له‌مێژه هه‌ست به‌وه ده‌كه‌م
لاڵم له حاست مامۆستاكه‌م
وڵاته‌كه‌م‌و
گه‌له‌كه‌م .
بۆيه به گوڵی نه‌ورۆز و
گه‌زيزه‌و نه‌رگس ولاله‌و
پوونگه‌ی ناو كانياوانم وت:
له هه‌ر شوێنێ پێتان بگه‌ن
پيرۆز بايي‌متان پيش‌كه‌ش كه‌ن
حه سه ن ئه ميني سه قز
غورفه‌ی 1
له پێشانگای بێ روحمی دا
به‌عسی ده‌ستی
نئۆنازی
له دواوه‌ڕا گرێ دابوو....
غورفه‌ی 2
له كۆڕی شين‌و ماته‌ما
هێرۆشيما
بۆهه‌له‌بجه‌ی كورد ئه‌گريا...
غورفه‌ی 3
له داستانی به‌رخودان
زێدی مه‌وله‌وی وگۆران
ببوه شاری رۆم ئه‌سووتاو
پێ ده شت و شاخ و به‌نده‌نی
به(نڕۆن)ی پێ ئه‌كه‌نی
چی داربه‌ڕووی هه‌ورامان بوو
قاله مه‌ڕه‌يه‌ك له بنيا
به گژ خه‌م وژانا ئه‌چوو
هه‌ر وه‌ك بڵێ:
نانا هه‌رگيز
ناتوێینه‌وه
نانا هه‌رگيز
ناكشێينه‌وه .
"نڕۆن" ئه‌وپاشایه که ته‌نیاوته‌نیا له به‌ر حه‌زی خۆی شاری رۆم ی گڕتێبه‌ردا .
له‌گه‌ڵ کردنه‌وه‌ی ئاگروگڕه‌مه‌شقه‌ڵانی ئێواره‌ی نه‌ورۆزدا،له گه‌ڵ سه‌مای ماسی وسه‌وزه‌ڵێی سه‌وزه‌و بزه‌وبه‌سته‌ی زه‌ردوسووردا، له گه‌ڵ ره‌نگدانی هێلکه‌دا ، له گه‌ڵ هه‌لاوه‌مه‌لاوه‌و تریقه‌وتۆقی ته‌ره‌قه‌دا، له‌گه‌ڵ ته‌قه‌ی گوله‌قوڕینێ و قرچه‌قرچی شه‌مچه‌ی ماوزه‌ڕ و ویزه‌ی فیشه‌که‌شێته و له‌گه‌ڵ زرمه و ناڵه‌وگرمه‌وته‌قه‌وشه‌قه‌ی ده‌ستی هه‌رمناڵێکدا ،
تۆیش له‌گاڵما غه‌ریبه‌که‌م
تۆیش له دڵما
ده‌ستی گڕت
له چیاوه بنێره‌وه
گڕی نه‌ۆرۆز له‌م رێ وبانه بکه‌ره‌وه ...
پیرۆزت بێ پیرۆزه‌که‌م
هه‌رچه‌ن بێ تۆ نه‌ۆرۆزناکه‌م .
هه‌موو ويست‌وداخوازيه‌كيشی يه‌ك‌به‌ندبووكه به‌سه‌ره‌تایی ترين خه‌ت له سه‌رهه‌مووته‌له‌سه‌نـــــــگ‌وپه‌ڵه به‌فروپلاكارتێك نووسيبووی:
"كوره‌ی زه‌مين به بێ ژن ده‌رزی چنه ده‌رزی چن"
كه ئه‌م دوروشمه ببــوه وێردی سه‌رزاری وله شه‌وانی ته‌ك وته‌نيايی وله رۆژانی پڕگێــــره‌وكــــــــێشه‌ی ئه‌ندێشه‌يدا ئه‌يوته‌وه .
