له به‌ر چاوی شێخ و پيرما ئازار و فێم له سه‌رسـواره
تاوێ روو گرژ‌و دزێوم وه‌ك هه‌ورازی سه‌ررێی پيـــــران
تاوێ تووڕه‌م تووڕه‌تر له‌و ،برا خوشكی ديــــــوه له ژوان
سينه‌م پێ ده‌شت و ئارانه هه‌ناسه‌م هه‌وراز دیــــاره
گه‌نم و جۆم كه‌روێشكه ئه‌كا سه‌رخوانم كوێروو وبژاره
دێمم نوێژی باران ئه‌كا به جيرانم ئه‌به‌خشم چـــــــۆم
هه‌ردم خۆزگه‌ی گه‌ڕۆكانه ئه‌ز وه‌ڕزم له هه‌ردی خــۆم
له بناری چلچه مه‌م دا ئاخی هه‌نــــــــده‌ران ئه‌نۆشم
شاڵ وجاوی خۆم لا عاره شيتاڵی نامـــــــــۆ ئه‌پۆشم
هه‌وشارم په‌نجه ره‌نگينه حه‌زم له‌ده‌سكردی چيــــــنه
كه‌وی كه‌لي ئاڵمه‌ڵووم له، كووره‌خانه ئه‌كه‌م چيــــــنه
خه‌له‌م ماوه به سه‌ر پاوه نايه‌ته ناو به ته‌نيــــــــــــا يی
دنيا ده‌وری ده‌سه‌وامه گه‌لم ئه‌وێ وه‌ك ئاغايــــــــــــی
پیرۆبێ "والنتاین"
رۆژی ئا‌شقه‌وماشقه
"ئه‌شق"
رێبـواران رێی ئه‌م جیـــــــهانه
هه‌ریه‌ک هێزێک هانده‌ریانــــه
یه‌کێک ئه‌شقی دڵــــداره‌که‌ی
یه‌کێک جوانی دیـــــــــاره‌که‌ی
هه‌ندێک هه‌ستی به‌رانبه‌ری
گه‌لێک تاسه‌ی گه‌ل سه‌روه‌ری
برسییه‌کـــــان هیوای تێربوون
شه‌وپێوه‌کــــان دواڕۆژی روون
منیش یه‌کێـــــــــــکم له‌وانه
که ئازیزم کوردستــــــــــانه
کورده‌واری ئه‌م مه‌ڵبه‌نده له مێژینه‌ی کوردان هه‌ر وه‌رز و مانگ وساڵێکی به‌یت وباو وگه‌مه‌و یاری تایبه‌ت به خۆی هه‌یه که له نێوان ئه‌و وه‌رزانه‌دا زستان به هۆی ده‌سه‌ڵاتی توندوتۆڵی له هه‌موان ده‌وڵه‌مه‌ندترو پڕقسه‌وباس تره .
کۆسه دروست کردن یه‌کێک له‌و گه‌مه‌و یاری وباوه‌ڕانه‌یه که پێشتر‌و ئێستایشی له گه‌ڵدابێت له یه‌که‌م شه‌وی نیوه بوونی زستان ئه‌و ده‌مه‌ی که ده‌ڵێن زستان نیوه بوه‌و ته‌وژمی عه‌رزوئاسمان شکا دروستی ده‌که‌ن ، که ساڵانی زوو له وه‌ها شه‌وێکدا کوڕان وهه‌رزه‌کاران له ناوچه‌کاندا به تایبه‌ت له گونده‌کان دا سازیان ده‌کرد، که که‌سایه‌تی یه‌کانی پێک هاتبوو له کۆسه ، ژنی کۆسه ، ورچ . وشتر ... و هه‌ر هه‌موویان به سه‌روچاوێکی شێواو وترسێنه‌ر به شێعروبه‌سته‌وبه‌ندان درگا به‌درگا، ماڵ به ماڵی ئاوایی یان ئه‌ته‌قان و به گۆرانی شمشاڵ و ته‌پڵ و ده‌ف ودایه‌ره‌وه ئه‌یانوته‌وه :
(مه‌ڕ به‌یه‌کانه‌و بزن به دوانه به‌ره‌که‌ت که‌وێ له‌م درگاوبانه)
