
وتووێژ له‌گه‌ڵ شاعیری گه‌نج هه‌ژان بابامیری
وت‌و وێژچی ؛ قادر شیری
پ_تکایه خۆت بناسێنه ؟
و_حه‌ز ئه‌که‌م هه‌ر به هه‌ژانێکی خوت وخاڵی بناسرێم ، هه‌رچه‌ن
بابامیرییه‌که‌شم پێ خۆشه، که واته هه‌ژان بابامیریم . له سه‌قز له
دایک بووم و گه‌وره‌بووم . دووساڵ بۆ سه‌ربازی ، دوانیش مامۆستای فێرگه
له گونده‌کانی ساڕاڵی دیوانده‌ره و چوارساڵیش زانستگای ئیسفه‌هان که
لیسانسی مودیریه‌تی بازرگانیم خوێند ، نه‌بێ ، باقی ته‌مه‌نم هه‌ر له
شاری سه‌قز بووم و ئێستایش کارمه‌ندی دارایی سه‌قزم.
پ_له که‌یه‌که‌وه ده‌ستت داوه‌ته قه‌ڵه‌م و له سه‌ر چ شێوازێک شێعر ده‌نووسی ؟
و_گه‌ر به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چووبێتم ده‌وروبه‌ری ساڵی 65ی هه‌تاوی به گوڤاری
سروه‌وه ده‌ستم کرد به خوێندنه‌وه‌ی وێژه‌ی کوردی و له ساڵی 68 ی
هه‌تاویشه‌وه ده‌ستم به نووسین کردووه.
ئه‌گه‌رمه‌به‌ستتان له شێوازی نووسین نوێ یان کلاسیکه ئه‌وا من له
هه‌ردوو بواره‌که‌دا خۆم تاقی کردۆ‌ته‌وه و ئێستاش مه‌گه‌ر چۆنها
ئه‌گینا هه‌ر نوێ ئه‌نووسم.
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیشتان له واژه‌ی "شێواز" قوتابخانه وێژه‌ییه‌کانه ،
ئه‌وه وا جوانتره خۆم باسێ له‌وه نه‌که‌م با خوێنه‌رانی شیعره‌کانم و
ره‌خنه‌گران (ئه‌گه‌رره‌خنه‌گرێ هه‌بێ) ئه‌وه دیاری بکه‌ن.
پ_ئا‌خۆ ئه‌نجومه‌نه ئه‌ده‌بییه‌کان ئه‌توانن کاریگه‌رییان له سه‌ر شێوازی
نووسین هه‌بێ ؟
و_ئه‌توانن بیانبێ . به‌تایبه‌ت بۆ تازه‌کاره‌کان چون ئه‌وانه‌ی تازه
ده‌ست پێده‌که‌ن که دێنه ناو ئه‌نجومه‌نه‌وه بۆ "رێگا" ئه‌گه‌ڕێن
زۆرجار له‌و شوێنه‌دا ده‌لیلی رێگا ئه‌دۆزنه‌وه. دیاره ئه‌که‌ونه ژێر
کاریگه‌ری و باندۆری ئه‌وکه‌س یان که‌سانه‌ی که کۆنه‌کارترن
پ_هۆی ئه‌و بۆشاییه‌ی له نێوشاعیراندا ته‌شه‌نه‌ی کردووه به چی پڕده‌بێته‌وه ؟
کاک عه‌بدوڵڵاپه‌شێو له جێیه‌کدا ئه‌ڵێ ئه‌و ناسازگاری و پێکه‌وه هه‌ڵ
نه‌کردنه له سایکۆلۆژیماندا هه‌یه. ئه‌گه‌ر وابێ چاره‌سه‌رکردنی زۆر
سه‌خته هه‌رچه‌ن مه‌حاڵ نیه.
