په‌پووله‌كه‌ی گڕی رووتــم سووتانـی چي؟!
هه‌تا هه‌م هه‌رله سووڕانــــم وه‌يلانـي‌چي؟!
رێمكه‌بڕوێم‌له‌سه‌رته‌له‌سه‌نــــــــگــي‌سينگتا
وه‌ك به‌ره‌زا له‌جێی‌بڵينـــد وبه‌ربينـــــــگتا
تاڵێ تيشكت بڕژێنه ناوشه‌وێنــــــــــــمه‌وه
شه‌خته‌به‌ندی شه‌وستانم بتوێـنــــــــــــه‌وه
له‌خاكه‌لێــــــــــوه‌ی لێوته‌وه بمڵێـــــــــره‌وه
با_ پاييزم به‌هارتی تێ بزێتــــــــــــــــــــه‌وه
له وبانـگه‌وه له دوومناره‌ي‌تۆم بيستــــــوه
سۆفی ئاسا نوێــژي ئه‌شقم قه‌ت نه‌چــــــوه
له‌كانيلكه‌ی چاوه‌كانتا ده‌سنـوێــــژ ئه‌شۆم
هه‌تا تۆمبی تۆبه‌كـــــــــاری ته‌كيه‌كه‌ی تۆم
ديم هه‌واری بــــه‌ژن‌وباڵات بوومه‌ره‌شمــــاڵ
هه‌ڵم داوه له‌كه‌ل گۆنات چون ورده‌خـــاڵ
له‌كوێستـــــــــــــانتا به‌ري دووره توانه‌وه‌م
هه‌ر سێ کوچکه‌ی دوا ئاگـــــــر‌وكوژانه‌وه‌م
ده‌به‌س كه‌به‌س لاده‌لاده قاروقيــــــــــــنت
ته‌مه‌ن تارا كه‌ره‌م‌كه پێم پێ‌كه‌نـــــــــــينت
مه‌چۆلابه پياوي چا به دوور ده‌نگــــــۆيـه
ئه‌وه‌ي راست بێ له‌م جيهانـه چاوي تۆيــه
لێم ببووره ئاسكه‌ناسكه‌ی دڵ سرك و سڵ
ئاشقه‌رووته هه‌رهه‌يه‌تــــــــي‌وتۆزقاڵێک دڵ
ده‌نا ده‌مكرد زێڕه‌و شانـــــــــــي ئه‌وباڵايه
خۆشه خاك بـــــی له ژێـر سايه‌ي ئه‌وئاڵایه
دايه بابه سه‌د ئامـــــــــــــــان
دوو مناڵ بێ به‌رهه‌مــــــتان
كچ بين كوڕ بين هه‌ر يه‌كين
ده‌سكــــردی وه‌ستای حه‌قــين
كه‌م و زۆر لێـــــــــــــره‌و له‌وێ
خانوومان لێتــــــــــــــان ئه‌وێ
ئه‌مانه‌وێ هه مـــــــــــــوو ژه‌م
سفره‌و خوانێك له بـــه‌ر ده‌م
جل وبه‌رگـــــــي جـــــۆراو جۆر
ئه‌بێ ببــــــــــــــــێ كه‌م و زۆر
له پاڵ فێــــــــــربوون و سه‌واد
ئه‌بێ بيشگه‌يـــــــــــن به موراد
تاهه‌ين ويــــــــــست دوای نايه
دوێ،ئێواره
له‌وسه‌ربانه
له‌نێوكۆڕی جه‌حێڵانا
له‌راوێژكاروگه‌ڕانا
گوێم‌لێ بوو كه دايكت ئه‌يگوت:
ئه‌ڵه‌ی (به‌فر‌هه‌رلێره‌و....)زۆرشتی ديكه...
راسته ئازيزله‌م وه‌رزه دا
گشت هه‌رێمێ به‌ری ره‌شه
به‌ڵام بڵێ:
گوێسه‌وانی ئه‌وسه‌ربانه
رووگه‌ي دڵمه
وه‌ك هێلانه
مه‌لی دڵمی لێنيشتوه
هه‌ڵنه‌فڕینی هۆی ئه‌وه‌يه:
ئه‌وينداری راسته‌قينه
سوژده‌ی به‌ره‌ويه‌ك رووگه‌يه!!