ئه‌ندامانی به‌زمی کۆسه به ئارده‌شێڵه‌و که‌ره‌سه‌کانی دیکه‌ی گریم کردن هه‌رکه خۆیان ته‌یاروئاماده ئه‌کرد به تاریک داهاتنی شه‌و له نێو دێ‌دا ماڵه‌وماڵ ده‌ست پێ ده‌که‌ن به هه‌رشێوه بۆیان بکرێت واته به ئاڕایشتێکی ته‌واو سه‌رسووڕ هێنه‌ر که بتوانێت رامانێک ئیستێک له بینه‌ردا دروست بکا خۆیان نیشانی جه‌ماوه‌روخاوه‌ن ماڵ ئه‌ده‌ن و ده‌ڵێن :
(کۆسه هاتوه بۆ سنجوو زستان نیوه‌ی به سه‌ر چوو)
هه‌رکه خاوه‌ن ماڵ و‌ڵامیان نه‌داته‌وه به‌رده‌وام به به‌ندو هه‌ڵبه‌ستی دیکه ویست وداخوازی یه‌که‌یان دووپات ئه‌که‌نه‌وه و به ناو نیتکه‌ی سه‌یروسه‌مه‌رتر ده‌یڵێنه‌وه :
(کۆسه هاتوه بۆ تووتن که‌وتوه وه‌ک که‌ری کوڵکن)
(کۆسه هاتوه بۆ هێلکه ئه‌ڵه‌ی که‌ری به‌ڵه‌که)
له کوردستانی کوێستان وسه‌رماوسه‌خڵه‌ت دا ، به‌شێک له په‌یامی کۆسه ساز کردن مژده‌ی سه‌رکه‌وتنی خه‌ڵکه به سه‌ر سپای پۆشته‌و په‌رداخی زستان دا ، هه‌ر بۆیه به شه‌ق بوونی زستان هیواوهومێده‌کان ئه‌ژییه‌نه‌وه‌و ته‌وژمی ئه‌وخۆشی یه له گه‌روودا نامێنێته‌وه و ده‌نگ هه‌ڵ ئه‌بڕن و ئه‌ڵێن:
(کۆسه ماڵه‌وماڵیه‌تی زستان ئاش به تاڵیه‌تی)
ئه‌گه‌ر له روانگه‌ی ده‌روونناسیشه‌وه چاو له هۆی پێک هێنانی ئه‌و کۆڕه وکۆبوونه‌وه به ناوی کۆسه سازکردن بکه‌ین دیاره ئه‌توانین ئه‌و لایه‌نه شاراوانه‌ی ویست وحه‌زوخولیاکانی مرۆڤی کوردی تێدا ببینیته‌وه که هه‌مووی ئه‌و سه‌رکه‌وتن وزاڵ بوون به سه‌ر ساردی وسه‌خڵه‌تی وسه‌رمادا نمادی به‌شێک له‌و هه‌موه ئاوات وئاره‌زوانه‌یه‌تی که له به‌ر بێ ده‌ره‌تانی و بێ ده‌سه‌ڵاتی پونگی خواردوه‌ته‌وه که بۆ ده‌ربڕینیان په‌نا ده‌باته به‌ر که‌سایه‌تی "کۆسه" ئه‌ویش کۆسه‌یه‌ک که سیمایه‌کی تازه‌و روخسارێکی سه‌رنج راکێشی هه‌بێت هه‌تا په‌یامه‌که‌ی بگه‌یه‌نێته هه‌ر هه‌موو دانیشتوانی گوندوده‌وروبه‌ری .. ئه‌گینا بیانووی کۆسه له چه‌شنی ده‌زوو، سنجوو ،تووتن ،هێلکه... هه‌مووی بۆ ئه‌وه‌یه بڵێ ده‌سه‌ڵاتداره‌تی هێزی ساردوسڕی سه‌رما به سه‌ر چوو!!! که سه‌رماو چله‌و تۆف وبه‌سته‌ڵه‌ک جیا له شێوه سروشتیه‌که‌ی له کولتووروقامووسی ئێمه‌دا نمادی سپای شه‌رو ترس وهه‌ره‌شه‌وگوڕه‌شه‌ن وه‌ک لێره‌دا ده‌ڵێن:
(کۆسه هاتوه بۆ ده‌زوو ده‌ڵێ سه‌رما به سه‌ر چوو)
(کۆسه هاتوه بۆ پاره ده‌ڵێ زستان بۆ خواره).
