دیمانه‌یه‌ک له گه‌ڵ شاعیر ره‌حیم لوقمانی

شاعیر ره‌حیم لوقمانی لیسانسی ئه‌ده‌بیاتی فارسی هه‌یه‌و ئێسته مامۆستای قوتابخانه‌کانی شار سنه یه‌و خه‌ڵکی شاری سه‌قزه‌و که‌سایه‌تیه‌کی شێعری کوردستان به تایبه‌ت کوردستانی ئێرانه که ساڵانێکی زۆره له بواری شێعر‌و نووسین و وه‌رگێڕان و کۆکردنه‌وه‌ی بابه‌ته فولکلۆڕیه‌کان دا چالاکه‌و هه‌تا به ئێستا سه‌ره‌ڕای که‌ندوکۆسپی زۆر له سه‌ر رێیدا دووبه‌رهه‌می کتێبی "زامستان" شێعر‌و "فاشێزم چیه " وه‌رگێڕان پێش که‌ش به کتێبخانه‌ی کورده‌واری کردوه.هه‌روه‌ها ئه‌مبابه‌تانه‌یشی ئاماده‌ی بڵاوبوونه‌وه‌یه :
ده‌نگی باران" کۆمه‌لێک شێعر بۆمناڵان ..........ئاماده‌ی چاپه.
"کۆماری بێده‌نگی" کۆمه‌ڵه‌شێعرێکی تازه‌یه........ که ئاماده‌ی چاپه.
کۆمه‌ڵێک ئه‌فسانه‌وچیرۆکی کوردی ناوچه‌ی سه‌قز وموکریان ....ئاماده‌ی چاپه.
"که‌شکۆڵێک له‌ئه‌ده‌بی بێگانه" وه‌رگێڕانی چه‌ند کورته‌چیرۆک.... ئاماده‌ی چاپه.
"که‌رێک میداڵی وه‌رگرت" سێ چیرۆک بۆ زمانی تازه‌لاوان....ئاماده‌ی چاپه "
وه‌رگێڕانی شێعره‌کانی "شاندورپتوفی" .......ئاماده‌ی چاپه.
نووسینی چه‌ند کورته چیرۆک .... ئاماده‌ی چاپ.
کۆی ئه‌م به‌رهه‌مانه هێنامانیه ئه‌و قه‌ناعه‌ته که دیدارێکی تایبه‌تمان له‌گه‌ڵ شاعیر ره‌حیم لوقمانی له رێکه‌وتی سه‌رماوه‌ز ی 2707 کوردی ببێت که ده‌قی ئه‌و وتوو وێژه ئه‌خه‌ینه به‌ر دیده‌و سه‌رنجی بینه‌ران وخوێنه‌رانی .
ئاماده کردنی: حه‌سه‌ن ئه‌مینی
**********************************************
ره‌وتی ئه‌ده‌بی له کوردستان چۆن ئه‌بینی ؟
ده‌ره‌نجام و وڵامی دروستی ئه‌م پرسیاره کاتێک ئاشکراو به‌رجه‌سته ده‌بێ ، که به‌راستی ئه‌ده‌ب و ژانره‌کانی له ره‌وتێکی به‌رده‌وام دا بێ و هیچ کۆسپێکی نه‌هاتبێته رێ. به‌ڵام ئه‌مڕۆ که به‌ستێنێکی ئازاد بۆ ره‌وتی رووناکبیری و به تایبه‌ت هونه‌روئه‌ده‌بیات به‌دی ناکرێ و ده‌نگی شاعیر‌و نووسه‌ر له هیچ تریبوونێکه‌وه ناگاته به‌ر ده‌نگی (موخاتب) خۆی ، چۆن بزانین ره‌وتی ئه‌دبیاتمان له چ ئاستێکی ناوخۆیی وجیهانی دایه ؟! خاڵی به‌رجه‌سته‌و لاواز له رووی چی یه‌وه‌و به کام پێوه‌ر دیاری بکرێ؟!
