانی شاره‌زادا ببوایه‌تن ژیان وبه‌سه‌رهات وکێشه ده‌روونی وکۆماڵایه‌تیه‌کان و خه‌م وره‌نج ومه‌ینه‌ته‌کانی ئه‌وکاتی گه‌ڵه‌که‌مان به‌ئاسانی ئه‌توانی ببینین وله گه‌ڵ ئێستا‌و داهاتوومان دا به‌راوه‌ردێکی زانسیانه‌و توێژینه‌وه‌یانه‌یان له‌سه‌ر بکه‌ین.
ئه‌م خواسته ره‌نگه یه‌کێک له حه‌زوئاواته‌کانی هه‌موو ئه‌وکه‌سانه بێت که ده‌یانه‌وێت لێکۆڵینه‌وه له هه‌ڵس وکه‌وته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و بابه‌ته فه‌رهه‌نگی وکولتووریه‌کان بکه‌ن ، بۆ گه‌یشتن به‌به‌شێک له‌و ئاواته به‌رزوپیرۆزانه ئه‌توانین له رێگه‌ی بابه‌ته فولکلۆریه‌کانه‌وه به دووربینێک به ناوی (دووربینی تاکه به‌یت) چاو له شێوه‌ی گوزه‌رانی رابردوانمان بکه‌ین و شرۆڤه‌ی بکه‌ین.
وه‌ک له سه‌ره‌تاوه گوتم زۆرن ئه‌و کۆڵه‌کانه به‌ڵام له نێوان ئه‌و نيرگه‌وكاريته‌وكۆڵه‌كانه‌ی نێوماڵ وكۆشك وقه‌ڵای فولكلۆڕدا كۆڵه‌كه گه‌وره‌يه‌ك به ناوی ( تاكه به‌يت) قورسایی یه‌کی هه‌رمه‌زنی له دیوه‌خانی فه‌رهه‌نگ وکوولتووری کورده‌واری دا له ئه‌ستۆ گرتوه كه مخابن كه‌متر ئاوڕی لێدراوه‌ته‌وه يان ده توانم بڵێم هه‌ر باسي له سه‌رنه كراوه !!
گه‌ر بمانه‌وێ لێكدانه‌وه وتاو وتوێ كردنمان له مه‌ڕ ئه‌رك وده‌وری كه‌ڵه پياوی (تاكه به يت) هه بێت ده بێ سه ره تا شوناس وناسينێكي ته واومان له سه ری هه بێت.
تاكه به يت كه وه‌ك له ناوه‌كه‌يه‌وه دياره به مانای يه ك به‌يته كه له گه‌ڵ به‌يته‌كاني پاش وپێشی خۆی پێوه‌ندييه‌كی ئه‌وتۆيان نيه و به‌رهه‌می له نه‌کاو و وێنه‌ی ده‌قی رووداو و گوزارشتێکی نه‌زم پێدراو شێعرێکی هونه‌رهڕ و ناواخن پڕ که زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆریان له سه‌ر کێشی خۆماڵی و په‌نجه‌یی و پێنج بڕگه‌یی سازکراوه‌و هه‌ڵخراوه یان ده‌کرێ بڵێین دێکومنتێکی وێنه‌و وێژه‌یه که نموونه‌ی ئه‌م کاره له ئه‌ده‌بی دراوسێکاندا به‌رچاوه ئه‌وه‌ی که فارسه‌کان به "ته‌رانه" ناوی ده‌به‌ن له راستیدا بن ده‌ستی هه‌میشه حازر وبازری نه‌زم بێژانی نێو شایی و گۆڤه‌ندانه که ده‌کرێ مێژووی رووداوه خۆش وناخۆش وکاره‌ساته‌کانی سه‌ر جه‌سته‌ی گه‌له‌که‌مانی پێ پێناسه بکه‌ین و جوگرافیای له‌ت وکوت وخه‌باتی پڕهه‌ورازونشێو و مێژووی نووسراو ونه‌نووسراوی هه‌رمیلله‌تێکی پێ پێناسه بکه‌ی .
زۆربه‌ی ئه‌م شێوه به‌یتانه ره‌نگه نه‌چنه نێوخانه‌ی شێعر یان هه‌ر شانرێکی دیکه‌ی هونه‌ریه‌وه به‌ڵام هه‌رمه‌موویان به‌ڵگه‌و دیکۆمێنتێکی راسته‌وخۆ و هه‌ڵقوڵاو وهه‌ڵبه‌ستراوی بێ ده‌ستکاری و فریوکارین و سیاسه‌تبازوده‌سه‌ڵاتساز، نین !!
له لێکۆڵینه‌وه‌کاندا هه‌ر به‌یتێکی دووربینی تاکه‌به‌یت ده‌کرێ وه‌ک به‌ڵگه‌ی باوه‌ڕپێکراو پشتی پێ ببه‌ستی ! له به‌ر ئه‌وه‌ی له به‌رهه‌مه‌کاندا به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی تووناوتوونی رۆژگاریان به‌سه‌ردا هاتوه جێ په‌نجه‌ی راستی وبێ فڕوفێڵی دیاره و له هه‌موو چاخ وسه‌رده‌مێکدا به‌یتبێژان وخۆوێژان حازرن وده‌وری ئاسایی خۆیان ده‌بینن وه‌ک ئه‌مه که له ژیانی گوندنشینی دا سه‌رچاوه‌وی کانی و ئاوی نێوماڵان ناوه‌ندی کۆبوونه‌وه‌ی کچان و بیانوویه‌ک بۆ دیتن ودیداری دۆست ودڵدار بوه هه‌رزه‌کاری کورد ده‌ڵێ :
(قه‌برم هه‌ڵکه‌نن له رێگه‌ی کانی
با کچان بێن و پێ بنێنه بانی)
هه‌ر ئه‌و هه‌رزه‌کارانه له ژیانی شارنشینی دا ده‌ڵێن :
( یان به ده‌رم که‌ن یان به دارستان
یان به تابلۆکه‌ی به‌ر ده‌بیرستان)
ئه‌وه‌یه له هه‌رکات وساتێکدا وێنه‌و دیمه‌نی دڵخوازی خۆیان تۆمارکردوه .. بۆ نموونه له ساڵه‌کانی 46 ، 47 هه‌تاوی له کاتی راپه‌ڕینه چه‌کداریه‌که‌ی "سمایل شه‌ریف زاده"و هه‌روه‌ها "مه‌لا ئاواره"دا ده‌سه‌ڵاه‌تی ئێران وساواک له ناوچه‌کانی سه‌قز وبانه‌وشوێنه‌کانی دیکه‌دا ده‌ستی دابوه کۆ کردنه‌وه‌ی هێزی ناوچه‌یی و کوردی نه‌فس نزمی ناو ده‌نووسی و ناوی نابوون "چریک" و وه‌دووی کوردانی خستبوون له ناوچه سنووریه‌کانی بانه‌دا ...