له لایه‌کی دیکه‌یشه‌وه که‌سایه‌تی کۆسه سنوور بڕێکه که ئه‌و شوێنانه‌ی به درێژای مێژووی ته‌مه‌نی مرۆڤ مۆرکی قه‌ده‌غه و قاچاق عه‌یبه‌و شووره‌ییان لێدرابوو له‌وکاته‌دا به دروست کردنی کۆسه که‌سایه‌تی رۆح و ره‌وانی خۆی تێکه‌ڵ به‌و ده‌کاو ئه‌وه ئه‌مه له پێستی کۆسه‌دا بۆ یه‌که‌مجار ده‌رکه‌ی داخراوی ئاغاوبه‌گ ومیری ده‌کوتێ و به ئاشکرا ده‌چێته به‌ر ده‌رکه‌و حه‌وش وحه‌ساری ماڵه یاری !! هه‌روه‌ک ئه‌مه که ده‌ڵێ :
(کۆسه که‌وتوه وه‌ک گه‌ماڵ دێ ده‌گه‌ڕێ ماڵ به ماڵ)
(کۆسه به ده‌ست وقاچێ ده‌یه‌وێ بچڕێ ماچێ)
(له‌سه‌ر رۆچن وه‌ستاوه
پشتوێنه‌که‌ی به‌رداوه
هه‌ناری ده‌ستی یاری
ده‌بێ بکه‌ن به دیاری).
"ورچ" که‌سایه‌تیه‌کی دیکه‌ی نێو رێ وره‌سمی کۆسه‌یه که ئه‌ویش له ده‌ربڕینی ئه‌و قین ورق وبێزارییه‌ی که له سه‌ردڵی کۆسه سازکه‌راندا پونگی خواردوه‌ته‌وه ده‌ورێکی تایبه‌ت ده‌بینێت به شێوه‌یه‌ک که ، ورچ بۆی هه‌یه په‌لاماری هه‌موو که‌سێک بدات به لێدان وچه‌پۆک کوتان وتف کردن هاشاوڵ بردن هه‌ر هه‌مووی ئه‌مانه قورسایی سه‌ردڵی ئه‌و مرۆڤه‌ی له پشته‌وه‌ی دروستکردنی کۆسه‌یه که‌م بکاته‌وه ئه‌وه‌ی نه‌ی وێراوه به ئاشکرا به گژیا بچێ به ناوی ورچه‌وه لانی که‌م چمۆڵه‌یه‌کی لێناوه و وه‌ک ده‌ڵێن :
(ورچی کۆسه بێ شه‌رمه ده‌ست ده‌دا سینه‌ومه‌مه)
له سه‌رنجدانێکی کۆمه‌ڵناسیشدا ئه‌گه‌رچی ئه‌ندامانی نێو کۆسه پێک هاتون له (کۆسه،ژنی کۆسه،ورچ ،وشتر،.... ) به‌ڵام هه‌ر به ته‌نێ کۆسه قاره‌مانی سه‌ره‌کی شانۆکه‌یه که ئه‌مه خۆی له خۆیدا هه‌ڵگری ئه‌وه‌یه که وا باوک ساڵاری یاخود نێر سالاری به‌رده‌وام قورسایی هه‌بوه‌و ژنی کۆسه وه‌ک ئه‌ندامی بناغه‌یی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه له‌و به‌یت وباوانه‌دا هیچ ره‌نگدانه‌وه‌یه‌ک وده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی نیه ! که هه‌ر هه‌موو ئه‌و په‌یامانه له ساکارترین به‌زم وره‌زم وگه‌مه‌و یاری نێو شه‌وانی زستانی کورده‌واری خۆیان نواندوه که ده‌وڵه‌مندبوونی فولکلۆری گه‌له‌که‌مان ده‌سه‌لمێنێت بۆ ئه‌وه ئه‌بێت لێکۆڵینه‌وه‌و باسی چڕوپڕتر له سه‌ر هه‌ریه‌که له‌م به‌شه ون ونادیارو پڕ ناوه‌رۆکانه بکرێت .
حه‌سه‌ن ئه‌مینی - سه‌قز
(له سه‌فه‌روسه‌ردانه‌وه‌م
له‌سه‌ر رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌م
چی بێ دیاری دڵ وده‌ستم
بۆ تاقانه‌ی خۆشه‌ویستم...)
