كوڕی كوردی ره‌وه‌زان نيــــــــــــم
كوڕی فارسی ره‌زه‌وان نيــــــــــم
كوڕی تـوركی كاسبكـــار نيـــــــم
كوڕی عه‌ره‌بی دينـــــدار نيـــــــم
ئه‌ز كوڕی ئامانجم و هيـــــــــــوام
من دانيشتـووی گشت جێی دنيام
ره‌شـم ,سپيــم, ســوورم , زه‌ردم
توركــم,فارســم, لوڕم ,كــــــــوردم
په‌لـــــــه‌وه‌ری ده‌رو ده‌شتـــــــــــم
ميوانی سفره‌ی سروشتـــــــــــم
له هه‌ركـــــوێ بێ ئــــاوه‌دانــــــي
دڵدارمه‌و ئه‌چمـــــــه ژوانــــــــــی
نه كــــرێچيــــــم, نه خاوه‌ن مـــاڵ
نه ميـــــــــــــــرم نه پاڵه و حه‌ماڵ
بێ ناو و بێ ناو نيشــــــانــــــــــم
بێ پێناســه‌م به‌س ئينســـــانـــم!
ده‌مه‌وبه‌يانی
له كاتێكا كه ، خه‌جێ بێوه‌ژن
له مه‌دبه‌غه قورماوييه‌كه‌ی ماڵ خان
چه‌ن پووتێك ئاردی
بۆ كردبوون به نان
له گوێی ته‌نووره ساردوبوه‌كه
ماندوويه‌تی شه‌و
كردبوويه‌خه‌و
زۆری پێ نه‌چوو كچه گه‌وره‌كه‌ی
هات وتي: هه‌سته هه‌سته دايه‌گيان
وا حه‌مه‌ی برام
له خه‌و هه‌ستاوه‌و
ئه‌گریه‌ت بۆ نان !!.
چه‌ن حــــــه‌ز ئه‌كه‌م مناڵانـــــــه
بڕوانمـــــــــــــه ئه‌م جيهـــــانه
حه‌زم بكه‌م به پـــــــــــــێوانه !
چه‌ن حه‌ز ئه‌كه‌م خۆم نه‌زانــــم
كوێيه زێــدم ؟ چي‌يه زمانــم ؟
وڕ بم له‌حاســــتي ئۆباڵی
گه‌ل و خاكـــــــــم له سه‌رشانــم
چه‌ن حه‌ز ئه‌كــــه‌م به ساكـــاري
نه‌مڕێ چه‌قۆی پرســــــــــياري:
ئێمه چين و ئه‌وان له چيـــــــــن
ديل كێ‌یه‌و كــــــــێ‌يه زۆرداري؟
چه‌ن حه‌ز ئه‌كه‌م گشت حه‌زي ژين
چه‌ن گوێزێک بێ و نووقڵێک شـيرين
ماڵ ماڵینێ ، شه‌شخان حــه‌لـــــوا
ئاواتم بێ نه‌ك قـاروقــــــين!
به‌ردێک تامه‌زرۆی دیوارێک
بێ ئازار بوو
كه نايانه ناو خه‌ره‌كی
له خۆشيانا وه‌ك خۆی بڕوا
هيچ نه‌وه‌ستا
تا لاي وه‌ستا
له‌وێ كه دی پێچه‌وانه‌ی حه‌زو ويستی
ئه‌ينێنه ديواری زيندان
ته‌با نه‌بوو و
له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌و پيك‌لێدان
كه‌وته هه‌ڵوێست‌و به‌رخودان .
.......ساڵ ژێپه‌ڕبوو
دوا ئه‌م باسه
بوو به ماسه
هه‌ندێكيان برد بۆ سميتی
كۆڵانه قوڕينه‌كانی "جووتياران"و "ته‌پي‌ماڵان"
هه‌ندێكيان برد ساوييانه
قوتابخانه بۆ مناڵان !