.....زۆری نه‌خاياند به‌ره‌ی خه‌بات‌و هه‌وڵ وتێكۆشانی ئاده‌م هاته دی وهه‌ر له‌كه‌له‌كه‌ی چه‌پيی خۆيه‌وه(به‌پێی ره‌وایه‌ته‌کان) دايه‌هه‌وايان به بێ شيربايی پێش‌كه‌ش‌كرد كه‌ئه‌م خه‌ڵاته پيرۆزه وه‌ك يه‌كه‌م ده‌سكه‌وتي خه‌بات‌وراپه‌ڕين له مێـــژووی به شه ريه تدا توماركرا, پێكه‌وه بوونی ئاده‌م‌وحه‌وا بوه هۆی ئه‌وه كه وه‌ك فازونۆڵ گوڵۆپی ژيان دابگيرسێنن ونه‌وه به‌نه‌وه ئه‌م وه‌جاخ ورووناكييه بنه‌ماڵه‌وهــۆزوخێڵ وميلله‌تان پێك بهێنن.
ژن ئه‌م دياريه سروشتيه‌ی كردگارله نێو هه‌ركۆڕوكۆمه‌ڵ‌وميلله‌تێكدا به‌گوێره‌ی داب‌ونه‌ريت‌وفه‌رهه‌نگــــی ئه‌وميلله‌ته مامه‌ڵه‌وهه‌لس‌وكه‌وتی له‌گه‌ڵ‌كراوه له‌كۆمه‌ڵگای كورده‌واری ئێمه‌يشدا سۆفی سمايل‌وده‌روێـــش‌كه‌ريم‌وحاجی عه‌لی ميرزا ره‌زا هه‌ريه‌كه‌وله نێوماڵ به‌رهه‌يوان‌وديوه‌خانی ده‌سه‌ڵاتی خۆيانه‌وه‌روانيويانــه بۆ ژن‌وهه‌ريه‌ك به‌پێی بيروبۆچوون‌وروانينی خۆی سه‌رنجی به‌ژن‌وباڵای ئافره‌تی داوه كه هه‌رهه‌موويـــــان ديدگاوبۆچوونيان خـڕده‌كرێتـه‌وه سه‌ردووده‌لاقه‌ی(زه‌عيفه‌وزه‌ريفه) ده‌جا بۆئه‌م مه‌به‌سته گه‌رئاوڕێك له ئه‌ده‌بيی فولكلــــۆڕ‌و‌داب‌ونه‌ريتی رابردوانمان به‌ينه‌وه ئه‌وا ئه‌م بۆچوونی زه‌عيفه‌وروانينی زه‌ريفه به‌ئاشكرا جێ په‌نجه‌وشوێنه‌واريان ئه‌بيـنرێت , به زه‌عيفه‌ناسين هه‌رله سه‌ره‌تای مناڵی‌يه‌وه (نه‌چی نه‌چی تۆكچی)ئه‌بێته‌گواره‌وله‌گوێی كچ دا بۆهه‌ميشـــــــــــــه ئه‌زرينگێته‌وه‌و‌ده‌نگ ئه‌داته‌وه ,له‌كايه‌كردنه‌وه خه‌ت‌ونيشان‌بۆكچان دياری ئه‌كرێت وئه‌وگه‌مه‌وياری‌يانه‌ی كه له به‌رد‌رگادا له به‌رچاوی دايك‌وبابدا ئه‌كرێ وه‌ك(شه‌شخان)و(ماڵماڵينێ)بۆكچانه‌و(هه‌لو‌وكێـــــن)و(جۆجۆی