هه‌ر ئه‌ونه که شۆڕشی سمایل شه‌رف زاده‌و هاوڕێکانی به‌شێوه‌ی کاتی کۆتایی پێ هات ئه‌و چریکانه‌شیان بێ کار کرد‌و وه‌ده‌ریان نان ، ئه‌وه بوو گۆرانی بێ‌ژان یان تاکه به‌یت بێ‌ژان به‌م به‌یته کورته ئه‌و رووداوه‌یان تۆمار کرد که ده‌ڵێن :
(له دیوی بانه گه‌ڵا نه‌ماوه
له بزنه رووته‌و چریک قه‌وماوه)
-یان هه‌مووجارێک دوای وتوو وێژه‌کانی سه‌کردایه‌تی کوردان له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئه‌وکاتی عێراق که ده‌رنجامێکی ئه‌وتۆی لێنه‌ده‌که‌وته‌وه به خێرای ئه‌مه‌یان ئه‌وت :
(به‌داخه‌وه به داخه‌وه
مه‌لامسته‌فا به شاخه‌وه)
-له کاتێکدا فتوای کوشتنی نووسه‌رێک به ناو سه‌لمان روشدی له لایه‌ن ئایه‌توڵا خومه‌ینی یه‌وه ده‌رچوو ئه‌ویش به ناچاری ئێستایشی له گه‌ڵدا بێت ژیانی شێوه قاچاخی هه‌ڵبژاردوخۆی شارده‌وه تۆمارکه‌رانی به‌یت بێژ ئه‌و رووداوه‌یان به‌م شێوه تۆمار کرد:
هاتم له لای ئوینه‌چی که‌س نازانێ ده‌ڵێم چی
ورده‌واڵه هه‌ڵده‌گرم له دووی ده‌بم به چه‌رچی
ده‌وڵه‌تی ئێران بمبات به‌ره‌و "ئه‌وین" وحه‌پسی
ده‌سبه‌رداری باڵای نیم بمکه‌ن به داروپه‌تی
با له‌سه‌رتۆ قاچاخ بم هه‌ر وه‌کوو سه‌ڵمان روشدی
-دوای چه‌ند جار ئاواره‌بوونی خه‌ڵکی لێقه‌وماوی کوردستانی عێراق له سه‌رده‌می سه‌ددام دا هه‌رزه‌کاری کورد به‌م جۆره گوزارشت له ئاواره بوونی ژن ومناڵی کوردستانی بن ده‌ستی عێراق ده‌دا که ده‌ڵێن :
(خوایه تۆ چیه‌که‌ی عێراق شه‌وێنی لای خۆمان پڕکه‌ی له کچه‌پێنجوێنی)
-وه‌ک مێژوو ده‌یگێڕێته‌وه گه‌لی کورد هه‌مووجارێک له لایه‌کی کوردستانه‌وه په‌ڕیوه‌ی دیوه‌که‌ی دیکه‌ی کوردستان بوون به‌شێوه‌یه‌ک هه‌رلایه‌کیان هه‌ل ومه‌رجی ئاوه‌دانی وئیش وکارو داهاتی باشتر بووبێت خه‌ڵک رووی تێکردوه جاری وابوه خه‌ڵک له عێراقه‌وه په‌ڕیوه‌ی ئێران بوون و زۆرجاریش کورد له کوردستانی ئێرانه‌وه چوه‌ته کوردستانی عێراق بۆ کارکردن ئه‌وه‌تا په‌ڕیوه‌ی و ده‌ربه‌ده‌ری کورد له‌م به‌یته‌دا ره‌نگی داوه‌ته‌وه که ده‌ڵێن :
( چوومه سلێمانی په‌ی کرێکاری
هاتمه‌وه ئێران خه‌جاڵه‌ت باری
سووتام وبرژام بووم به بریانی
بوومه گه‌نم وجۆی ده‌وری سلێمانی(
-له ساڵه‌کانی 41 /42 ی هه‌تاویدا که له وڵاتی ئێران (ئیسلاحاتی عه‌رزی) هاته ئاراوه که به ده‌وری (محه‌ممه‌دی موسه‌دق)یش ناوی ده‌به‌ن وه‌رزێرانێک که له‌سه‌ر مووچه‌و مه‌زراکاندا کاریان ده‌کرد وپێیان ده‌گوتن (جووتبه‌نه) له دابه‌شکردنی زه‌وی وزاردا ناویان هاته‌وه‌و له لایه‌ن حکوومه‌تی ئه‌وکاته‌وه زه‌وییان پێ دان و به‌سه‌ریاندا دابه‌ش کرا، که‌سانێکیش که هه‌رهه‌مان کاریان ده‌کرد و بگره زیاتریش ره‌نجیان به شێوه‌ی یه‌ک به‌ش ودووبه‌ش نیوه‌یی ده‌کێشا ، به‌ڵام ناویان له‌و دابه‌شکردنه‌دا نه‌هاته‌وه پێیان ده‌گوتن (ره‌شایی) که نه‌زمبێژان یان دورشمگۆیان ئه‌و نابه‌راننبه‌ریه‌ی نێوان وه‌رزێرانیشیان تۆمار کرد‌و وتیان :
(بۆ پێشه‌وه جووت به‌ننه
دنیا به‌تۆوه به‌ننه)
(بێ بۆ دواوه ره‌شایی
بووی به په‌ندی ئاوایی)
-له شه‌ڕه چه‌کداریه‌کانی ناوخۆدا هه‌ر ناوچه‌یه‌ک که‌سانێکی تێدا په‌یدا ده‌بوون که ده‌ست وتفه‌نگ وبوێرییان ده‌بوه وێردی سه‌رزاری خه‌ڵک ، که گۆرانی بێ‌ژان له هه‌ر ده‌ڤه‌رێکدا ئه‌و که‌سانه‌یان به‌رجه‌سته ده‌کرده‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن :
(هه‌ناری گوڵ هه‌ناری هه‌ناری دانه دانه
سه‌ره‌رێگه‌ت لێ ده‌گرم وه‌ک حه‌مه‌تاڵی بانه
هه‌ناری گوڵ هه‌ناری هه‌ناری دانه قرمز
ده‌گرم چه‌می ره‌قه‌بوار وه‌ک حه‌مه‌لاتی سه‌قز)
له سه‌روبه‌ندی سه‌رکه‌تنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی 1357 دا که کچان وژنان سه‌ره‌ڕایی هه‌موو ته‌نگ وچه‌ڵه‌مه‌یه‌کی کوولتووری و یاسایی،شان به‌شانی پیاوان هاتنه مه‌یدان وگۆڕه‌پانی خه‌باتی مه‌ده‌نی یه‌وه وله شه‌قامه‌کاندا متینگ و کۆبوونه‌وه‌و رێپێوانیان سازده‌کرد که دیسان هه‌رزه‌کاری کورد ئه‌وه‌یشی له بیر نه‌کرد ومێژوونووسانه وه‌ک به‌ڵگه تۆماری کرد که ده‌ڵێن :
(سه‌قز چه‌ند خۆشه پردی هه‌وایی
کچان دێنه‌خوار به راپه‌یمایی).