به‌ربه‌يانان كه سنه‌وبه‌ر رێـي مه‌كته‌بي ئه‌گرێتـه به‌ر
زه‌ويش سه‌ري سووڕ ئه‌مێنێ، خۆر خۆ يه‌كه‌و دوو دێته‌ده‌ر!
به‌و به‌يانه كه زوڵفانـــــــي به‌ده‌م با‌وه ئه‌كرێـــتــه‌وه
شه‌ده لاري شه‌و ناچاري پرچــــــــي په‌خشي ئه‌بڕێته‌وه
تيني تاوي نيوه‌ڕۆيه هه‌تاو هێشتا ديلــــــــــــي كێوه
ئه‌بمه‌شانه به‌وپه‌نجانه هه‌تا پرچــــــــــي په‌رێشانه
نه‌با_با_بێ و تاريك دابـــــــــێ به‌و به‌يانه ئه‌و چاوانه
له‌به‌رماڵيا كه به‌رماڵم له‌كۆڵه‌و به‌رپێـــــــي ئه‌ماڵم
ده‌ڵێ: سۆفي مه‌كه تـــــــــۆزي ئه‌شێـوێني خه‌ت‌وخاڵم
وتم:سبح هي‌سالحــــــانه خه‌ده‌نگ مه‌خه به‌و خه‌ندانـه
وتي:خده‌ي خوونكارانه سێــــــــــــداره‌یش به‌ری به‌يـانه
به‌و حاڵه‌يش كه له‌حاڵمـــــــه خانمه‌خه‌مــي خه‌مانمه
دڵم قوڵفــــــــه‌و كليــــل به‌وه تادێتـــــه‌وه گريانمه
یاسا ده‌رچوو
بۆ گشت پێ ده‌شتێ ده‌سه‌مۆ
وتیان : ئه‌شێ
زه‌وی بزه
دڕووی شیوه‌نی لێ شین بێ!
فڕین هه‌رباڵه‌ته‌پێ بێ !
ته‌یری بیرله، کڵاوی خه‌ته‌ر
نه‌ێته سه‌ر.....
له‌و رۆژه‌وه بوو
دوندی شاخ
بوو به بێشه‌ی مه‌لی قاچاخ
نامه
کوڕێکی گه‌نج
کچێکی شۆخ
به ئه‌لف وبێی نێهزه‌تی دێ
تازه که‌وتبوونه سه‌رپێ
کوڕه له جووت وجۆماڵا
له دروێنه‌و کاکێشانا
له رێی شارا ...
کچ له ده‌سکه‌نه‌و بژارا
له به‌ر ته‌ون وته‌شی ماڵا
دڵیان هه‌ر له ؛
گوێسه‌بانی قوتابخانه
هه‌ڵیه‌به‌سته‌وه هیلانه
ئاخر ئه‌ودوو
دڵه خامه
له‌وێ فێر بوون
بۆ یه‌کتر بنووسن نامه
هه‌تاوه‌که‌م
وه‌کوو ده‌ڵێن :
ئاسمانی شین به‌ربڵاوه
سه‌دان جوانی خۆت ئاسایی
ئه‌م سروشته‌ی پێکهێناوه
به‌ڵام چبکه‌م
نازانم بۆ؟
به‌دی ناکه‌م بێجگه له تۆ!