مشت)و(حه‌لوا)و(قاڕقاڕێن)بۆكوڕانه چون ره‌نگه‌گه‌ڕه‌كاوگه‌ڕه‌ك‌بڕۆن‌ودووربكه‌ونه‌وه ,له دابه ش‌كردنی كاروفرمانی بنه‌ماڵه‌دا گه‌لێ ئيش‌وكاركه له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ بێت هی پياوه‌وپياوانه‌يه! وبه واتايه‌كــــــــــي‌تر پياو بای ده‌ره‌وه‌يه هه‌ندێ كاريش وه‌ك رستن,رشتن,جنين,شتن ,سڕين‌وماڵين‌ولێنان‌كه هه‌رهه‌موويان له‌نێوچوارديـــواری ماڵدا دێـنه ئه‌نجام‌بۆ ژنانه له سه‌فه‌روهاتووچۆكردنی ته‌نانه‌ت‌ماڵه‌وماڵيشدا ژن به ته‌نيا گڵۆڵه‌ی شه‌ره‌فــــی‌پياوئه‌خاته لێژيه‌وه‌وبۆگرتنه‌وه‌ی ئه‌م گوڵۆڵه‌ی شه‌ره‌فه ده‌بێ پياوێك له‌گه‌ڵيدا هاوسه‌فه‌روهاوڕێی بێت ئه‌رگه‌ريش پياو له هه‌وێڵدا نه‌بوو زه‌ڕنه‌قووته‌يه‌كی چڵمنه‌وپه‌ڕپووتيش بێ هه‌رده‌بێت به‌شه‌رتێك نێرينه بێت ! كه ئه‌مـه به‌ناوی حورمه‌ت‌ورێزلێنانه‌وه ئه‌كرێ وله‌راستيشدا بێ‌حورمه‌تيه‌كه به‌ده سه ڵات‌وتوانا‌و وره‌ی ئافره‌ت به‌گشتی.
له لايه‌كي‌تره‌وه‌له‌گه‌رمه‌ی قسه‌وباسی پياواندا له‌كۆڕوكۆبوونه‌وه‌كانی له‌نێو‌ماڵوديوه‌خانه‌كاندا گه‌ربێتووپياوێك ناچاربێت بۆسه‌لماندنی باسه‌كه‌ی ناوی هاوسه‌ره‌كه‌ێ به‌رێت ئه‌وه‌چه‌ندجار‌جه‌ساره‌ت‌ومه‌عـــــــزه‌ره‌ت‌و
بێ عه‌وه‌يی به‌كارئه‌با هه‌تاناوی ئه‌با كه‌ناويشی هێنا ده‌ڵێ مناڵه‌كان،كه‌يبانوو،ماڵی ئێمه به‌م ناوانه ناوی ده‌با هه‌ندێك‌گه‌نج‌ولاو‌هه‌ن روانينی به‌ربڵاوتريان هه‌يه‌وئه‌وان مودێڕنيته‌وپۆست‌مودێڕنيان تێپــه‌ڕاند‌وه كه ناوی خوشكيان ياخود هاوسه‌ره‌كه‌يان‌ده‌به‌ن شه‌قولقه‌مه‌رئه‌كه‌ن‌وئه‌ڵێن دايكم‌و وانه كه‌ئه‌م وانه نابێته‌ناو‌وته‌نياناوی دايكی ئه‌با‌كه ئه‌ويش‌نامووسی باوكيه‌تی وگه‌لێ بابه‌تي ديكه .