-هه‌شت ساڵ شه‌ڕی نێوان ده‌وڵه‌تی ئێران وده‌وڵه‌تی به‌عسی عێراق که نزیک به ملوێنێک کوژراوی لێکه‌وته‌وه هه‌روا که له سینه‌ماو شێعر‌و چیرۆکی ئه‌دیب وهونه‌رمه‌نداندا ره‌نگی داوه‌ته‌وه له دنیای گۆرانی بێژانیش دا نه‌زمبێژان ده‌ڵێن :
(بۆ لێم ناپرسی وه‌ک جاری جاران
هه‌شت ساڵه‌ی شه‌ڕی عێراق وئێران
هه‌ر به‌یادی تۆ سنوورمه‌به‌زان) .
دیاره له شه‌ڕه‌کانی پێشتریش که کوردی به‌هه‌ر بیانوویه‌ک تێدا به‌شداربوه هه‌ر باسیان کردوه‌و له بیری تیژی نه‌زمبێژان به جێ نه‌ماوه وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن :
(ئه‌چمه شه‌ڕه‌که‌ی مسته‌فا که‌ماڵ
بۆتی ئه‌هێنم چای ئه‌بووجاماڵ)
-له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدان وپه‌یدابوونی هه‌ر که‌ره‌سه‌یه‌کی تازه‌و نوێ نه‌زم بێژانی کورد به خێرایی هه‌بوونی ئه‌وکه‌ره‌سه‌و ئامرازه‌یان تۆمار‌و به‌رجه‌سته کردوه‌ته‌وه شتێکی وه‌ک رادیۆ که دێته ناوچه‌که‌مانه‌وه له ریزی کچ ئه‌ودیاریه سێحراویه‌ی خواوه‌ند دای ده‌نێنن و ده‌ڵێن :
(ماڵ باوه‌حاجی چه‌کوش وداسیان هه‌س
رادوێن شه‌ش قوه‌و که‌نیشک خاسیان هه‌س)
(تۆم چراتۆڕه‌که‌ی ماڵ عه‌زیز خانی
هه‌رده‌م ئه‌سووتێی شه‌وتابه‌یانی)
(...هیچ من ته‌له‌فزوێن نیم دام بنێن بۆ قسه‌وباسان
ئه‌شقی دووچاوی بازم ئه‌یڕفێنم سووک وئاسان..)
-شێوه‌ی سیستمی ده‌ره‌به‌گایه‌تی و فوئودالی که کۆی گونده‌کانی هه‌رناوچه‌یه‌کی بۆ مه‌مله‌که‌تی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی ئاغا وده‌ره‌به‌گه‌کان دیاری کردبوو وله راستی دا ببوونه خاوه‌ن و ساحێبی هه‌موو ناوچه‌یه‌کی خێڵه‌کی وگونده‌کان و زۆرجاریش ده‌ساو ده‌ستیان پێ ده‌کردو ده‌یان فرۆشت وته‌نانه‌ت ته‌عارف وبه‌خششیشیان پێوه‌ده‌کرد به ره‌عیه‌ت وماڵ ومووچه‌و کێڵگه‌و هه‌ردیه‌وه ده‌یان دایه هاوشان وهاوتای به‌رانبه‌ریان له خێڵێکی دیکه که دیسان خۆوێژانی نێو شایی ودیوه‌خانان زۆر زیره‌کانه وتوویانه :
(ئاغا نیم دێهاتم بێت
کوردنیم دێموکڕاتم بێت
خۆمن حه‌مه حه‌ودۆس نیم
دۆستی گه‌وره‌م فاتم بێت)
-له لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رهه‌ڵدان ودامه‌زراندنی حیزب ورێخراوی سیاسی له کۆمه‌ڵگای کورده‌واری د اله گه‌ڵ هه‌موو ترس و هه‌ره‌شه‌و گوره‌شه‌و داسه‌پانی کولتووری "بڤه" بوون له‌و تۆمارکردنه بێ به‌هره نه‌بوه و وتوویانه :
( ئاغا نیم دێهاتم بێ
کوردنیم دێموکڕاتم بێ)
دیانێکت تێخست له لای مووسایی
بۆ جاهێڵ کوشتن ده‌وری ئاوایی
راسته‌وخۆ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه ئه‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه که‌وا سه‌رده‌مانێک مووسایی له ناوچه‌ی ئێمه‌دا نیشته‌جێ بون و له بابه‌ت عیلمی پزشکیشه‌ه‌وه له ئێمه‌یش له پێشتره‌وه بون ئه‌وه نیه ده‌ڵێ: (دیانێکت تێخست له لای مووسایی!!).
-هه‌ی یه‌زن کاڵه یه‌زن
سینگه‌که‌ت باخچه‌رێزن
مامۆستا فه‌رموویه‌تی
گه‌وره‌کچ ماچ بدابه من
ئه‌مه هه‌بوونی ئایینی "یه‌سنا" یان "یارسان" ده‌سه‌لمێنێت که په‌یره‌وانی ئه‌و ئایینه ئێسته‌یش له کوردستانی ئێران دا به تایبه‌ت له ناوچه‌کانی کرماشانداهه‌ن ، چون یه‌زن هه‌مان یه‌سنایه‌وهه‌رزه‌کاری کورد له‌به‌ر خۆش ئاهه‌نگی بوونی ده‌ڵێ : (هه‌ی یه‌زن کاڵه یه‌زن) .
