بو گورانی
غه‌ریبه‌که‌م له‌وکاته‌وه زه‌مان تۆی لێم هه‌ڵبڕیوه
مه‌لی زه‌ینم به بێواده له هێلانه‌ی هه‌ڵفڕیوه
چه‌مه‌ڕاتم چه‌مه‌ڕاتم تا دواچۆری چه‌می چاوم
به هیواتم به‌هیواتم تا دوا هه‌ناسه‌ی هه‌ناوم
ناسۆری به سۆزی دووریت هێزوتینی لێ بریوم
په‌ره‌ده‌ی ره‌شی شه‌وه‌زه‌نگه رۆژی روونی لێ ته‌نیوم
چه‌مه‌ڕاتم چه‌مه‌ڕاتم تا دواچۆری چه‌می چاوم
به هیواتم به‌هیواتم تا دوا هه‌ناسه‌ی هه‌ناوم
بۆ هه‌واڵت شنه‌ی شه‌ماڵ ، لووره‌ی زریان ئه‌دوێنم
با پێچی دۆڵ ئه‌شکه‌وتی چۆڵ ، بست به بستی ئه‌پشکێنم
چه‌مه‌ڕاتم چه‌مه‌ڕاتم تا دواچۆری چه‌می چاوم
به هیواتم به‌هیواتم تا دوا هه‌ناسه‌ی هه‌ناوم
له‌وکاته‌وه بێ هه‌واڵی هه‌ردی ژینم چۆڵه‌و خاڵی
دڵم شاخ وداخان ئه‌کا لێم یاخی یه‌و نابێ ماڵی
چه‌مه‌ڕاتم چه‌مه‌ڕاتم تا دواچۆری چه‌می چاوم
به هیواتم به‌هیواتم تا دوا هه‌ناسه‌ی هه‌ناوم
ناهه‌نجاریه کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کان هه‌ڕه‌شه له ژیانی ئاسایی خه‌ڵک ده‌که‌ن
رۆژی 19 ی بانه‌مه‌ڕی 87 بنه‌ماڵه‌یه‌کی چوارکه‌سی (دوومنداڵ و دایک وباوکێک ) که به زمانی کوردیش ئاخافتنیان کردوه له به‌ر ترمیناڵی سه‌قز - سنه داوا له شۆفیرێکی ئاژانسی تاکسی ته‌له‌فوونی (3223636) ده‌که‌ن که به پاره‌ی 15000 تمه‌ن بیانباته شاری سمنان ... که ده‌رۆن له شاری زه‌نجان داوا له شۆفیره‌که ده‌که‌ن له به‌ر ئه‌وه‌ی سپه‌چه‌کیان پێیه‌و بۆیان ورده‌وه نابێت 12000 هه‌زارتمه‌نیان پێبدات بۆ سه‌رفی نه‌هار، که ئه‌ویش ده‌یان داتێ .. که ده‌گه‌نه شاری سمنان له سه‌ر کۆڵانێک داده‌به‌زن و ده‌ڵێن ئه‌وه له ماڵه‌وه پاره‌ت ده‌ده‌ینێ زۆرێکی زۆر راده‌وه‌ستێ به‌ڵام نایه‌نه‌وه که چاوله ده‌رکه‌که ده‌کات له پشتیه‌وه کۆڵانه‌و ده‌یان کۆڵانی دیکه‌ی به‌دواوه‌یه.... ناچاره‌ن به ده‌ستی خاڵی وبه کۆڵێک زه‌ره‌ره‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه شاری سه‌قز.
رۆژی 17 بانه‌مه‌ڕی 87 پیاوێک به ناوی "مامه حه‌مه" که له به‌ر بێ‌کاری به‌رده‌وام له بازاڕی قازاخانه‌ی شاری سه‌قز سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی چایی له شاری بانه‌وه بۆ سه‌قزه ده‌چێته بانکی میللی و له به‌ر بێسه‌وادی داوا له که‌سێکی دیکه (راوه‌ستاو له‌و شوێنه) ده‌کات هه‌تا بری پێنج ملوێن تمه‌ن پاره‌ی له‌و به‌رگه‌دا بۆ بنووسێت به حیسابی که‌سێک له شاری بانه بۆ هه‌ناردنی چایی ... که کابرا بۆی پڕده‌کاته‌وه دواتر دوا چه‌ن رۆژ ده‌رده‌که‌وێ له باتی حیسابی کابرای بانه‌یی ژماره‌حیسابی خۆی نووسیوه له بانکێکی "ساین قه‌ڵا "که بۆخۆی دانیشتووی شار ساین قه‌ڵا بوه مامه حه‌مه ئێستایش له رێگای دادگاوه وه‌دووی پاره بێسه‌واده‌که‌ی که‌وتوه .
"پیرۆز بێ ۳ هه‌تا ۹ ی بانه‌مه‌ڕ رۆژی جیهانی سڵامه‌تی جاده‌ورێگاوبان"
ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ بوه‌ته فه‌خروشانازی مرۆڤی سه‌ر‌ده‌م هه‌بوونی پێوه‌ندی راسته‌وخۆ وتێکه‌ڵ بوون و هات وچۆی به‌رده‌وامی شاروناوچه‌کانه له زووترن کات وسات دا.
جاده‌ورێگا ئه‌وبواره پیرۆزومه‌زنه‌یه که له قامووسی به‌شه‌ریه‌تدا له نێو هه‌موونه‌ته‌وه‌و وڵات وناوچه‌کانی جیهان بوه‌ته سومبولی گه‌شه‌کردن و ئاوه‌دانی وشارستانیه‌ت.