بێ بمكوژه نه‌با بمرم
وست‌كه ، وه‌ستان
هه‌ڵكه هه‌ڵدان
با – له خۆما نه‌خولێمه‌وه
ته‌نگه‌کۆڵان تف بۆ خۆیان
خێری خیابان خه‌یاڵێکه
ماشین نشین
ویترین بڕین
مه‌ته‌ڵه‌کێک چزوهه‌نگوین
بێ بمکوژه نه‌بابمرم
حه‌وزێکم حه‌ز، ته‌سکه تاسێک له بۆ تاسه‌م
به قسه‌م ئه‌که‌ی
شه‌وژه‌نی ده‌رکه‌که‌ت بخه
ئه‌سپی خه‌یاڵ سه‌ره‌ڕۆیه
پانتای کۆڵان ته‌نگه به‌دوان
نه‌ک یه‌ککه‌ون ته‌نیاییمان
بێ بمکوژه نه‌با بمرم
حه‌ڵاڵم که
حه‌راماوی یه هه‌ناوم
هه‌موو رۆژێ کفر ئه‌بارێم
نوێژی سبحم له نۆبه‌ی نان دا ئه‌چێ
شوکری شه‌وم له زه‌می زام دا ئه‌تکێ
بێ بمکوژه نه‌با بمرم
چاوشه‌هێنه
به‌چرکه‌یه‌ک دامبه‌زێنه
به وه‌ردی ئه‌شق بمکه‌ره‌وه
به‌فونتی خاک بمخوێنه‌وه
دڵگیرنه‌بی
"پێم ناکرێ مردن بم"
سایتم قاڵه
جێی جه‌نابیشت محاڵه!!
گڕی گه‌ڕم
وه‌همی وامه!
شه‌رمه‌نده‌تم
شه‌هروه‌ند، نیم
پێش فرۆشم
سبیه‌ینێم و مانگێ تر‌و ساڵێتریشم به‌سراوه
ئه‌م قیسته نا
ئه‌شقی پیرۆز
قیستێکی تر
ده‌یانی تر
سه‌دانی تر
سه‌ربه‌ره‌وه
ئه‌شقێمه‌وه !
دڵسۆزه‌که‌م
رێگای دوورت زۆرپێواوه
زۆر وڵاتت
ژێر
پێ
ناوه
هه‌تا جێ ورێی منی مه‌لت
له‌م قه‌فه‌سه دیوه‌ته‌وه
له مه‌زرایه ، له هه‌واری
له باخچه‌که‌ی کورده‌واری
بۆت چنیوم
بۆت هێناوم
چه‌پکه گوڵێک وه‌ک دیاری
ده‌بێ چ بێ رکه‌ی هۆزان
پێچه‌وانی یاسای زه‌مان
گوڵ هاتوه بۆ دیداری؟!
چنووره‌که‌م
گه‌رقه‌راربێ
گشت ته‌مه‌نی ئه‌مانه‌تم
بۆ خزمه‌تت ته‌رخان بکه‌م
چ پێش که‌ش که‌م
به‌ومه‌کته‌به‌ی
که تۆی کردوه په‌روه‌رده؟!
چ پێش که‌ش که‌م
به‌وخاکه‌ی که ،
به‌رهه‌مه‌که‌ی وا بێگه‌رده؟!
مانگه‌شه‌وی شه‌وگاری من
بێ تۆ زه‌رده به‌هــــاری من
بێ تۆ جه‌ژن نه‌بوه‌و نابێ
له دێهات و له شـــاری من
دێ ده‌نگێ به‌زم وهه‌رايه
كۆڕی شادی و مووسيقايه
بێ تۆ شاديم كۆڕی شيـنه
هاڕه‌ی هه‌ياسه‌كه‌ت نايه
مامۆستا كه‌ی خۆشه‌ويستم
هانده‌ری شيعر و هه‌ڵبه‌ستم
به بێ يادت كه ئيلــــــــــها‌مه
زارم لاڵه كۆڵه ده‌ستـــــــــــم
ئه‌ی هه‌تاوی رووناكی ژيـــن
ژيوه‌رناكه‌م بێ تيشك وتين
بێ تۆ ژينم ديــــــلی شه‌وه
بێ بزه‌يه ومات و خه‌مــــين
(وامن ئه‌سووتێم له‌م دووندوياڵه جه‌ژنت پيرۆزبێت سبحی شه‌واڵه)
(جه‌ژنێكت بۆبكه‌م له و ده‌رك وحه‌وشه ئاگری بگاته به‌رزی وه‌نه‌وشه)
(خۆم‌گڕه مه‌شقه‌ڵان پشت دۆزه غه‌ره تۆبيت‌وجه‌ژن بێ به‌رپه‌نجه‌ره)
هه‌موو ميلله‌تێك له سه‌ر رووپه‌ڕی ئه‌م زه‌وي‌يه خڕۆكه‌دا پشته و سووری كولتوور‌و وداب ونه‌ريتی خۆيه‌تی.