دیاره گه‌ربمانه‌وێ بۆ هه‌ربابه‌ت و رووداوێک به‌ڵگه‌و دێکومێنتی وێژه‌و وێنه بهێنینه‌وه به‌ڵگه ئه‌وه‌نده‌زۆروفراوانن که درێژدادڕی به بابه‌ته‌که ده‌دا ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی راستی بێت سه‌رجه‌می ئه‌م تاکه به‌یته به‌رواڵه‌ت کرچ وکاڵانه ئه‌توانن ببنه به‌ڵگه‌و ئه‌سنادی باوه‌ڕپێکراو بۆ دیتنه‌وه‌ی هۆی ئێش وئازاره‌کانی رابردوانمان له به‌رئه‌وه‌ی هه‌رهه‌موویان هه‌ڵقوڵاوی ئاوات وئاره‌زوو وبیروئه‌ندێشه‌ی نوێ و هه‌ستی خۆشه‌ویستی و نیشتمان په‌روه‌رین که به بێ زۆر‌و زێڕوبه‌رتیل هاتوونه‌ته وتن ، جێی خۆیه‌تی له خانووی ئه‌ده‌بی کوردی‌دا له ته‌نیشت شێعر‌و په‌خشان و چیرۆک ورۆمان ولێکۆڵینه‌وه ماڵێکی بۆ بکرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تاکه‌به‌یتیش وه‌ک هه‌میشه ده‌وری کاریگه‌رترو کارامه‌تر له تۆمارکردنی مێژووی سه‌رجه‌م رووداوه‌کانی گه‌له‌که‌مان ببینێت.
حه‌سه‌ن ئه‌مینی - سه‌قز
+
نوشته شده در دوشنبه بیست و هفتم آبان 1387ساعت 15:35 توسط حسن اميني
|
گوڵباران ناوی کۆمه‌ڵه شێعرێکی کاک هه‌ژان بابامیری یه که ساڵی 1386 هه‌تاوی به چل شێعره‌وه هاتوه‌ته گۆڕه‌پانی ئه‌ده‌به‌وه‌و کتێبخانه‌ی کوردی ده‌وڵه‌مه‌ندتر کرد ، گوڵباران به‌رهه‌می سه‌لیقه‌و روانین و به‌هره‌وده‌سه‌ڵاتی نووسینی شاعیرێکی هاوچه‌رخه که به بڕوای من ئه‌رکی سه‌رده‌میانه‌ی ئێمه به‌تایبه‌ت وکۆمه‌ڵگا به گشتی ئه‌وه‌یه هه‌ر کتێبێک دێته نێو وێترین و قه‌فه‌سه‌ی کتێبخانه‌ی گشتی یه‌وه ده‌بێ هه‌ر که‌س له لای خۆیه‌وه سه‌ردانی بکاو لایه‌نه هونه‌ری و بیروئه‌ندێشه‌کانی نێو ئه‌و کتێبانه شرۆڤه بکات و خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێتر بدابه‌ده‌سته‌وه ، که من له‌و وتاره‌دا هه‌وڵم داوه به‌شێک له‌و ئه‌رکانه‌ی که له ئه‌ستۆی خۆم وقه‌ڵه‌مه‌که‌مدایه به‌جێ بهێنم .
له خوێندنه‌وه‌ی سه‌رتابه‌خواری ئه‌م کتێبی گوڵباران دا هه‌ژان وه‌ک شاعیرێکی دڵته‌ڕ به‌رده‌وام ده‌چێته ژوان، ژوانی وشه‌ی جوان، رسته‌ی جوان، چاوی جوان، ناوی جوان، ته‌سویری جوان ، خه‌یاڵی جوان ...به گشتی هه‌ر هه‌موو شتێکی جوان دێنه به‌رهه‌یوان وباڵه‌خانه‌ی روانینی هه‌ژان وه‌ک خۆی له شێعری "ڤیان" دا ده‌ڵێ:
به لای هه‌ر کانیه‌کدا رۆییم
تێر راوه‌ستام
ورد خوێندمه‌وه و له به‌رم کرد
بۆرێزنان له ئاوه‌دانی!
به لای هه‌ر شۆخێکدا رۆییم
ساتێک وه‌ستام
له په‌ره‌ستگه‌ی چا‌وانیا ، نوێژێکم دابه‌ست
بۆ خوای جوانی!!
(گوڵباران ل 17)
ئه‌م جوان خۆش ویستن و جوان بینین و جوان دواندنه به‌شی هه‌ره‌سه‌رکی ده‌لاقی روانینی هه‌ژانه له هه‌ر هه‌موو شێعرێکی دا وه‌ک فوڕم ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌و له قسه‌ی ئاسایی و وشه‌ی سواو خۆی ئه‌دزێته‌وه‌و وه‌ک باوه‌ڕێک باوه‌ڕی به‌و شێوه دیتن و داهێنانه هێناوه‌و خۆی له وه‌همی شک وگومان و دوودڵیدا نه‌هێشتوه‌ته‌وه و به دڵنیاییه‌وه ده‌ست ده‌داته قه‌ڵه‌م و حه‌ز له داهێنانی تازه ده‌کاو وه‌ک ئه‌زموونێک شک وگومان به به‌ربه‌ستێک و دڵنیایی وساخ بوونه‌وه له سه‌ر ژانرێکی نووسین به بنچاخی سه‌ره‌کی ئه‌ده‌ب ده‌زانێ ئه‌وه‌تا له شێعری "هه‌ڵ – دا" ده‌ڵێ :
دڵنیایی
هه‌ڵۆی گه‌یانده‌خۆره‌تاو.
گومان
قاڵاوی
داکشان
بۆکن
بۆگه‌نترین زه‌لکاو!
(گوڵباران ل 14)
پێی وایه که ئه‌گه‌ر نووسینه‌کان تایبه‌تی وتایبه‌تیتر بێته‌وه‌و هه‌ر که‌س له خانه‌و ژانری لێهاتوویی وتوانایی خۆیدا دابه‌زێت و بنووسێته‌وه به‌رهه‌می جوانتر‌و سه‌رکه‌وتووتر ده‌خوڵقێت .
به‌شێکی دیکه‌ی هونه‌ری شێعری هه‌ژان له‌وه‌دایه که وشه‌ی له‌خۆڕاو بێ سه‌روبن و بێ سه‌ره‌وده‌ره‌و ره‌هاو وحوڕ جێگا‌و پێگه‌یه‌کێکی ئه‌وتۆیان له هه‌نگی نزامی ئه‌ودا نیه ! ئه‌گه‌ریش ببن دڵنیام به شاره‌زایی یه‌وه هه‌ن و به بێ ئیزن و ئیجازه‌ی بیری شاعیر دانابه‌زن و گه‌ربێت و له مه‌ممله‌که‌تی به‌ربڵاوی روانگه‌ی شاعیر دا په‌یدایان بکه‌ی دیاره په‌ساپۆرتی هاتوچۆ و وه‌ره‌قه‌ی گومرک و ته‌نانه‌ت ماڵیات و دارایی هه‌میشه‌یی شاعیریان پێ یه .