به‌شێک له‌و رێگا و جادانه ،پێویستی که‌ره‌سه‌و مه‌کینه‌ی وه‌ک که‌شتی وفڕۆکه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره"که کوردستانی ئێمه لێی بێبه‌سه" و به‌شێکی گرنگ وهه‌ره‌زۆریشی هاتو چۆ له رێگای ماشێنه‌وه‌یه ، که ناوچه‌ی کوردستانی ئێمه شوکربخوا ته‌نیا له نێعمه‌تی ماشێن به‌شداره.
ئه‌گه‌ر له جاده‌ورێگاوبانه به‌رین وبه‌ربڵاوه‌کانی ناوچه‌کانی دیکه دا سه‌فه‌ر بکه‌ی ره‌نگه گرنگ بێت به‌کام ماشێن و کام مودیل سه‌فه‌ربکه‌ی ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئیتر له‌هه‌رێمی گوڵ وبولبول وبه‌فروکانی وئاوه‌دانی وشێعروقاسپه‌وگۆرانی وجاده‌چۆڵ وسێبه‌ری گۆرانی شاعیردا ، گه‌ر گوزه‌ربکه‌ی گرنگ نیه به‌چی هاتووچۆبکه‌ی، گرنگ ئه‌وه‌یه له کوێوه گوزه‌ربکه‌ی؟! گرنگ ئه‌وه‌یه چی له‌ته‌نیشته‌وه تێپه‌ڕێت !! گرنگ ئه‌وه‌یه له‌ورۆژه‌دا نرخی نه‌وت وبێنزین وگازۆڵ له بازاڕی ئوپێکی "کێله‌شین وشه‌هابه‌دین وسه‌یران به‌ند له چ ئاستێک‌دا بێت!! وایش نیه وه‌ک جاران بڵێی ئه‌وشوێنه به‌دفه‌ڕو رووداوخوڵقێنه،ئه‌وشوێنه مله‌و زه‌ردوماه ودژواره ...
ئه‌مڕۆ له سایه‌ی سه‌ری "3ف"کانه‌وه ئه‌م بۆمبه گه‌ڕۆکانه هه‌موو رێگاکانی ئێمه به‌تایبه‌ت قه‌سابخانه‌کانی نێوان بۆکان وسه‌قز وسه‌قزو بانه نه‌وتاوی "نفت خیز" گازۆڵ ئاوی بوه‌وگه‌رئینگلسه‌کان پێمان نه‌زانن هه‌مووناوچه‌کاه‌مانی ته‌نیوه‌ته‌وه‌و گه‌رهه‌روابڕواته‌به‌ره‌وه به‌شی هه‌موومان ئه‌کات"له‌مه‌رگدا".
که‌ئه‌مکاره‌ی به‌ڕێزانی پشتوێن پانی تابینه‌قاقا یاسانه‌ناس!! داهاتووی جاده‌ی به‌هه‌زاربه‌دبه‌ختی قیره‌تاو وپینه‌کراویشی خستوه‌ته مه‌ترسیه‌وه به‌پێی بۆچوونی کاراناسان به‌گه‌رم بوونی که‌ش وهه‌وای ناوچه‌که ده‌بێ چاوه‌ڕوانی که‌چه‌ڵه‌کردنی ئه‌و ئیسفاڵته چه‌نساڵه‌یه‌ی جاده‌کانی سه‌قز بانه‌و بۆکان سه‌قز ببین که‌هه‌رئێستا ئه‌وه‌نده‌چه‌وربوه به‌نمه‌بارانێک ماشێن له‌سه‌ری هه‌ڵئه‌خزێ و وه‌ک ده‌بینین ئه‌م زوحاکه‌ی مێژوو له‌کوردان راستبه‌ته‌وه‌وئه‌مجاره خۆی کردوه‌ته هه‌ژدیها ره‌شتاڵه حه‌وسه‌ره قیرماڵه‌که‌ی جاده‌هه‌موورۆژێ لانی که‌م دووکه‌له‌سه‌ری کورد پێخۆریه‌تی جا ، شاری یان دێهاتی خوێنده‌وار ونه‌خوێنده‌وار گه‌نج ولا‌و بۆی گرنگ نیه گرنگ ئه‌وه‌یه ...
کێ تیا ئه‌چێت ؟ ئێمه‌وئێمه‌و ئێمه‌وئێمه...!!!
کێ به‌رپرسه ؟ ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ خوایزانێ!!
دره‌خته‌که‌م
هه‌مووساڵێک یانزه‌ی گوڵان
ده‌مه‌وێ خونچه‌ی خوازبێنیت
به‌تیشکی ریش سپی ئایار
بپشکوێنم
ده‌مه‌وێ په‌ل وپۆی باڵات
که‌مه‌سێبه‌ر
دژ به‌قرچه‌ی رۆژانی
پڕگێره‌وکێشه‌ی
فرمان وکار
ده‌مه‌وێت وبه‌ڵام هه‌یهات..
لووره‌ی گورگی چینایه‌تی
گازی په‌زی حه‌زم ئه‌کات:
نه‌که‌ی سبه‌ی
ده‌سه‌خوشکانی له‌کانی
ئه‌یکه‌نه به‌یت وگۆرانی
ئه‌یڵێنه‌وه وه‌کوو تانه:
خانزاده‌خان
دڵداری وه‌رزێروشوانه
دڵداری وه‌رزێروشوانه.