له روانگه‌ی زه‌ريفه‌يشه‌وه ره‌نگه پێويستی به‌وتن‌نه‌بێ له هه‌ركوێ پياو‌مه‌جالی بووبێ وده‌نگی هه‌ڵبڕی بێ وه‌سفــی چاو وبرۆ‌و زه‌رافه‌ت‌وجوانيی ئافره‌تي‌كردوه‌كه‌ئه‌م شێوه روانينه له‌نێو‌هه‌مووميلله‌تانی جيهاندا به‌رچاوه‌وته‌نانه‌ت له هه‌ندێ وڵاتی سه‌نعه‌تی وپێش‌كه‌وتووی رۆژئاواییشدا به‌وه‌يش رازی نابن هه‌ركه‌ل‌وپه‌ل‌وشت‌ومه‌كـــــــــــێ بۆيان نه‌فرۆشرێ وێنه‌وبه‌رچه‌سپێ ئافره‌تی پێوه ئه‌نێن‌بۆئه‌وه‌ی ره‌ونه‌قی پێ‌ببه‌خشن لێره‌دا به به‌راوردكردنێـــــــــك له ده‌سه‌ڵاتی چنينه‌وه‌وهۆنينه‌وه‌ی ژن‌وپياو له ئه‌ده‌بی فولكلۆڕی گه‌له‌كه‌ماندا‌گه‌لێ راستی حاشا هه‌ڵنه‌گرخۆئه‌نوێنێ و ئه‌يسه‌لـمێنێ ژنيش شان‌به‌شانی پياوان له‌به‌ره‌وپێش‌چوونی گوزه‌رانی مرۆڤ هه‌وڵی‌داوه‌وكۆڵه‌كــــــــــه‌ی هه‌ره‌گه‌وره‌ی ماڵ وئه‌ستوونده‌كی خێوه‌ت‌وهۆبه‌و ره‌شماڵی ژيان‌بوه .
له ئه‌ده‌بی فولكلۆڕی كورد‌داجيا له‌وهه‌ڵبه‌ست‌وگۆرانيانه كه‌به ئاشكراچنينه‌كه‌ی جێ په‌نجه‌ی ئافره‌تی پێوه‌دياره‌وپيــــــاوداگيری كردوه وه‌ك"ئه‌رێ هۆراوچی " لانك لانك لانكۆڵێ")گه‌لــێ به‌ڵگه‌ی ديكه‌يش‌هه‌ن‌وئه‌يسه‌لمێنن‌كه ئه‌گه‌رسۆزی هه‌ڵبه‌ست‌له‌دڵی پياوانه‌وه هه‌ڵده‌فـــــڕێ‌وبانه‌وبان‌ده‌كا له‌دڵی ژنانيشه‌وه‌هه‌ڵده‌قوڵێ وكانيه‌كه‌ی به‌ردێيش‌به ئاوده‌سكه‌ری نابن له‌نموونه‌دا:
كوڕده‌ڵێ :له كه‌ل ده‌كه‌وتم بناسه ده‌نگم تۆزی كه‌ژوكۆنيشتوه له ره‌نگم
كچ ده‌ڵێ :له كه‌ل ده‌ركه‌وتی ئه‌سپت پڕتاوكه له كانی ماڵان يارخۆت ره‌چاوكه
كوڕده‌ڵێ:دڕكێ له وشاخه داويه تی له پام ده‌رزی يه‌خه‌كه‌ت بنێره بۆلام
به رۆژدروێنه‌ی دڕك‌وداڵ ئه‌كه‌م به‌شه‌وخزمه‌تی كه‌مه‌رلاڵ ئه‌كه‌م
كچ ده‌ڵێ: ده‌سكی داسه‌كه‌ت‌بگرم له موورو دروێنه‌ي‌پێ بكه‌ی له‌دێمی ژوور‌و
ده‌سكی داسه‌كه‌ت‌بگرم له‌لۆكه دروێنه‌ی پێ بكه‌ی له‌جاڕه‌جۆكه
كوڕده‌ڵێ:دڵداری ناكه‌م به بانانه‌وه دڵداری خاكم به‌شاخانه‌وه
كچ ده‌ڵێ:تۆله‌دوندی ياڵ من له‌به‌ندی ماڵ به‌دكارمان بمرێ وبێ به‌كۆی زوغاڵ