به گشتی له شێعرستان و دیوه‌خانی هه‌ژان دا هه‌تا گه‌وره‌ی ماڵ ئیزن نه‌دا هیچ وشه‌یه‌ک بۆی نیه دا‌نیشێت و دابه‌زێته هه‌ر کوێ خۆی پێی خۆش بێت! واته (ساختار) به‌شی بنه‌ره‌تی شێعری ئه‌و شاعیره‌یه‌و هه‌ڵبژاردنی وشه ودابه‌زاندی و چنینی له ته‌ونی شێعری ئه‌ودا ماندوو بوونێکی زۆر ده‌خایه‌نێت زه‌ینێکی دووربین و له هه‌مان حاڵیش دا وردبینی یه‌کی تایبه‌ت ده‌بێته چاوساغی وشه‌کان که به‌شی زۆری ده‌سه‌ڵات و توانایی هونه‌ری شاعیر ده‌سه‌لمێنن.
له بابه‌ت فکرو ئه‌ندێشه‌وه ، شاعیری "گوڵباران" له‌و قه‌ڵه‌مه راستگۆیانه‌یه که نموونه‌یان زۆرکه‌مه‌و به ده‌گمه‌ن هه‌ڵئه‌که‌وێ که شاعیرێک له گه‌ڵ دڵ وده‌روونی خۆی درۆ نه‌کاو خوێنه‌ری خۆی به لارێ‌دا نه‌بات ، راستگۆ به‌و مانایه‌ی به نرخی رۆژ نان ناخوات و له به‌ر دڵی دیوه‌خان نشینان یان ره‌ش ورووتی نێو ماڵ چڵاو چڵی ئه‌ندێشه‌و گۆشاوگۆشی مێنبه‌ره‌کان و سووچاوسووچی مقه‌ره‌کان ناکات خۆی حه‌زی له‌چی بێ وله راستیدا چی بیهه‌ژێنێت له‌ودا ره‌نگ ده‌داته‌وه !! که ئه‌گه‌ر وه‌ک پێوانه‌ی هونه‌ری مه‌زه‌نه‌ی بکه‌ین هه‌وڵ ئه‌دا خۆی له شووعار بدزێته‌وه ، یان فریوی شه‌یتانه شێعر نه‌خوات ! و له بازاڕی شێعردا هه‌ڕاجه وشه ناکات، ژانری شێعر له به‌رانبه‌ر شوعاروسروود به راستگۆتر وسادقتر ده‌زانێ ، ئه‌ها له شێعری "حه‌یف" داده‌ڵێ :
شێعر
لێوی حه‌یفی کرۆشت
که سروودێک
مێژووی وڵاتێکی فرۆشت !
(گوڵباران ل 15)
وه‌ک بازرگانی کردن به شێعر‌و سیاسه‌ت نایکاو نه‌یشی کردوه (ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا له گوڵباران دا هه‌یه) ئه‌گه‌رچی له‌وانه‌یشه له بیری خۆیدا ئه‌و هه‌وڵ وکۆششه رزگاریخوازانه‌یه که بۆ گه‌یشتن به ئاسۆی روونی رزگاری نه‌ته‌وه‌یی یان چینایه‌تی که لێره‌و له‌وێ به شکڵ وشێوه‌گه‌لی جۆراوجۆر له ئارادایه به شتێکی زۆر پیرۆزوسه‌رکه‌وتووی نه‌زانێ بۆ پاساوی ئه‌م بوختانه‌م ئاماژه به شێعری "په‌یام " ده‌که‌م که له شێعری "په‌یام" دا ده‌ڵێ :
ئه‌ڕؤی ئۆغر! ئه‌ڕۆی ئۆغر
به‌ڵام تۆخوا گه‌رمه‌نزڵت خۆرنشینه،
له‌وێ پۆلێ
باڵنده‌ی کۆچه‌رئه‌بینی
پێیان بڵێ:
ئه‌وئاسۆی وا
باڵی ئێوه‌ی به ته‌زووی فڕین ئه‌بزواند
ئێستا و ئێستایش
هه‌رفریوێکی شیرینه!!
(گوڵباران ل 58)
ره‌نگ بێ زۆرجاریش وه‌ک تاکێکی نێوکۆمه‌ڵگا تاک وته‌را گوزارشتی له هه‌ل و مه‌رجێک که هه‌یه "مه‌وجوود" دابێت وسووکه گله‌ییه‌کی له هه‌ل ومه‌رجی سه‌رده‌م کردبێت وه‌ک له شێعری "ترس" دا که ده‌ڵێ :
له دارستانی قۆچه‌قانی و چه‌قۆدا
باڵ ئه‌بێته
باری له‌ش و
دنیاش
به چه‌رمه‌چۆله‌که!
(گوڵباران ل 45)
له پێکهێنانی حاڵ وهه‌وا "فه‌زا" خوڵقاندن دا بۆ خوێنه‌ر له لایه‌که‌وه ئه‌کرێ بڵێین سه‌رکه‌وتووبوه چون مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌و نیشان دانی جلوه‌ی جوانی بوه به خوێنه‌ری خۆی له هه‌موو ئه‌و چاو برۆو لانجه‌ولارو قه‌دوقامه‌تانه‌دا ...
له لایه‌کی تریشه‌وه شیاوه ئه‌گه‌ر بڵێین که‌متر توانیویه‌تی خوێنه‌ر به‌رێته کاکه‌شانه‌کانی بیرکردنه‌وه‌و داڵانه تاریک و نادیاره‌کانی هه‌ستی و ژیانی سه‌رده‌م ، خوێنه‌ری کتێبی "گوڵباران " بازنه‌یه‌کی زێڕینی له جوانی و ئاوه‌دانی پێ ده‌به‌خشرێت که هه‌رده‌م خۆی به شه‌رمه‌نده‌ی ئه‌و ته‌کیه‌و باره‌گایه ده‌زانێ ئه‌گه‌ر بێت وفکروئه‌ندێشه‌و بیری بیرکردنه‌وه‌ی جیا له‌وبازنه جوان وجوانیه بچێته‌ده‌ر !!
وه‌ک خه‌سارناسی یه‌کی "گوڵباران" گوڵ و باران و ئاسمان وهه‌تاو و ئه‌ستێره‌و شه‌و له‌و زۆرترین وشانه‌ن که شانیان داوه‌ته به‌ر بنمیچی قه‌ناعه‌ت و که‌متر خوێنه‌ر تێکه‌ڵ به هه‌ڵچوون و رابوونی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌رهه‌نگی و سیاسی ده‌بێ و "هه‌ژان" ئاسا ناهه‌ژێت.
له‌و 40 شێعره به جه‌سته کورته‌باڵاو به ناوه‌رۆک باڵابه‌رزانه‌دا وه‌ک نموونه
21 جار وشه‌ی "شه‌و " 10 جار وشه‌ی "ئاسمان" وئه‌وانی دیکه ده‌وری سه‌ره‌کییان پێسپێردراوه ( هه‌ڵبه‌ت هه‌رجاره‌ی به مه‌به‌ستێک )!!