په‌یمانی گیانی
رێبــــواری رێی ژین مه‌ڕۆ بێمه لات
بۆ گه‌یشتــــــــــن به ئامانج وئاوات
پێکۆ ده‌پێوین رێی ســووری خه‌بات
په‌یمان ئه‌ی په‌یمان په‌یمانی گیانی
له تۆ له‌نجه‌و لار له من گۆرانــــی
له کوردستانی سه‌ر سه‌وزوبه‌فرین
به ئه‌وینی پاک سه‌رچاوه‌که‌ی ژین
زیندوو ده‌که‌ینۆ مه‌م وخاتـــــــووزین
په‌یمان ئه‌ی په‌یمان په‌یمانی گیانی
له تۆ له‌نجه‌و لار له من گۆرانــــی
تۆ سی لا سۆل فا منیش می رێ دۆ
ئه‌بینـــــه رێتمــــێک ئه‌ژین سه‌ربه‌خۆ
ئه‌شکێنــــین ره‌ونه‌ق ئاهه‌نگــی نامۆ
په‌یمان ئه‌ی په‌یمان په‌یمانی گیانی
له تۆ له‌نجه‌و لار له من گۆرانــــی
پاییزی ته‌مه‌ن به‌هــــــــــارمان ته‌نێ
لێمان داگــیر کات سه‌ر هه‌ربه‌نده‌نێ
بنجی بڕوامـــــــــــان پێ هه‌ڵناکه‌نێ
په‌یمان ئه‌ی په‌یمان په‌یمانی گیانی
له تۆ له‌نجه‌و لار له من گۆرانـــــی
که شه‌و دادێ
گوندی دڵم
پاش سه‌گوه‌ڕێ ئه‌بێته‌وه
به خانه‌خوێی
پۆڵێ مه‌لی هه‌رده‌کێڵی
سه‌وداسه‌ری
خاک وخێڵی
په‌ڕه‌وازه...
که رۆژ هه‌ڵدێ
شاری زارم
له به‌رده‌م چه‌قۆی پرسیارا
هه‌ر کت ومت
ئه‌بێته به‌رد.
له به‌ر پێی شاڵاوی شه‌قا
هه‌ر ده‌س وبرد
نازانـمێک ئه‌کاته پرد...
جا،
نازانم چۆنه ئه‌نجام تووله نمام
هه‌ربه‌هیوام
لێژنه‌ی دڵت
ئه‌شقی خولیام
کاته ئه‌ندام !
ته‌زبێحی پیره هه‌وران به گرمه گرمێ پچڕان
ده‌نک ده‌نک بوو باران خزانه ســه‌ر رێگا‌و بــان
به رێزان به لێزمان خوشینه باوشــــی جوانان
ویستی به نازوبازان بچنێ ماچێ له کوڵمــان
چه‌ته چه‌ترێ به هه‌ڵدان شیرازه‌ی خه‌ونی پسان
باران کردی به زاری په‌ڵپ وبیانووبووکــــــــاری
باری به قین وقاری پێی خست له عه‌رزوداری
کردی کراسێ بۆ یاری ده‌نک ده‌نک هه‌نــــاری
به پێوانه‌ی به‌هاری له به‌ر پێیا بوو جــــــــــاری
چه‌ته چه‌ترێ به هه‌ڵدان ئه‌ندازه‌کـــه‌ی ترازان
رێژنه‌ی رشت درشت و ورد شه‌تی شه‌قامی پڕ کرد
ده‌ستی دایێ ده‌ست وبردبه‌ره‌و باڵای باڵای کــــرد
چه‌مانه‌وه داروبه‌رد له به‌ر پێیا بوونه پــــــــــــــــــــرد
په‌یکی حه‌زی لێ پڕ کرد به‌ره‌و گۆنای ده‌مـــــی برد
چه‌ته چه‌ترێ به هه‌ڵدان پیاڵه‌ی ماچی لێڕژان
هه‌وروهه‌ڵا نه‌یتوانی له سه‌ر بان و ئاسمـــــانـی
به تیشکی چاوه‌کانی هه‌مووی رادا و به‌زانـــــــی
به ره‌وته‌رێی خانمانی کۆڵکه‌زێڕینـــه‌ی هانـــــــی
شه‌قامی شوست به جوانی نه‌بای دیو نه بۆرانی
چه‌ته چه‌ترێ به هه‌ڵدان خه‌ونی شاعیری زڕان.
به‌ردی پرسیارم هاویشته
خه‌ڵوه‌ی خونکار
خوێنگه‌ی جه‌للاد
خانووی هونه‌رمه‌ندێ هه‌ژار
ئه‌رێ ئێوه له‌م جیهانه
چی تان له لا زۆر جوانه؟!
خونکار وتی : پاڕانه‌وه‌و تکاو لاڵه
جه‌للاد وتی : فواره‌ی خوێن و
رۆرۆ و
شین
هونه‌رمه‌ندیش
سه‌بر وتی:
بزه‌ی سه‌ر لێو وهه‌ڵ په‌ڕین!!.
شه‌ر‌ه‌فيان كرد به‌ئاوازێك
گه‌له‌راوژه‌ی كوڕ وكاڵان,
پیره‌پياوان
له نێوماڵ و ديوه‌خانان
قام‌بێژ نه‌ما نه‌بێژێتی!
هۆره‌چڕ نه‌ما نه‌يچڕێ!
ئه‌وه‌ی حه‌سه‌ن‌زير‌ه‌كانه ؛
مه‌لي راگرت له ئاسمانا
سۆزی يه‌ك دوو دڵۆپ خوێن بوو
كه ئه‌يشكان
توونيه‌تی خاك‌و چه‌وساوان