گه‌لی كورديش وه‌ك يه‌كێك له‌و گه‌لانه خاوه‌ن سامانێكی زۆری نه‌ته‌وه‌يی‌يه‌وله گه‌ڵ ئه‌وه‌يشدا كه به‌رده‌وام هه‌وڵ ئه‌دا هه‌ڵس‌وكه‌وتی خۆی به‌رۆژو ئه‌مڕۆیی بكات داب‌ونه‌ريتی دێرينه‌و ئايين‌و باوه‌ڕه‌كانی خۆيشی پاراستوه .
يه‌كێك له‌وداب‌ونه‌ريتانه به‌رێوه بردنی رێ‌وره‌سمی رۆژی جه‌ژنه‌ئايينی يه‌كان‌وبۆنه‌وموناسبه‌ته‌فه‌رهه‌نگی و نه‌ته‌وه‌يی يه‌كانه‌كه گه‌لی كورد هه‌رله سه‌ره‌تای بانگ وسه‌ڵا و بانگه‌شه‌ی ئايينی پيرۆزی ئيسلام به‌ره‌وپيری چوه، جه‌ژنه‌ئايينی يه‌كان كه بريتين له(ره‌مه‌زان،قوربان،مه‌ولوود،به‌رات،مێعراج، ..) كه هه‌ركام له‌م جه‌ژنه پيرۆزانه بۆن‌وبه‌رامه‌ی تايبه‌ت به خۆيان هه‌يه له هه‌ندێكيشياندا هه‌ڵس‌وكه‌وتی وه‌ك يه‌ك ئه‌بينرێت وه‌ك جه‌ژنی ره‌مه‌زان وقوربان كه‌ديتنی هيلالی مانگ خوێندنی نوێژی جه‌ژن‌وجه‌ژنانه وه‌رگرتن وجه‌ژنانه پێدان‌وگه‌ردن ئازادكردنيان وه‌ك يه‌ك ئه‌چێ وهه‌ر وه‌ها له‌م دووجه‌ژنه‌دا خه‌ڵك به كۆمه‌ڵ سه‌ردانێ مه‌زاری ئازيزانيان ئه‌كه‌ن به شێوه‌يه‌ك كه ده‌ڵه‌ی هه‌ربه ته‌واوی شار چۆڵ ئه‌بێت‌ورووئه‌كه‌نه سه‌رقه‌برانه‌كان وبه خوێندنه‌وه‌ی سووڕه‌ی فاتيحه يادی كه‌س‌وكاروئازيزانيان ده‌كه‌نه‌وه له‌م دووجه‌ژنه‌پيرۆزه‌دا واته (ره‌مه‌زان وقوربان زۆرترين شوێنی له سه‌رهه‌ژاران ولێقه‌وماوان هه‌يه‌كه له‌به‌ره‌به‌ری جه‌ژندا داراو ده‌س‌ود‌ڵرۆيشتووه‌كان‌خێروخێرات ئه‌كه‌ن وسه‌رفی ترێ ئه‌قه‌وڵێنن وهه‌روه‌ها جه‌ژن زؤرترين شوێنی له سه‌رمناڵان ومێرمنداڵان هه‌يه به شێوه‌يه‌ك كه مناڵ به هۆی له‌به‌ركردنی جل وبه رگی تازه وئاڵوواڵ و وه‌رگرتنی جه‌ژنانه له دايك وباب‌وكه‌س وكارو هاوماڵان رۆژی جه‌ژن به خۆشترين رۆژی ژيانی منداڵی ئه‌زانێت وله‌بيرنامه‌ی خۆيدا‌به‌خۆشترين شێوه‌نووسين ئه‌ينووسێته‌وه..