به‌داخه‌وه ئێمه چاومان به پێشکه‌وتووتر ، به‌رزتر ، هونه‌رمه‌ندتر له
خۆماندا هه‌ڵنایه . پێمان وایه به رووخاندنی که‌سانی تر ناوێکی باش
بۆ خۆمان جێ دێڵین . ئه‌بێ هه‌رکامه له ئێمه به‌وه بگه‌ین (نه‌ک به
قسه ، به ده‌رک و ئاوه‌ز پێی بگه‌ین) که ئا‌وه‌دانی ئێمه له
رووخاندنی ئه‌م وئه‌ودا نیه
هه‌روه‌ک له سروشتا ئه‌بینین کێوه‌کان ، داره‌کان ، گیاکان ،ئاوه‌کان
و... جیاوازن له باری به‌رزی ونزمی وقووڵی و پانتایی و شتی واوه وه‌ک
یه‌ک نین، ئه‌سقه‌زا ئه‌و جیاوازییانه‌ش "جوانی" دروست ده‌که‌ن
به‌ڵام هی وا هه‌یه له په‌نای که‌سێکی دیکه‌دا راده‌وه‌ستێ هێنده خۆی
پێ کورته‌باڵاو پووته‌که‌یه که رق له‌و مرۆڤه هه‌ڵ ئه‌گرێ
منی شاعیر ئه‌بێ ئه‌وه بسه‌لمێنم شاعیری له من به ده‌سه‌ڵات تر
هه‌یه‌و زۆریش هه‌یه‌و پێویست ناکا حه‌سره‌ت بخۆم . تازه بوغزاندنی ئه‌م
وئه‌و زیانی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خودی شه‌خس.
پێموابێ پڕ بوونه‌وه‌ی ئه‌و بۆشایه‌ش به‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌بێ جارجار
نیوه مه‌ن بین ، لێبوردنمان هه‌بێ ، ئێره‌یی وحه‌ساده‌ت وه‌لانێین
گرینگتر له‌وانه‌ش ئه‌وه‌یه یه‌کترمان ئه‌وجۆره‌ی که هه‌ین قه‌بووڵ بێ.
پ_له نێو شاره‌کانی ئه‌م به‌شه‌ی کوردستان(روژهه‌ڵات) گه‌شه‌ی ئه‌ده‌بی
له کام شاردا به‌رچاوتره؟
و_وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌تان بڕێ سه‌خته.به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌بێ جواب
بده‌مه‌وه ئه‌بێ عه‌رزتان بکه‌م: تاراده‌یه‌ک بۆکان له‌م بواره‌دا له
پێشه‌وه‌یه. ئه‌گه‌ر لێم له‌هه‌ڵڵا نه‌ده‌ن!!
پ_پێوه‌ندی قه‌ڵه‌م به ده‌ستان له گه‌ڵ واقیعدا چلۆنه و ئا‌خۆ هه‌ر له‌م
سه‌رده‌مه‌داو له وڵاتێکی فره ره‌گه‌ز وه‌کوو ئێران شێوه‌ی نووسینی
ئێمه له گه‌ڵ شاعیرێکی به ره‌گه‌ز فارس ده‌بێ وه‌کوو یه‌ک وابێت ؟
بڕواتان به شێعری ئایدۆلۆژیکی هه‌یه ؟
و_نه ته‌نیا قه‌ڵه‌م به ده‌ستان به‌ڵکوو هه‌موو مرۆڤێ ، واقیع له
فیلتێرێکه‌وه گوزه‌رئه‌دا بۆ ناو ده‌روونی خۆی . خۆ ئه‌گه‌ر قه‌ڵه‌م به
ده‌ستیش بێ، ئه‌وه له به‌ر هه‌مه‌که‌یدا له گه‌ڵ ئه‌و فیلتێره ئاشنا
ئه‌بین.
دیاره ئه‌و ساکاری و پێچمه‌ندییه‌ی له کاره‌کاندا ده‌رئه‌که‌وێ گوزارشت
له شێوه نیگا‌و ره‌هه‌ندی زه‌ینی هونه‌رمه‌ندئه‌کا ، بێ گومان ئه‌وه
له ساڵ ودووساڵدا ساز نه‌بووه، به‌ڵکوو ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رانسه‌ری
ته‌مه‌نی هونه‌رمه‌ند.