ئه‌گه‌ر لێره‌و له‌وێ تاک وته‌رایه‌ک به‌رهه‌مێکی هێڵه‌ک کراو به ده‌ستی شاعیر چاپ ده‌کرێ یان له گوڤارێکی ده‌وڵه‌تیدا ستوونێکی کوردی پڕ ده‌کرێته‌وه ، ناکرێ وه‌ک سیمای راستی وته‌واوکه‌ری ئه‌ده‌بی کوردی له‌م به‌شه‌ی کوردستان پێناسه بکرێن .
بوونی به‌ستێن وزه‌مینه‌ی فکری رێ خۆش ده‌کا تا هه‌رچه‌شنه بزاڤێکی هونه‌ری ، ئه‌ده‌بی کۆمه‌ڵایه‌تی و .. گه‌شه بستێنێ و خۆی له ئاستێکی به‌رۆژی جیهانیدا دیاری بکا . خاڵی به‌رچاوی نیگه‌تیڤ و پوزه‌تیڤیش ئه‌وده‌م باشتر خۆی دیاری ده‌کات.
به‌ره‌ی نوێ ، سوننه‌تی و ناسیونالیزم چۆن تاوتوێ ده‌که‌ی؟
پێش که‌وتن ، تازه‌بوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ژیانی مادی بێ گومان کار ده‌کاته سه‌ر لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی ژیان وه‌ک هونه‌ر ، ئه‌ده‌ب ، ئه‌ندێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ، ئایین و... هه‌رنوێگه‌رییه‌ک که له ناو زه‌مینه‌ی پێش خۆی رسکا بێ له بیروباوه‌ڕی کۆمه‌ڵگا باشتر وپه‌سه‌ندتر جێده‌گرێ.
شێعر که زاده‌ی ده‌روونی مرۆڤه پاش هه‌رده‌وره‌یه‌ک تازه‌بوونه‌وه‌ی پێویسته یان به‌رده‌وام له ره‌وتی گه‌شه سه‌ندن وتازه‌بوونه‌وه‌ی خۆیدایه . وه‌ک چۆن پێستی مرۆڤ پاش ده‌وریه‌کی کورت کاژ فڕێ ده‌داو تازه ده‌بێته‌وه .
به‌ڵام زه‌مانی ئاڵوگۆڕی ئه‌ده‌بیات درێژخایه‌نه‌و زه‌مان وزه‌مینه‌ی پێویستی ده‌وێ .
هه‌میشه زۆرکه‌س هه‌وڵیان داوه که له چوارچێوه‌کانی باوی سه‌رده‌م و پێشتر ، خۆیان ده‌ربازکه‌ن . زۆربه‌ی ده‌نگی به‌ره‌ی نوێتر که ده‌بیسم له سه‌ر شکاندنی زمان وفوڕمه . هه‌رچه‌ند زمان وفوڕم له بنه‌ماکانی شێعرن ، به‌ڵام به ته‌نیا گرنگی دانی ئه‌م لایه‌نه ، ده‌بێته هۆی لاوازبوونی لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی شێعر (خه‌یاڵ ، سۆز، جوانکاری ، داهێنان وێناکردنی تازه‌وئه‌ندێشه‌وپه‌یام ) ره‌نگه هه‌ندێک له تازه‌کاران به شکاندنی هه‌نجارێک له چه‌ند کورته شێعردا یان به هێنانی چه‌ند وشه زانستی یان له فه‌رهه‌نگی ته‌کنولۆژی مودێڕن – که بوونه‌ته به‌شێکی ژیانمان – قه‌ناعه‌ت به‌وه بکه‌ن که شێعره‌که‌یان باوی سه‌رده‌می شکاندووه و ته‌واو مودێڕنه ! به‌ڵام ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی شێعر‌و ره‌وتی پێش خۆیان وشێعری کلاسیکی نه‌ته‌وه‌که‌یان به باشی نه‌ناسن ، به‌رهه‌مه‌که‌یان ته‌مه‌ن کورته و له ناو خه‌یاڵ وبیری به‌رده‌نگی خۆی (موخاتب) و کۆمه‌ڵگا ریشه داناکوتێ.