چاوه‌ڕوانی جه‌ژن حه‌وتوويه‌ك پێش‌خۆيشی ئه‌ته‌نێته‌وه‌وخه‌ڵك زۆربه‌ی كاروفرمان وپرۆژه كۆمه‌ڵايه‌تی يه‌كانيان راده‌گرن‌وهه‌مووقه‌ول‌وقه‌رارێك سه‌نگ‌وبه‌رد ئه‌نێن‌وئه‌ڵێن: دوای جه‌ژن! سنفه‌كانی وه‌ك قه‌ننادی ،خه‌ياتی،حه‌مامچی،كۆتاڵی وبه‌زازی‌وئاره‌يشگه‌ری وده‌لاكی هه‌ركام به‌نۆبه‌ی خۆی هه‌ڵگری خێروبه‌ره‌كه‌ت‌ورسق‌ورۆزی ئه‌م جه‌ژنانه‌يه.
مخابن ناحۆشی وئاڵۆزی‌يه‌ك كه له‌م يه‌ك‌دووساڵانه‌دا هه‌ست پێ ده‌كرێت كێشه‌ی ديتنی هيلالی مانگ ياخود مانگی يه‌كشه‌وه‌و را‌گه‌ياندنی رۆژی جه‌ژنه! كه له نێوكۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا ده‌يه‌وێ له خۆشی وبه‌شاره‌تی جه‌ژن كه‌م بكاته‌وه ئه‌ويش له كه‌يدا؟! له سه‌رده‌مێک‌دا كه تكنۆلۆژی به لووتكه‌ی هه‌ره‌به‌رزی خۆی گه‌يشتوه‌وكه‌ره‌سه‌ی ديتن وراگه‌ياندنی وه‌ك:ته‌له‌يفوون، موبايل،ئێنترنێت،رادێو،ته‌له‌فزوێن،سه‌ته‌لايت،دووربين،تلسكۆب ئامرازی به‌رده‌ستی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵكه وگه‌شه كردنی عيلمی نجوم‌وئه‌ستێره‌ناسيش له‌وپه‌ڕی توانای خۆيدايه، كه‌چی ساڵان‌وعه‌يامانی زوو ئه‌وده‌مه‌ی كه زانين‌له‌م محاڵه ئه‌سيری‌گيروبه‌ندی محاڵ بوو ئه‌وده‌مه‌ی كه زانين مێرمنداڵێكی هزروبيرنه‌گه‌يشتوو وكرچ‌وكاڵ بوو خه‌ڵكان‌بۆديتنه‌وه‌ی مانگی يه‌ك‌شه‌وه‌تۆبڵێی چی يان كردبێت؟! ئاشكرايه ده‌ستيان له سه‌رده‌ست دانه‌ناوه‌وهه‌وڵ‌وته‌قالای خۆيان هه‌رداوه،
ئه‌وه‌ی شياوی باسه‌كه‌مانه هه‌بوونی بنكه‌و باره‌گاو سه‌رچاوه‌يه‌كی جێی بڕواومتمانه‌يه كه وه‌ك پيران‌وبه‌ساڵاچوانی شاروناوچه‌كه ده‌يگێڕنه‌وه : له وه‌ها كات وساتێكا پیاوانی ئايينی وپيروپياوچاكان ده‌ورێكی به رچاو و كاريگه‌ريان ئه‌بينی وهه‌رچی يان بفه‌رموايه‌ت خه‌ڵك بێ ئه