له چه‌ند شێعرێکدا وه‌ک فوڕم و دارشتنی هونه‌ری ره‌نگ بێ جوان بێ به‌ڵام له بابه‌ت په‌یامه‌وه شتێکی زۆر ئاساین و هه‌ر ئه‌و په‌ندوقسه رووت وقووته دێته ئه‌نجام وه‌ک شێعری "دا‌و"که به‌رواڵه‌ت خۆشتی ده‌وێ به‌ڵام له بنه‌وه داوت بۆ ده‌ته‌نێته‌وه یان (ده‌وڵه‌ت که‌روێشک به ئه‌ڕابه ده‌گرێت) که له شێعری "دا‌و" دا ده‌ڵێ :
له‌سه‌ره‌وه
فه‌رمانی لێبوردنی گشتی ده‌ر ئه‌کا
بۆ ئه‌وه‌ی باڵنده‌ی یاخی یه
خونکارێ!
له ژێره‌وه
پۆل پۆل چه‌قۆی
ماندووی تازه له سواری هه‌سان دابه‌زیو
ئاو به لاله‌غاویاندا
دێته‌خوارێ!
(گوڵباران ل 60)
دیاره گوڵباران یه‌کم کتێبی شێعری کاک هه‌ژانه‌ودڵنیاین دواین کتێبی نابێت وبه‌رهه‌می دیکه‌یشی لێ دێته به‌رهه‌م هه‌ر بۆیه هه‌تا دیدار‌و ده‌ست ومشتاخ له گه‌ڵ به‌رهه‌مه نوێکانی به‌م چه‌ند رسته‌ی باسم کرد دێمه کۆتایی و له گه‌ڵ هیوای سه‌رکه‌وتووی زیاتر‌و په‌رچاوتر بۆ شاعیر پێم خۆشه ئه‌مه‌یش بڵێم ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێره باسم کرد ئه‌گه‌رله گه‌ڵ ده‌قه‌که‌ی زه‌ینی ئێوه ناته‌با بوو شتێکی زۆر سه‌یرو سه‌مه‌ر نیه چون ئه‌مه من نووسیومه‌و من منم و ئێوه‌یش ئێوه ، ئه‌و کتێبه ده‌قێکه که هه‌ر که‌س بۆی هه‌یه خوێندنه‌وه‌یه‌کی جیاوازی خۆیی له سه‌ر ببێت که خوێندنه‌وه‌که‌ی من ئه‌ونه بوو.
حه‌سه‌ن ئه‌مینی – سه‌قز
+
نوشته شده در یکشنبه بیست و هشتم مهر 1387ساعت 21:6 توسط حسن اميني
|
که شه‌و دادێ
گوندی دڵم
پاش سه‌گوه‌ڕێ ئه‌بێته‌وه :
به خانه‌خوێی
پۆڵێ مه‌لی هه‌رده‌کێڵی
سه‌وداسه‌ری
خاک وخێڵی
په‌ڕه‌وازه...
که رۆژ هه‌ڵدێ
شاری زارم
له به‌رده‌م چه‌قۆی پرسیارا
هه‌ر کت ومت
ئه‌بێته به‌رد.
له به‌ر پێی شاڵاوی شه‌قا
زوو ، ده‌س وبرد
نازانـمێک ئه‌کاته پرد...
جا،
نازانم چۆنه ئه‌نجام تووله نمام
هه‌ربه‌هیوام
لێژنه‌ی دڵت
ئه‌شقی خولیام
کاته ئه‌ندام !
+
نوشته شده در سه شنبه شانزدهم مهر 1387ساعت 17:53 توسط حسن اميني
|
هه‌ی هه‌تاوی شۆخ وشه‌نگ
جێــــــــم مه‌هێڵه به دڵته‌نگ
ئێـــــــــــــــواره‌یه‌و بێ وه‌خته
مه‌مخه گــــۆمی شه‌وه‌زه‌نگ
که له که‌ل خۆت ئاسایی
ده‌کێشی ماڵ ئــــــاوایی
دێنه جه‌سته‌م مۆته‌که‌ی
تاریکـــــــایی و ته‌نیــایی
سۆمای چاوم هێزی پێم
مه‌ڕۆ ته‌ریک مه‌به لێـــــم
یه‌ک دڵم دڵ ناگــــــــۆڕم
هه‌ر ئه‌م چێــژوانه‌یه جێم
که ده‌ڕۆی ئه‌م دیــــــــاره
بێ تۆ خه‌مبار دیــــــــــاره
له گه‌ڵ تۆدا ساڵــــی ژین
هه‌رچوار وه‌رزی به‌هـــــاره
+
نوشته شده در جمعه پانزدهم شهریور 1387ساعت 15:51 توسط حسن اميني
|
بۆ ئاگه‌داری هه‌موولایه‌ک به تایبه‌ت هۆگرانی فه‌رهه‌نگ وئه‌ده‌بی کوردی ماڵپه‌ڕی چلچه‌مه بوه‌ته www.40cheme.org
+
نوشته شده در جمعه یکم شهریور 1387ساعت 10:56 توسط حسن اميني
|
که زه‌وی که‌وته چه‌رخ وخول ورۆژ ومانگ و ساڵ وسه‌ده‌ی لێکه‌وته‌وه وسروشت پێی نایه ناو نۆمانگ ونۆرۆژه ومرۆڤ هاته‌گۆ، گۆرانیش؛ ئه‌م سۆزه سێحراویه‌ی بلوێری گه‌رووی ئاده‌میزاد هاته‌ناڵه‌وچڕین وده‌نگدانه‌وه که‌به‌رده‌وام له هه‌موو قۆناخێکداو هه‌تائه‌م چاخ وده‌مه له ئاڵوگۆڕونوێ بوونه‌وه‌دابوه‌و ره‌نگه له‌داهاتوویشدا به هه‌مان شێوه هه‌رله گه‌ڕان ونوێژه‌ن‌دا بێت ، که پێم وابێ له قامووس و فه‌رهه‌نگ وداب ونه‌ریتی هه‌رگه‌لێک گۆرانی سه‌ره‌تایی ترین نیشانه‌ی ئێعتراف ودیان پێانانی سووتان و هه‌ڵقرچانی ده‌روون وکه‌یل بوونی هه‌سێری دڵ وهه‌ناوه له سۆزی ئه‌شق وخۆشه‌ویستی ، ئێسته زێد بێت که‌س بێت یان سروشت !