هه‌میشه ودایم رێبوارن وموسافیران بیریان له وه‌کردوه‌ته‌وه که له‌م سه‌فه‌ره‌دا (چی بێ دیاری دڵ وده‌ستم بۆتاقانه‌وخۆشه‌ویستم ؟)هه‌ربۆیه وه‌کوو فه‌رهه‌نگ وئادابێکی ره‌سه‌ن و باو، هه‌ر رێبواروموسافیرێک له هه‌ردیارو وڵاتێک سه‌ردان ئه‌کات دیاری وسه‌وقاتی ئه‌و هه‌رێم وئاو وخاک وخه‌ڵکه له گه‌ڵ خۆیدا ئه‌هێنێته‌وه.
به‌م پێشه‌کی یه‌وه ده‌مه‌وێ گه‌ربۆم بکرێ قسه‌وباسێک سه‌باره‌ت به سه‌وقاتی وڵاتان ولای خۆمان به که‌م وکوڕیشه‌وه‌بێت بێنمه ئاراوه ،وشه‌ی سه‌وقات به‌مانای دیاری وکادۆ هاتوه که له فه‌رهه‌نگی ئێمه‌ی کورددا دیاری زۆرتربۆ کاتی چاورۆشنانه‌و دیداروچاوپێ که‌وتن وکادۆیش بۆ موباره‌کی وپیرۆزکردنی پله‌وپایه‌وماڵ ومقام که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیرێت و ده‌م شیرینی وگوێزه‌بان ومزگێنی به‌شێکی دیکه‌ی هه‌واڵی خۆش ورووداوی باش ومناڵ بوون به‌تایبه‌ت کوڕ! له خۆ ئه‌گرێت، به‌ڵام سه‌وقات راسته‌وخۆ بیر‌و زه‌ینت ئه‌باته سه‌ر ئه‌و دیاری دڵ وده‌سته‌ی که له لایه‌ن که‌س وخۆشه‌ویستانته‌وه له سه‌فه‌روگه‌ڕانه‌ویاندا پێت ئه‌به‌خشن که به‌شێک له‌وسه‌وقاتانه ده‌چنه خانه‌ی ته‌به‌ڕکه‌وه وه‌ک ئاوی زم زم وسه‌وقاتی حاجیه‌کان شاڵ ونوقڵی سه‌رمه‌زاری شه‌خس وپیروپیاوچاکان .....
به‌شێکی دیکه‌و له‌راستیدا هه‌ره‌گرینگی باسه‌که‌مان ئه‌وسه‌وقاته‌یه که له‌خرمانی پڕپیت وبه‌ره‌که‌تی کشت وکاڵ وئاژه‌ڵداری وهونه‌روسه‌نعه‌تی وڵاتان وناوچه جیاوازه‌کانه‌وه سه‌رچاوه‌ئه‌گرێت، پێش ئه‌وه‌ی عیلم وزانستی جوگرافیا سه‌رهه‌ڵبدا وپێناسه‌ی وردوده‌قیق له ئاو وهه‌واوخاک وخه‌ڵک وداهات وحاسڵاتی وڵاتانمان پێ رابگه‌یه‌نێت ،به‌چه‌ن شێوه ئاگه‌داری به‌رهه‌می خه‌ڵکانی دیکه‌ودووره‌وڵاتان ئه‌بووین : یه‌که‌م؛ له‌رێگه‌ی بازرگانه‌کانه‌وه که‌ل و‌په‌ل وشت ومه‌کمان پێ گه‌یشتوه‌وخوڵقێنه‌ران وداهێنه‌ران وپێکهێنه‌رانیمان هه‌تا راده‌یه‌ک ناسیوه، دووهه‌م به‌هۆی پێوه‌ندی نووسه‌روخوێنه‌ره‌وه"که‌تبی"ئه‌ونووسراوه‌وکتێبگه‌له‌وه وه‌ک چیرۆک ورۆمان وسه‌فه‌رنامه‌کان "که‌به‌داخه‌وه ئێمه نموونه‌ی وه‌ک "سه‌فه‌رنامه‌ی ئه‌ولیای چه‌ڵه‌بی "مان زۆرکه‌مه.