مریان نه ده کرن و له قسه‌يان ده‌رنه‌چوون كه يه‌ك له‌وشوێنه پيرۆزانه شێخانی گوندی (دۆزه‌غه‌ره )بوون كه هه‌ڵكه‌توو له رؤژهه‌ڵاتی شاری سه‌قز دايه هه‌ربه‌وهۆيه‌يشه‌وه که به جه وه نیان به رزتر بوو روانين له دووی مانگی يه‌كشه‌وه له سه‌رشاروخۆرئاوای سه‌قزدا بۆئه وان ئاسانتر بوو ده‌يگێڕنه‌وه ده‌لێن:خه‌ڵك له رۆژی عارفه‌دا چاوه‌ڕوان ئه‌مايه‌وه هه‌تا له به‌رزايی دۆزه‌غه‌ره له لايه ن شێخان وپيروپياوچاكانی ئه‌وێوه ئاگری جه‌ژن بكرايه‌ته‌وه ئه‌وكات هه‌مووخه‌ڵك وه‌ك به‌ڵگه‌ی باوه‌ڕ پێ‌كراو و په‌سه‌ندكراو وه‌ريان ئه‌گرد ومامۆستايانی شاريش نامه وسه ڵته پیاو وراسپارده‌يان به‌ره‌وگونده‌كانی ده‌وروبه‌ر به رێ ئه‌كردوبه‌م جۆرهه‌مووپێكه‌وه‌وله‌يه‌ک كات‌وساتا رێ‌وره‌سمی جه‌ژنيان به‌رێوه ئه‌برد كه ئه‌م ئاگركردنه‌وه له ئه‌ده‌بی زاره‌كی وخۆوێژی خه‌ڵكدا هه‌رماوه‌ته‌وه كه ده‌لێن:
(وامن ئه‌سووتێم له‌م دووندوياڵه جه‌ژنت پيرۆزبێت سبحی شه‌واڵه)
(جه‌ژنێكت بۆبكه‌م له و ده‌رك وحه‌وشه ئاگری بگاته به‌رزی وه‌نه‌وشه)
(خۆم‌گڕه مه‌شقه‌ڵان پشت دۆزه غه‌ره تۆبيت‌وجه‌ژن بێ به‌رپه‌نجه‌ره)
...به‌م شێوه به ديتنی مانگی يه‌كشه‌وه ئيزنی ئاگركرنه‌وه وه‌ك تاكه كه‌ره‌سه‌ی را گه‌ياندن ئه‌درا برنج كه زۆر با‌وه ده‌ڵێن: جه‌ژناو جه‌ژن ئه‌خورا به وته‌ی ژنان ئه‌كرا ئاو هه‌تا بۆبه‌يانی رۆژی جه‌ژن چێشت ونانی خاوخێزان حازربێت كه له كۆتایی باسه‌كه‌م‌دا ئه تانبه‌مه باخچه‌ی هزرو بيری شاعير(هه‌ژان باباميری)كه وێنه‌يه‌كی له‌وديتنی هيلالی مانگه هه ڵگرتوه كه ده‌ڵێت:
جه ژن
شارێكی پڕله ئاوێنه
ئاسمانێكی پووڵه كه‌چن
ئه‌م ئێواره‌يش‌مانگ هه‌ڵ نه‌هات
به‌ڵام هێشتا
شارپڕه له چاوه چاو!
له پڕدا:
تۆ...
چاوه‌ڕوانی بڕايه‌وه ،
ئه‌بێ برنج بكه‌مه ئاو!!