تایبه‌تمه‌ندییه‌ک له شێعری کوردی‌دا – له باری فکر و په‌یامه‌وه - هه‌بوو – که تا ئه‌مڕۆش به جۆرترین و شێوازگه‌لی جیا جیا ده‌نگی داوه‌ته‌وه ؛ ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌و خۆشه‌ویستی خاکه ! پێش له‌وه‌ی ده‌مارگرژێکی تورک ، عه‌ره‌ب ، فارس وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ستی سه‌دان ساڵه‌و ماستاوکه‌ره‌کانی خۆیشمان به ناسیونالیزم و نه‌ته‌وه په‌ره‌ست تاوانبار بکه‌ن ، با ئاوڕێکی مێژوویی ئه‌م میلله‌ته بده‌نه‌وه . کام میلله‌تی دنیا هه‌یه وه‌ک ئێمه به درێژایی ته‌مه‌نی مێژوو ژینوسایدو غه‌دری دڕندانه‌ی لێ کرابێ؟!
کێ وه‌ک ئێمه له سه‌ر خاکی خۆیشی سه‌ره‌تایی ترین مافی ئینسانی یان به قه‌ده‌ر ئاژه‌ڵێک مافی ئه‌ویشی نه‌بێ به زمانی خۆی بخوێنێ و ...
کاتێک هونه‌رمه‌ندێک ، شاعیرێک له ناو ئازاری نه‌ته‌وه‌ی خۆیدا بژی چۆن ئه‌و هه‌موو کاره‌ساته کار ناکاته سه‌ر بیروهه‌ست وهونه‌ری؟!
شێعری ئه‌و گه‌لانه‌ی که به‌شێکی ژیانیان بۆ به‌رگری کردن له خۆیان بوه هه‌ر به‌م ئاسته‌دا تێپه‌ڕیوه و هه‌ربه‌وبۆنه‌شه‌وه وه‌ک نموونه‌ی به‌رجه‌سته‌ی شێعری له دنیادا ناسراون وکه‌سیش پێی نه‌گوتون ناسیوزالیزمی به‌رچاوته‌نگ !! وه‌ک به ئێمه‌ی ده‌ڵێن . وه‌ک شێعری فه‌له‌ستین ، ئه‌مریکای لاتین ، ئه‌فریقای ره‌ش پێست و ئه‌وگه‌لانه‌ی زه‌مانێک مه‌سته‌عمه‌ره بوون (که‌چی له ئێمه باشتر ده‌ژیان) من ئه‌و جۆره بیرۆکه نابووته ره‌ت ده‌که‌مه‌وه که شێعری میلله‌تێک به نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تاوانبار بکرێ .
ئه‌م بیرۆکه‌ی ده‌سه‌ڵاته . بۆچی تا زه‌مانێ به کولتوور‌و زمانی ئه‌وان بیر ده‌که‌یه‌وه مرۆڤێکی مودێڕن وپێش که‌وتوویت ، به‌ڵام که ئاوڕت له زمانی خه‌م وئازاره‌کانی سه‌دان ساڵه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆت بده‌یته‌وه ئیتر ده‌بیته دێ‌و ودرنج وره‌گه‌زپه‌ره‌ست و...