سێهه‌م؛ له تریبوونی به‌یت وحه‌قایه‌تان وگۆرانی بێ‌ژان وخۆوێژانه‌وه"شه‌فاهی" ئاشنای به‌رهه‌مه‌کشت وکاڵی ئاژه‌ڵداری وسه‌نعه‌تی یه‌کان بوین دیاره هه‌مووکوردێک ئه‌مانه‌ی بیستوه که ده‌ڵێن : (جوانی جوانی به‌ملوێنێ هه‌رزانی برنجی ره‌شت وگێڵانی کارخانه‌ی هه‌مه‌دانی) (مه‌مکۆڵه‌ت هه‌نار هه‌ناری ساوه به‌ینه‌ڵڵا خۆشه‌وترش وپڕئاوه) (هه‌ربێوه‌ژنێک شاڵ کرمانی بێت هه‌زار گه‌وره کچ به‌قوربانی بێت) هه‌روه‌ها لیمۆی شیرازوگه‌زی ئیسفه‌هان وخورمای به‌م وپسته‌ی ره‌فسنجان وقاڵی کاشان و کولووچه‌ی لاهیجان ونان شه‌که‌ری کرماشان و...
که ئه‌مانه هه‌رکام له‌جێی خۆیه‌وه گوزارشت له هونه‌روسه‌نعه‌ت وده‌سکرد وده‌سچن وداهات وحاسڵاتی ئاو وخاک وگه‌ل ومیلله‌تانی ده‌وروبه‌رمان ئه‌ده‌ن، گه‌رهه‌ربه‌م ئایه‌ره‌وپێوانانه‌ی که‌باسمان کرد گه‌ر چاوێک له لای خۆیشمان بکه‌ین ده‌بینین هه‌رمێ وترێی بانه‌وسه‌رده‌شت کڵاش وته‌شی وپه‌سه‌ک وشاڵی هه‌ورامان وفه‌ڕشی هه‌وشارونزیکتریش بینه‌وه له گونده‌کانی ناوچه‌ی سه‌قزگڕکه‌ی قه‌به‌غڵوو وشووتی دایه‌سڵێمان کاڵه‌کی قیله‌سوون ورۆن وکه‌ره‌ی سه‌رشێو وماستی ئایچی ومامه‌شا .... که هه‌ر‌هه‌مووی ئه‌مانه له‌رابردووداو له به‌شی کشت وکاڵ وئاژه‌ڵداریدا به‌شی هه‌ره‌به‌رچاوی داهات وحاسڵاتی ناچه‌که‌مان بوون ، به‌ڵام ئاخۆ ئه‌مڕۆ له سه‌رده‌می به‌هێزترین تکنولۆژی سه‌رده‌مدا له فڕکه فڕکی ئینتڕنت دا وسووڕانی به‌رده‌وامی ماهواره‌و به‌گشتی داخڵ بوون به‌ژیاری سه‌نعه‌تی وشارستانیه‌ت و ئه‌گه‌ریش به‌ناخی باسه‌که‌دا شۆڕتربینه‌وه‌له‌شاری 3000وچه‌ندساڵه‌ی سه‌قزدا جیا له‌م به‌رهه‌مه به‌قه‌ول(کۆن وسوننه‌تیانه) که به‌داخه‌وه ئه‌ویش نه‌ماوه ! چی دیکه‌مان هه‌یه وه‌کوو سه‌وقات بۆ رێبوار وموسافیرێک گه‌رسه‌رهه‌ڵبدات؟! چی مان هه‌یه که نوێنه‌ری هونه‌روسه‌نعه‌ت وده‌سکردوده‌سچنمان بێت له فستیواڵه غه‌یره ره‌سمی یه‌که‌ی ماڵان ودیوه‌خانه‌کانی میلله‌تان ودراوسێکاندا؟! .
چه‌نده توانیومانه به‌پشتوانه‌ی مێژوویی وه‌ک "زێویه"و"که‌ره‌فتوو"یشه‌وه مرۆڤی سه‌یاح وئێرانگه‌ڕوتووریست وگه‌ڕۆک بهێنینه شاروناوچه‌که‌مان ؟! که‌بێ شک گرنگترین به‌شی په‌ره‌پێدانن وگه‌شه‌ی ئابووری وفه‌رهه‌نگی وکۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رشاروناوچه‌یه‌ک به‌ستراوه‌ته‌وه به‌ژماره وراده‌ی هاتووچۆی غه‌ریبه‌وغه‌واره‌وگه‌ڕۆکه‌کان که به‌هاتنی خۆیان ئه‌بنه‌هۆی ره‌ونه‌قی بازاڕوکه‌سب وکاری زیاتری دانیشتوانی ده‌ڤه‌ره‌که.دیاره بۆ وڵام دانه‌وه به‌م پرسیاره ساکاروله راستیشداشوێندانه‌ردا هه‌موو که‌س راسته‌وخۆئاماژه به تووگوڵه‌به‌ڕۆژه‌که‌ی به‌ڕێزان: حسه‌ین ته‌ڵایی وکاکه "حه‌مه"وکاکه" محه" و.....ئه‌کات !!