نيشتمانم خانوو به‌ره‌ی چه‌ندين هـــــه‌زار ساڵه‌يه
كه‌پره‌وكه‌وێڵ هۆبه‌و ره‌شماڵ خێوه‌تی ئاواڵه‌يه
دايك و بابی پيرومه‌ندم كۆڵه‌كه‌ی ئه‌و مـــــاڵه‌يه
دوێنێ لاو‌بوو ئه‌مڕۆكه‌وا پێی ئه‌ڵێن:په‌ك كه‌وته‌وپير
زۆر به‌نرخه زێڕی خاكه مێژوومانی وا له بـــــــــــير
فه‌ڕزه لامان رێز و حورمه‌ت له‌و پيري به بيروژير
گه‌رچي هه‌نگاوت نه‌ماوه كز ده‌سووتێی وه‌كوو مۆم
هه‌ر پێشه‌نگی كاروانی مه‌ی ورده ورده‌و كۆمه‌كۆم
وانه‌زانی بێ كه‌سانێ خۆم كه‌س و خه‌مخواری تۆم
له‌م وڵاته پيری واته هه‌گبه‌يه‌ك په‌ندو ئه‌زموون
به مه‌شغه‌ڵی هزرو بيری رێگاي ژيان ئه‌كا روون
بۆ به‌ره‌ی نوێ ده‌م ده‌م ئه‌دوێ مانا ئه‌به‌خشێ به‌بوون
به بێ پيروبه‌ساڵاچوو ماڵی ژين وێرانه‌يه
خۆش به‌حاڵی گه‌لێک ماڵی پيرێکی فه‌رزانه‌يه
كانی به‌يت و حه‌كايه‌ت وبالوره‌و ئه‌فسانه‌يه
گله‌یی
زارم سووتا، وتم: گه‌لۆ
گوڵم مه‌ڕۆ
مه‌سافێکه ساردوسڕی...!؟
ئاوڕی داوه
بوومه بورکان
وتی: ئه‌وه‌یش گه‌رم وگوڕی!!.
مه‌سافێکه : ماوه یه‌که. به‌ینێکه
"پیلان"
له داگیرکه‌رێکیان پرسی :
چۆن تۆ توانیت ،
وا به په‌له
داگیر بکه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی
که‌وا دایکی
گه‌لێک گه‌له ؟!
وتی : هاسان!
پێش ئه‌وه‌ی بجووڵێمه‌وه
دووبه‌ره‌کیم بۆ نانه‌وه!!
" شه وستان "
شه‌وه‌وشه‌وگاريش بێ ئه‌ستێره شه‌وكوێره ده‌بێ چون بێ ئه‌وه‌ێ نه‌ئاسمانێ هه بــێ و نه ئه‌ستێره ؟!
شه‌وه‌وئاغای ئازاروژانی رۆژانه له باژێڕوگوندی دڵما ده‌ست له كه‌مه‌رده‌مارگرژ ولووت قنج وقيت پياسه ئه‌كاوكڵاولاروجامانه , له هه‌رلا به‌رزی بانانه,
شه‌وه‌ودوودڵم، دووشكم له‌خۆم له‌سه‌رين‌ونوێنم له شنه‌وشمشاڵی با له‌هاژه‌وهۆره‌ی رووبارله سه‌ماوله‌نجه‌ولاری دره‌خت‌ودار،له هه‌مووشتێك شك‌وگومانم هه‌يه، ته‌نانه ت له گوڵيش دوودڵم، دووشکم بۆن‌وبه‌رامه‌يان برينه‌كانم قوڵتروئازاره‌كانم كاريگه‌رترئه‌كه‌ن. جارجاره تروسكه‌ی بيرم وه‌ك رووبارێک له‌چياوه سه‌رهه‌ڵ ئه‌گرێ و هاواروهاژه‌ێـك له باخه‌ڵی مرادخانی ئه‌خنێ و رێگه ئه‌گبرێ و به‌پێ دزكێ پێچ و‌خه‌م ئه‌كا له‌خوڕگه‌دا به‌خوڕ‌و له ئاراندا مه‌نگ وبێ ده‌نگ به‌ره‌و ده‌ريا په‌لی تكاو رجاوپاڕانه‌وه ئه‌كوتێ بۆ شه‌پۆلێ! بۆ هه‌ڵچوونێ! بۆ رابوونێ كه‌چی مخابن ده‌ريايش مه‌ستی مه‌ستی وه‌ستانه!!.
...شه‌وه‌و شه‌وگار شان وشکۆی له تاريكی و زوڵمه‌تايه، سازی ده‌ستی كۆكی ده‌سگای تاڵان وبڕۆ و سووتانه! كۆکی ده‌سگای ترس وته‌ناف و تاوانه!!