ئه‌گه‌ر شاعیری کو‌رد له نیوه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌وه تا به ئه‌مڕۆ باسی ئازادی ونانی کردوه . چونکه میلله‌ته‌که‌ی نه‌یبوه . ئه‌گه‌ر باسی کوردستانی کردوه به‌ڕاستی بۆ ئه‌ونه‌بوه‌و لێی داگیرکراوه. هونه‌روئه‌ده‌بیات به گشتی زاده‌ی بارودۆخی مێژوویی وکۆمه‌ڵایه‌تی ، رامیاری کۆمه‌ڵگایه‌و به جۆرێکی راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ ره‌نگدانه‌وه‌ی ژیانی مادی وفکری وفه‌لسه‌فی کۆمه‌ڵگای له سه‌ره .
ئه‌رکی شێعر له هه‌لومه‌رجی ئێستادا چیه‌وچۆنی ده‌بینی؟
به‌ڕای من پێش هه‌مووشتێک ئه‌رکی شێعر ، شێعرییه‌ت وهونه‌ره به زمان وخه‌یاڵی ده‌وڵه‌مه‌ندی شاعیرانه‌وه . ئه‌گه‌ر شێعر وه‌ک که‌ره‌سه‌یه‌ک چاوی لێبکه‌ین که له خزمه‌تی ئایدۆلوژیاوبیرۆکه‌یه‌کی تایبه‌ت بێ ئه‌وه ئیتر شێعر نییه‌وده‌زگایه‌کی راگه‌یاندنه‌و به‌س . ره‌نگه هه‌ر ده‌سه‌ڵات وسیستمێک بۆخۆی شتی وای هه‌بێت . ئه‌وانه خیتابی رۆژوسیاسه‌تن و رۆحی شاعیرانه‌یان تێدانییه . به‌ڵام شێعری راسته‌قینه‌ی ره‌ها، رۆحێکی سه‌رکه‌ش وره‌های خۆی هه‌یه که ده‌توانێ . ئه‌شق وسۆزوخه‌موناکامی وشادی ومه‌سه‌له‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسه‌ت وفه‌لسه‌فه‌ش داگیر بکا وشێعرییه‌تی خۆیشی بپارێزێ که زمانه‌که‌یه‌تی .
شێعر له ئاستێکی به‌رزتره‌وه ده‌ڕوانێ بۆ سیاسه‌ت وله سه‌نگی مه‌حه‌کی ده‌دا،
به‌ڵام سیاسه‌ت وه‌ک که‌ره‌سته له شێعر ده‌ڕوانێ و وه‌ک کۆیله‌یه‌ک باری بێگاری پێ دێنێ و رۆحی وشک ده‌کات . شێعری ئه‌مڕؤ هه‌ڵگری هه‌موو ده‌غده‌غه‌کانی ژیانی مرۆڤی سه‌رده‌مه ، به تایبه‌ت ئه‌و نه‌هات وکاره‌ساتانه‌ی له جیهان وده‌وروبه‌ری شاعێردا، هه‌روه‌ها له ناو ئینسانی هاوزمانی ئه‌ودا ره‌نگ ده‌ده‌نه‌وه.
دنیای شێعری ئه‌مڕۆ وه‌ک خه‌یاڵی مرۆڤ به‌ربڵاو وبێ سنووره به ئه‌شق و خه‌بات وشکست وسیاسه‌تیشه‌وه ، به‌ڵام دنیای سیاسه‌ت( ئه‌مڕۆ) ئه‌وه‌نده به‌رته‌سکه ، هه‌رجێی درۆی سیاسه‌تبازانی تێدا ده‌بێته‌وه. ئیتر ده‌نگی گه‌ل وره‌نگی گه‌ل و حه‌زوخه‌م خواسته‌کانی ده‌روونی ئه‌وانی تێدا نییه.