كوڕده‌ڵێ:چاوم چاوه‌ڕێ ده‌ركی حه‌سارێ به‌ڵكووبێيته‌ده‌ربه‌بۆنه‌ی كارێ
كچ ده‌ڵێ:كه‌م‌بێ وكه‌م بچۆ‌كه‌م‌بكه‌لاره خۆت‌مه‌ده له‌تێخ‌من‌له‌سێداره
كوڕده‌ڵێ:به‌ردرگاكه‌تان‌به چاوئه‌كێڵم جا،چۆن دڵم دێ تۆبه‌جێ بێڵم
كچ ده‌ڵێ:كه‌مم لێ بگره سه‌راسوێی بانێ كاكم بازره‌وپێمان ئه‌زانێ
كوڕده‌ڵێ:خۆم‌جووتياره‌كه‌ی لاكێڵ وقه‌دپاڵ واخۆرئاوايه‌ودێمه‌وه بۆماڵ
كچ ده‌ڵێ:له‌كه‌ل ده‌ركه‌وتی به‌جووتێ گاوه له‌ده‌ورت‌گه‌ڕێم به‌حه‌وبراوه
كوڕده‌ڵێ:ئامه‌وئامه‌وئامينێ ئامه‌ی ده‌نكه‌وه‌شينێ له‌ماڵی يار‌ميوانم به‌عه‌زمی گاكڕينێ
كچ‌ده‌ڵێ:هه‌ناری دانه‌دانه هه‌نگوينی شانه‌شانه چيبكه‌م‌بۆبرنجي‌سه‌دری ئه‌مشه‌ويارم‌ميوانه
كوڕده‌ڵێ:چۆمی وڵی‌خان‌نادا‌بوارم ئه‌چم‌بۆسه‌قز په‌ی خزمه‌ت‌يارم
كچ‌ده‌ڵێ:هۆسوارچاكه‌كه‌ی ئه‌وبه‌رئاو‌وچۆم تا ئه‌منێنه‌گڵ هه‌رچاوه‌ڕێی تۆم
وه به‌ڵگه‌ی زۆری ديكه كه ئه‌گه‌رله‌بواره‌كانی ديكه‌ی وه‌ك‌ئابووری وكۆمه‌ڵايه‌تی وسه‌نعه‌تی و وه‌رزشی ونــــزامی وسياسيشدا هه‌ليان‌بۆ بڕه‌خسێ وده‌رفه‌ت‌وده‌ره‌تان‌ببێ ره‌نگه ره‌نگدانه‌وه‌وده‌نگدانه‌وه‌ی پتروبه‌رچاوتريشيان ببـێ به‌م‌پێيه‌ده‌بێ ژنان‌بؤگه‌يشتن‌به‌وپله‌وپايه‌ی كه‌شياوی شه‌خسيه‌تی خۆيانه به‌رده‌وام هه‌وڵ وتێكؤشانی شێلگيرانه‌يان‌ببێ وله هه‌مووی گرینگتر ئه‌وه‌یه ژن به‌گشتی له جیهانداوبه‌تایبه‌تی له‌کوردستاندا ده‌بێ تاریفێکی تازه‌تر له خۆی به‌یان بکات ودنیای ده‌وروبه‌ری به‌تایبه‌ت پیاوان بگه‌یه‌نێته ئه‌وئاسته که‌واخوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێ وتازه‌تریان له ده‌قی ژن هه‌بێت و‌پياوانيش‌ديدگاوبۆچوون‌وده‌لاقه‌ی روانينيان بۆ ژنان‌ئاوه‌ڵاترو‌به‌ربڵاوتربكه‌نه‌وه‌وله سه‌رداری به‌رزی ده‌مارگرژی بێنه خواروجارێكی تر‌هه‌مووپێكه‌وه‌وبه‌كۆمه‌ڵ دوروشمه سه‌ره‌تاييه‌كه‌ی باوه‌ئاده‌م دووپات‌كه‌ينه‌وه‌كه‌ده‌ڵێ:
"كوره‌ی زه‌مين‌به بێ ژن ده‌رزی چنه ده‌رزی چن"
حه‌سه‌ن ئه‌ميني _ سه‌قز