...جارجاره دڵم به ديلان وگه‌ڕی شايي وزه‌رده خه‌نده‌ی قه‌ڵاومناره و سه‌وزه‌ڵێـكه‌ی سه‌رچنارخۆشه، كه‌چی ديلانيش پيلانه گڕوگه‌ڕی به مه‌زرابی لۆتيه‌كانی شه‌وستانه،...
شریتی شه‌و بێ بڕانه‌وه ئه‌یڵێته‌وه‌و کاروانی ژین، هه‌ر له‌سه‌ر سووڕونه‌وه‌ستانه ! پێشه‌نگ وپێشڕه‌و چۆپی کێشه‌وسه‌ماكــــــه‌ر، شیت و شه‌يدای سه‌مايه! هه‌ر ده‌سره‌يه‌ك، هی به‌رده‌ست بێ ، هی سه‌رشان بێ، هی گيرفان بێ، هه‌ر ده‌سره بێ!! چه‌مه‌رچۆپی یان سه‌رچۆپی هه‌ر چۆپی بێ!! كه‌سيش كراسێک له هه‌یڕۆ هه‌یڕۆی دواوان و گاواني نادڕێت.
شه وه وشه وگار به قه‌د باڵای خۆی سامدار ئه‌ونه‌ی مێژووی تووش و لاسار، تاقه ترووسکه‌ی هیواو ئومێد ره‌وه کۆترێکی مل به خوێن كوێره دێی نا ئومێدی وترس وخۆف له گۆڕئه‌نێن له شاخه‌وه شانه‌وشان به‌ره وشارئه‌كشێن لێو به بزه‌وکه‌نین ، دڵ به گڕو له‌ش به گوڕوتین، هه‌ردێن ودێن.. كه‌چی شارهه‌ر سه‌رمه‌ستی ئێواره بازاری خۆيه‌تی كه‌چی شار هه‌رسه‌ر خۆشی باده‌ی كه‌س له كه‌س و بڕفان بــڕفان ومن من وتۆ تۆيه‌تی....
شه‌وه و شه‌وگار شان وشکۆیه‌که زۆردار شبر و شه‌وه‌يش ئه‌باته‌وه ئه‌نگوسته‌چاوێکی ره‌شه که‌س خه‌تی که‌س ناخوێنێته‌وه (به ده‌ردی بێ ده‌رمانی كه‌وتوومه سه‌رگه‌ردانی) وله‌م چله‌وتۆف وبه‌سته‌ڵه‌کی ئينسانی يه‌دا نه‌خاڵێکی لای روومه‌ت ولێو ئه‌وهيوايه‌م پێ ئه‌به‌خشێ وه‌ك وه‌نه‌وشه بۆی بڕوێمه‌وه نه خاڵێك كوترو مه‌لی ئاشتی سرك و نامۆ له سه‌ربانی خه‌ونه‌كانم ئه‌كا ده‌سه‌مۆ نه خاڵێکی رووی جوغرافيا دان به زێد و جيما ئه‌نێ و ئه‌مگرێته خۆ ..... شه‌وه‌و شه‌وگاريش بێ ئه‌ستێره شه‌وكوێره ده‌بێ چۆن بێت ئه‌وه‌ی نه ئاسمانی هه‌بێ و نه ئه‌ستێره!؟
حه سه ن ئه مينی سه قز
له ماچت ئه‌چی
له‌وژوانه‌وه تکاوه‌ته گۆزه‌ی زارم
دۆڵپای دڵم
به ترپه‌ی پێ وقاقای هه‌رچی
له تۆ بچێ
به‌ره‌وکانی ماڵان ئه‌چێ
دۆڵپا : گیانله‌به‌رێکی ئه‌فسانه‌یی یه که وه‌ک ته‌وق ئه‌چوه‌مل مرۆڤ