هه‌ربۆیه به بڕوای من هه‌رکه‌سه‌و ئه‌بێ به چاویلکه‌ی خۆی چاو له
جیهان و واقیعه‌کانی جیهان بکات. ره‌نگ بێ خوێنه‌رانی ئێوه ئێستا بڵێن
ئه‌وه شتێکی مه‌علوومه هه‌موو که‌س وا ئه‌کا به‌ڵام من پێموایه
هه‌موو که‌س وا ناکا واته له چاویلکه‌ی خۆیه‌وه ناڕوانێ بۆیه ئه‌و
ئاڵۆزییه له دنیای هونه‌ردا به تایبه‌ت و هه‌موو پانتاکانی ترا به
گشتی ئه‌بینین . له گه‌ڵ هه‌ندێ له قه‌ڵه‌م به ده‌ستاندا که قسه
بکه‌ی تێ ئه‌گه‌ی مه‌به‌ستم چیه ؛ ئه‌وه‌نده نێوی ئه‌م وئه‌و ونه‌قڵی
قه‌ول ئه‌که‌نه نێوئاخنی قسه‌کانیان و ئه‌وه‌نده ئه‌و چاویلکه‌یه که
عه‌رزم کردی ئه‌گۆڕن که نازانی ژماره‌ی چاوی خۆیان چه‌نده!
بۆ وه‌ڵامی به‌شه‌که‌ی‌تری پرسیاره‌که‌تان ئه‌بێ عه‌رزبکه‌م ئێمه‌ی کورد
وه‌ک چۆن جوگرافیا‌و مێژوو و زمانی خۆمان هه‌یه هه‌رواش ده‌ردومه‌رگ و
تاڵی وخۆشی تایبه‌ت به‌خومانمان هه‌یه . ئێمه‌ناتوانین وه‌ک ئه‌مریکاییه‌ک
یان فه‌رانسه‌وییه‌ک بۆ جیهان بڕوانین، هه‌ر وه‌ها فارسێکیش واقیعێ که
ئێمه‌ی تیاین تایبه‌ته به‌خۆمان ، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا ئه‌بێ ئه‌وه‌مان
له بیر نه‌چێ ئێمه له شته سه‌ره‌کییه‌کاندا له مرۆڤایه‌تیدا
هاوبه‌شین هه‌ربۆیه هه‌موو ئه‌توانین ئاشق بین ، تووڕه بین ، بتۆرێین ،
ئاشتیخواز بین و زۆر شتی له‌وبابه‌تانه . به‌ڵام هه‌ڵوێسته‌کان کت ومت
وه‌ک یه‌ک نین.
بۆ به‌شی دوایی پرسیاره‌که‌تان عه‌رزتان ئه‌که‌م ، من بڕوام ببێ و نه‌بێ
ئه‌وه‌ی راستی بێ به‌شێ له شیعری جیهان له خزمه‌ت ئایدۆلۆژیدایه.
شاعیر‌و سیاسه‌ت چ پێوه‌ندییه‌کیان پێکه‌وه هه‌یه ؟
ئه‌گه‌ر پێناسه‌یه‌کی سیاسه‌ت بکه‌ین و له سه‌ری رێک بکه‌وین ئاسانتر
ئه‌توانین ئاماژه به پێوه‌ندییه‌که‌یان بکه‌ین.
پ_ئه‌و فاکته‌روتایبه‌تمه‌ندییانه‌ی وا له شیعری مودێڕندا باسیان له سه‌ر
ده‌کرێ له شیعری جه‌نابتانا پتر له باری هه‌سته‌وه ره‌نگ دانه‌وه‌یان
هه‌بووه یانی ئاڵۆزی ئه‌ندێشه‌و گۆڕینی روانگه ، وا بیر ناکه‌نه‌وه
ئه‌گه‌ر له باری فۆڕمیشه‌وه گۆڕانکاری به‌دی بێنی چاکتره؟
ئه‌گه‌ر وه‌کوو ره‌وتێ تماشای شیعره‌کانم بکه‌ی ، له‌م سه‌ره‌تاوه تاکوو
ئێستا گۆڕانی زۆری به‌سه‌ردا هاتووه و له ئێسته به‌ولاوه‌ش وه‌ک ئێوه
فه‌رمووتان و له گه‌ڵیشتانم گۆڕانی تریش ئه‌بینین و پێویستیشه به‌ڵام
ره‌نگه بڕێ که‌س به دڵیان نه‌بێ یا پێیان که‌م بێ که ئه‌وه ئیتر
قسه‌ی دواتره . هه‌ر وه‌ک من بڕوام به ئاڵۆزی و شه‌ق وپه‌قی زمان نیه
وه‌ک بڕێ که‌س ئێستا ئه‌یکه‌ن،هه‌ندێ باسی فه‌لسه‌فی ئه‌خوێننه‌وه و
وه‌ریئه‌گێڕنه‌وه سه‌ر زمانی کوردی و بڕێ پاش وپێشی پێ ئه‌که‌ن و به
ناو فۆڕمی تازه‌و ئافراندن ئه‌یده‌نه ده‌رێ.