ئه‌م ئاه وناڵه‌و دادوگازه‌نده ده‌روونی یه‌ی مرۆڤ به‌ده‌ربڕینی هه‌رشێوه زمان و تۆنی ده‌نگێک له هه‌موو کات وساتێکدا ده‌وری خۆی ئه‌بینێت و شوێن دانه‌رێکی به‌توانایه وه‌ک له نه‌ریتی کورده‌واری دا ده‌بینین له کاره‌ساته جه‌رگبڕه‌کاندا شیوه‌ن وشه‌پۆڕو لاواندنه‌وه‌ی به‌سۆز سه‌دئه‌وه‌نده‌ی دیکه قه‌ڵافه‌ت وباڵای مردوو وکۆچکردوو له لامان به‌رزتروبه‌هه‌یبه‌تر ئه‌کات ، له شایی و گۆڤه‌ندان به‌سته‌و به‌ندان به‌سۆزی گه‌رووی ده‌نگخۆشان ژینگه‌و خانووچکه‌ی ژیان ئاوه‌دان تر و دڵڕفێنتر ئه‌کات.
شک له‌وه‌دانیه هونه‌روهونه‌ریانه‌ترکردنی گۆرانی یه‌کێک له هۆکاره‌سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م نوێبوونه‌وه‌وتازه‌گه‌ریانه‌یه، له کۆمه‌ڵگای کورده‌واریشدا گۆرانی به هه‌موو شێوه‌و شێوازه‌کانی یه‌وه نه‌یتوانیوه‌و نه‌یشیویستوه خۆی بکاته موقه‌ده‌سێکی ده‌ستپێرانه‌گه‌یشتوو و له ئاڵوگۆڕو نوێژه‌ن بوونه‌وه رزگاری ببێت! ...
نوێبوونه‌وه نه به‌مانای وه‌لا نانی ئه‌زموونه‌کانی بنه‌ما وتووڕدانی مولودیه ره‌سه‌نه‌کان! به‌ڵکوو به مانا‌و چمکی ئه‌وه‌ی که له که‌ره‌سه‌وئامێری ئه‌مڕۆیی که‌ڵک وه‌ر بگرێت ئاڵۆگۆڕ له شێوه‌ی وتن و پێش که‌ش کردندا پێک بهێنێت پێوانه‌و مێعیاره‌کانی مۆسیقای مودێڕن له به‌رچاو بگرێت له هه‌مان کاتیش‌دا ره‌سه‌نایه‌تی خۆی بپارێزێ .
سه‌ره‌کی ترین شێوه‌ی گۆرانی چڕین له کولتووروداب ونه‌ریتی ئێمه‌ی کوردا گۆرانی وتن له‌گه‌ڵ ریتمی چه‌پڵه‌یه به‌دوای ئه‌م شێوه‌گۆرانی یه که ئێستایش له گونده‌کاندا هه‌رماوه شێوه‌یه‌کی دیکه له گۆرانی هاته ئاراوه که له‌گه‌ڵ سۆزی موسیقا دێته گوتن و له راستیشدا سێحراویترین شێوه‌یه له گۆرانی که هه‌تا ئیستا زۆربه‌ی گۆرانی یه‌کان هه‌ربه‌م شێوه پێناسه‌کراون و گه‌شه‌وباڵایان کردوه به‌شێوه‌یه‌ک له‌نێوخه‌ڵکدا جێی خۆی کردوه‌ته‌وه که‌هیچ چه‌شنه ده‌نگ هه‌ڵبڕینێک به‌بێ مۆسیقا ره‌سمیه‌تی گۆرانی نیه‌و زۆرتر هه‌ر به‌تێکه‌ڵ بوونی مۆسیقا‌و به‌سته ده‌ڵێن گۆرانی! هه‌ر وه‌ک ره‌حمه‌تی (برایم خه‌یاتی گۆرانی بێژ ده‌ڵێ: ئێمه گیانێکین له یه‌ک جه‌سته‌دا وه‌ک شێعروئاواز له‌یه‌ک به‌سته‌دا ...) دیاره ئه‌م وه‌رگرتنه له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه هه‌روابه‌ئاسانی نه‌بوه‌و هه‌وڵ وته‌قالای که‌سانی موزیسیۆنی وه‌ک خوالێخۆش بوو " موجته‌با میرزاده" و هه‌ڤاڵه‌کانی بوه که به‌هه‌ق له گۆرانی یه‌کانی هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ک دا ده‌وری به‌رچاویان له ناساندنی مۆسیقا به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان دا بینیوه ...
ئه‌مڕۆ و له‌م چاخ وسه‌رده‌مه‌ی ئێمه‌دا که سه‌رده‌می که‌ره‌سه‌و پێوه‌ندی و ئاسانکاری له هه‌موو بواره‌کاندا به تایبه‌ت بواره هونه‌ری و مۆسیقایه‌کاندایه ده‌ورو نه‌قشی گۆرانی له‌هه‌ل ومه‌رجی ئێستا دا که وڵاتی کورده‌واریش سه‌ره‌رای که‌ندوکۆسپه‌کانی سه‌ر رێی دیسانیش شان به شانی وڵاتانی دیکه ره‌سه‌نایه‌تی خۆی پاراستوه‌و له که‌ره‌سه‌و ئیمکاناتی سه‌رده‌میش که‌ڵکی وه‌رگرتوه‌و هه‌نگاوی نوێ و سه‌رده‌میانه‌یشی هه‌ڵگرتوه‌و که یه‌ک له وانه له بواری گۆرانی وتندایه ، به‌رده‌وام چ له باری مۆسیقاوه چ له بواری تکنیک و شێوه‌ی پێش که‌ش کردنی له جموجۆڵی به‌رچاودایه .
به‌رچاوترینی تازه‌گه‌ری نوێژنکردن له گۆرانی ئه‌مڕۆی کوردی‌دا کلیپ سازکردنه له گۆرانی دا ، که به‌ردی بناغه‌ی له لایه‌ن که‌سانی وه‌ک شه‌ماڵ سائێب و هونه‌رمه‌ندانیك که به شێوه‌ی سه‌ناریو گۆرانی یه‌کانیان ده‌ر ئه‌کرد ده‌ستی پێ کردوه ..
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که جێی سه‌رنجی ئه‌م وتاره‌یه کلیپ سازکردنی ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌یه که ره‌نگه باس وکێشه‌یه‌کی ئه‌مڕۆی بینه‌ران وبیسه‌رانی گۆرانی کوردی بێت ، دیاره کلیپ به که‌ره‌سه‌ی ویدیو سی دی وتلوزیونه‌وه نه‌بێ نایه‌ته پێش که‌ش کردن که به‌شی زۆری زه‌رووره‌تی سازکردنی کلیپ ده‌گه‌ڕیته‌وه سه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ی که ئا‌خۆ گه‌ر چاوله گۆرانی یه‌ک ئه‌که‌یت ده‌بێ بیبنی یاخود بی بیسیت ؟!