....که‌ئه‌مه له‌جێی خۆیدا پێرۆزه‌وماندوونه‌بوونی یان لێده‌که‌ین ، به‌ڵام له‌راستیدا ئه‌م تاقه سه‌وقاته زۆر که‌م ونادیاره له چاو ئه‌ومێژوه 3000وچه‌ندساڵه‌ی شارستانیه‌تی سه‌قز!
زۆرناچیزه له‌حاست ئه‌وهه‌موه گه‌نج ومێشکه به‌ربڵاو وپه‌ڕه‌وازه‌ی له‌سه‌قزداله‌دایک بون!
زۆر بێ هێزولاوازه له‌به‌رانبه‌رئه‌وله‌شکره‌پۆشته‌وپه‌رداخه‌ی هونه‌روسه‌نعه‌ت وته‌نانه‌ت کشت وکاڵ وئاژه‌ڵداری ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌رمان ووڵاتانی دیکه!
هه‌ربۆیه پێویسته گه‌نج وپیرولاو ژن وپیاوی کورد له‌کوردستان به‌گشتی و له‌سه‌قزبه‌تایبه‌تی هه‌وڵێکی هه‌مه‌لایه‌نه بخه‌نه‌گه‌ڕهه‌ریه‌ک له‌هه‌رلایه‌که‌وه هه‌رچی له‌جانتاوله‌توانایدایه کوردگوته‌نی "له‌رهه‌رمه‌ردێک به‌ردێک" هه‌تابه‌ڵکووبتوانین به‌شێک له‌وکه‌لێن وبۆشایی داهێنان وبه‌رهه‌م هێنانه له‌ناوچه‌که‌مان پڕبکه‌ینه‌وه هه‌تابتوانین شان به‌شانی دراوسێکانمان ئێمه‌یش ناوه‌ندی داهێنان وبه‌رهه‌م هێنان بین نه‌هه‌ربه‌ته‌نیا وته‌نیا سه‌یرکه‌روبخۆرێکی ده‌مکراوه وچاوله‌رێ بین.
سروود
به كرده‌وه تێ بكۆشـــــــــــــــــــــين
رزگاری كه‌ين له نه‌خۆشـــــــــــــين
نيشتمانمان بكه‌ين بژار
خاوه‌ن قه‌ڵای زێويه‌ی زێڕيـــــــن
ناتوێته‌وه به هێرۆئيـــــــــــــــــــن
نيشتمانمان بكه‌ين بژار
هه‌ڵۆی سه‌ربه‌ستم‌وئـــــــــــــــازاد
ديل نابم به داوی مــــــــــــــــه‌واد
نيشتمانمان بكه‌ين بژار
له (فه‌قره‌قا )له(كه‌ره‌فتــــــــــوو)
دم دمه‌که‌ی له‌ب زێڕینم
تاقه‌وسانه‌که‌ی شیرینم
پێم حه‌يفه خومـــار ببينم
نيشتمانمان بكه‌ين بــــــــژار
پێش‌كه‌ش بكه‌ين به‌خه‌ڵك‌و‌خـاك
حه‌یفه مردن به هۆی تريـــــــــاك
نيشتمانمان بكه‌ين بــــــــــژار.
حه‌سه‌ن ئه‌مینی – سه‌قز
لێم زيز‌مه‌به ئه‌ی شۆخی شار
كه وا به‌هار وه‌رزيی دڵــــدار
كاتی سه‌ردان وه‌ك ديــــاري
نه‌ورۆزانه، يادگــــــــــــــــاری
به جێی ده‌سكــــرد‌و هۆنـراوه
چه‌پكێ گوڵم بۆت هێنـــــــاوه
دێی ئێمه هيچ نه‌گــــــــــۆڕاوه
شوان‌و هه‌ڵاكۆك هه‌رمـــاوه
رێژنه‌ی باران خوێنی يـــــاران
فێريان كردوين كه چووينه ژوان
به‌جێی ديــــــــاری بريقه‌دار
گوڵ به‌رينه خزمــــه‌تی يــار