پ_جوانیناسی له شیعری ئێوه‌دا له به‌راورد له گه‌ڵ دیکه‌ی
فاکته‌ره‌کانی شیعری ئه‌مڕۆیی به‌رچاوتره. ئا‌خۆ ئه‌م روانینه
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڕوای قووڵی جه‌نابت به جوانی ؟
شیعر واته جوانی شیعر ئه‌گه‌ر جوانی وجوان په‌ره‌ستی تێدا نه‌بێ
خوێنه‌ری نابێ .ئه‌و شیعرانه‌ی خوێنه‌ریان زۆره و له بیری کۆمه‌ڵگادا
ئه‌مێننه‌وه هی ئه‌وه‌یه جوانن.
به‌ڵێ من بڕوایه‌کی قووڵم به جوانی له شیعردا هه‌یه.
پ_شاعیری سه‌رکه‌وتوو له سه‌رده‌می په‌سامودێڕندا ده‌بێ خۆی له چ
بوارێک بدا ، یان بپارێزێ تا به‌رده‌وام بێت له نووسیندا ؟
و_شاعیر له‌هه‌موو سه‌رده‌مێکدا ئه‌بێ‌له‌گه‌ڵ‌دیارده‌کاندا واقیعبینانه
به‌ره‌و روو بێته‌وه و به شێوه‌ی سه‌رده‌میانه
بیاننووسێته‌وه . قه‌ت ئه‌و ده‌مامکه درۆزنانه‌یه له روخساری نه‌دا
که من بۆ چل په‌نجا ساڵی تر ده‌نووسم. هه‌ر سه‌رده‌مێک،کوڕی خۆی ئه‌وێ.
شاعیرێک نه‌توانێ له گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری خۆی پێوه‌ندی بگرێت
. چ گارانتی‌یه‌ک هه‌یه نه‌وه‌ی سه‌دساڵی داهاتوو بیخوێنێته‌وه؟
پ_زمان چ کاریگه‌رییه‌کی له شیعری مودێڕندا هه‌یه ؟
ئه‌گه‌ر شیعر به گشتی بڵێین چاکتره تا شیعری مودێڕن . چونکه شیعر
واته زمان. که زمانت نه‌زانی، شاعیر بوون بێمانایه ، ئه‌بێ شاعیر په‌ی
به رازی واژه به‌رێ ، واژه وه‌ک بوونه‌وه‌رێ ببینێ و هه‌ڵس وکه‌وتی
له گه‌ڵ بکا ، هه‌موو "هه‌ستی" له واژه‌دا کورت ئه‌بێته‌وه.
پ_له هه‌موو ئه‌و شاعیرانه‌ی شیعرت لێ‌خوێندوونه‌ته‌وه کامیانت پتر خۆش
ده‌وێ؟ بۆ؟
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت له یه‌کدانه‌یانه که "یه‌کدانه‌یه" لای من ئه‌بێ
عه‌رزت بکه‌م : حه‌زره‌تی نالی . له به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ شاعیرێ به قه‌د ئه‌و
له رازی واژه‌ی نه‌زانیوه.دیاره له شاعیره کورده‌کاندا عه‌رزم کردی.
دواین وتارت بۆ شاعیران و نووسه‌ران چیه ؟
سه‌ربه‌خۆبن ، ده‌س له خوێندنه‌وه هه‌ڵنه‌گرن، خۆ له شه‌ڕه ده‌نووکێ
بپارێزن که ئاکامه‌که‌ی ته‌نیاوته‌نیا به فیڕۆچوونی وزه‌وتوانایی
مرۆڤه.
ئاماده‌کردنی ؛ حه‌سه‌ن ئه‌مینی