دیاره مادام که وتت کلیپ بته‌وێ ونه‌ته‌وێ واته تێکه‌ڵ کردنی ده‌نگ وره‌نگ ! که ئه‌م گه‌له‌راوژه دووقۆڵی یه‌یی ده‌نگ و ره‌نگ به که‌ره‌سه‌ی ویدیو وتلوزین و سی دی دێته پێش که‌ش کردن و که‌ڵک وه‌رگرتن که له گه‌ڵ ئه‌م به‌شه‌ی هیچ شتێک بۆ باس کردن نیه و ده‌بێ وایش بێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی باسه له تێکه‌ڵ کردن و تێهه‌ڵکێشانی ئه‌و (ده‌نگ وره‌نگه) ره‌نگه کێشه‌و سه‌لیقه‌ی جیاواز هه‌بێت !
له کلیپ دا ، ئه‌گه‌رچی وێنه پاڵپشتی ده‌نگ ئه‌کات بۆ جوانتر چه‌سپاندنی په‌یام له سه‌ر هه‌ست و شعووری به‌رده‌نگ دا به‌ڵام خه‌ساره‌تێک که به‌رده‌نگ (موخاتیب) وه‌به‌ری ده‌که‌وێ ئه‌و ده‌ست درێژیه‌یه که کلیب به حوکمی چه‌کی وێنه ده‌یکاته سه‌ر بینه‌رو بیسه‌رو (چه‌ق) له (ده‌ق )دا واته له روانگه‌و بۆچوونی دا دروست ده‌کات ...
ساڵان وعه‌یامانی زوو که وێنه هاوکاری ده‌نگ نه‌بوو هه‌رکه گۆرانی وێژو هه‌رزه‌کاری کورد هه‌ڵی ده‌کرده گۆرانی و باسی زه‌رافه‌ت و قه‌دوقامه‌تی دلبه‌رو ئه‌سمه‌ری ده‌کرد ئه‌وه بوو تۆ وه‌ک گوێ بیستێک ته‌نیا فه‌زاو دیمه‌نێکت بۆ ئه‌خوڵقا که دلبه‌رێکی تێدا بوو ئیتر بۆ خۆت چاوت بۆ ده‌ڕشت و باڵات پێ ئه‌داو ره‌نگ ورووخسارت بۆ ئه‌نه‌خشان که له‌وشێوه‌دا بیر‌و بۆچوونی بیسه‌ر ئازادبوو و به واتایه‌کی دیکه چه‌ق له ئه‌وده‌قه‌ی ده‌یبیست دروست نه‌ده‌بوو ئه‌ویش به سه‌لیقه‌ی خۆی چاو و‌برۆی ئه‌سمه‌ری ده‌نه‌خشاند .... به‌ڵام له کلیپدا ئه‌تۆ مه‌حکوومی به‌وه‌ی که هه‌ر ئه‌و دیمه‌نه چ که‌سایه‌تی بێت چ سروشت بێت بیبینی ناتوانی شێوه‌یه‌کی دیکه له زه‌ینی خۆدا ره‌سم بکه‌ی !! که‌وابوو ده‌کرێ ئه‌مه به به‌شێکی خه‌سارناسی له کلیپ دا ده‌ست نیشان بکه‌ین
له لایه‌کی دیکه‌یشه‌وه ئه‌وانه‌ی کلیپ وه‌ک هونه‌رێک ساز ده‌که‌ن هێشتا به ته‌واوی (له‌کوردستان دا)له سه‌ر ئه‌وه ساخ نه‌بوونه‌ته‌وه که ( کلیپ له خزمه‌ت گۆرانی دا بێت ! یان گۆرانی له خزمه‌ت کلیپ دا!!) ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا له میدیا کوردیاکاندا بینراوه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆریان کلیپ له خزمه‌ت گۆرانی دا بوه ئه‌ویش نه‌ک له خزمه‌ت ئاهه‌نگ و ریتمی مۆسیقاکه‌یدا به‌ڵکوو له خزمه‌ت شێعر‌و هه‌ڵبه‌ستی گۆرانی یه‌که‌دا بوه ، جا نازانم که هه‌رزه‌کاری کورد ده‌ڵێ "گرتم دووماچم لێستاند له راسته‌ی خیابانێ !! " مه‌مکیم گوشی له گه‌ڵ رانی / دایکی عه‌یار بوو پێی زانی " ده‌بێ چۆن کلیپی بۆ سازبکه‌ن ؟! که نموونه‌ی له‌م چه‌شنه زۆرن ومن نامه‌ێ هه‌موویان بێنمه‌وه ... دیاره هه‌روایش کلیپی جوان و هه‌ست بزوێن له به‌رهه‌می کامگاره‌کاندا وه‌ک (بولبولی باڵشکاو) ده‌بینین که ره‌نگه به‌شی هه‌ره‌زۆری ئازایه‌تییه‌که بگه‌ڕێته‌وه بۆ هێمنی شاعیر و شێعره‌که‌ی !!
که پێم وابێ له شێوه کلیپ کردنه‌دا ده‌بێ پێش هه‌مووشتێک هه‌ڵبه‌ستوانی گۆرانی خۆی دروست بکات و شێعر‌و هه‌ڵبه‌ستی شیاوی کلیپ بهۆنێته‌وه ....
به‌ڵام ئه‌وه‌ی راستی بێت دیتنی کلیپ له نێو ماڵان و دیوه‌خانی کوردا ئه‌مڕۆ بوه‌ته کێشه‌یه‌کی هه‌ره به‌رجه‌سته‌ی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری ، که ره‌نگه :
هه‌ندێ که‌س سونه‌تی بوونی کۆمه‌ڵگا به خه‌تاباربزانن !
هه‌ندێک لاسایی کردنه‌وه به خه‌تا بار بزانن !
و هه‌ندێکیش که‌م ئه‌زموون بوونی هونه‌ری کلیپ به تاوانبار بزانن ....
که له هه‌ر حاڵه‌تێکیدا ده‌بێ خه‌ساره‌کانی کلیپ و باشیه‌کانی له به‌ر چاو بگیرێت و پسپۆڕان وشاره‌زایان شرۆڤه‌ی زیاتری ئه‌م به‌رهه‌مه هونه‌رییه بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌یش له کۆمه‌ڵگای خۆماندا به که‌مترین خه‌ساره‌ته‌وه سوود له به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌کان وه‌ربگرین .
+
نوشته شده در چهارشنبه پانزدهم خرداد 1387ساعت 12:14 توسط حسن اميني
|