له شێعردا ، هه‌ر به‌ته‌نیا لابردن و وه‌لانانی کێش وسه‌روا ده‌بێته نوێگه‌ری ؟
کێش وسه‌روا (وه‌زن وقافیه) به‌شێکی موسیقای شێعره . ته‌نیا لابردنی ئه‌و لایه‌نه‌و ئاوڕنه‌دانه‌وه‌ی لایه‌نه گرنگه‌کانی دیکه‌ی شێعر ، هه‌رگیز نابێته هه‌وڵێکی جیددی و داهێنانی تازه‌ی شێعری . مه‌رجی سه‌ره‌کی بۆداهێنانێکی تازه‌و تازه‌تر پێش هه‌مووشتێک ئه‌وه‌یه ، شاعیر به ئاگای وزانیاری یه‌وه شێواو ئه‌زموونه شێعرییه‌کانی پێش خۆی و زه‌مانی خۆی به باشی ناسیبێ و ئه‌م به ته‌جروبه‌و زمانی تایبه‌تی خۆی له په‌یکه‌ره‌ی باوی شێعردا ئاڵ وگۆڕوداهێنانێکی وای به دی هێنابێ که که‌س نه‌یکردبێ و له ئه‌نجامدا کاره‌که‌ی ببێته رێچکه‌یه‌ک که به‌ره‌ی دواتر به دوای خۆیدا بکێشێ و به‌رهه‌می له ناو خه‌یاڵ وبیری خوێنه‌ردا شوێن دانێ وهه‌روه‌هایش له ناو ئه‌ده‌بی شێعری وڵاته‌که‌یدا رێ وشوێنی خۆی بکاته‌وه .
خه‌ڵک وه‌ک جاران روو له شێعر ناکه‌ن ، نزیک بوونه‌وه‌ی خه‌ڵک وشێعر چۆن ده‌کرێ ؟
یه‌که‌م هه‌موومان باش ده‌زانین که ژیانی مادی ومه‌عنه‌وی خه‌ڵک پڕژان و وێرانه. گرنگترین نیازی کۆمه‌ڵ ئه‌مڕۆ په‌یداکردنی بژیوه "نان" نرخی مادی وئه‌ندێشه‌ی دنیای سه‌رمایه‌داری ته‌نگی به مه‌عنه‌وییه‌تی ئینسانی ودنیای ده‌روونی مرۆڤ هه‌ڵچنیوه . ده‌ی جا ، شێعر له که‌ش وهه‌وای ئاوا قیزه‌ون دا ، له وێرانستانی ده‌روونی بێ باردا چۆن ریشه داکوتێ و له وشکه داری بێ باری فکری کۆمه‌ڵگادا چۆن باڵا بکات وگوڵ بگێ؟ من ئه‌و حاڵه‌یش به تاوانی خه‌ڵک نازانم .
هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتان خه‌ڵکیان به‌و شێوه به وێرانی و بێ باری فکری ده‌وێ .
له لایه‌ک به برسێتی وماته‌م ورووخانی خه‌نده‌وشادی ...
له لایه‌کیتر به راست وچه‌پ ، هه‌ڵخه‌و هه‌ڵپه‌ڕینی بێ بنه‌ماو دوور له واقیعیه‌تی ژیانی خه‌ڵک ، له راستیدا ماته‌مگیروهه‌ڵخه‌ی بێ شادی له ده‌روونه‌وه، له باری فکرییه‌وه چۆڵ وهۆڵ وێرانن..
دووهه‌م هۆکارێکی دیکه‌ی دابڕانی خه‌ڵک له شێعر ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر شێعر یان خودی شآعیر . چونکه شاعیر بیه‌وێ ونه‌یه‌وێ له ناو ئه‌وچوارچێوه فه‌رهه‌نگی ، کۆمه‌ڵایه‌تی ، ئایینی ، رامیاری وئابوورییه‌دا ده‌ژی که خۆی و خه‌ڵکیشی تێدا به‌ندن شاعیر ئه‌گه‌ر شتێکی تازه‌ی بۆ گوتن هه‌بێ به ته‌ئکید ده‌بێ له گه‌ڵ مرۆڤ ، به‌رده‌نگی(موخاتب) کۆمه‌ڵگای خۆی پێوه‌ندی سۆزوعاتفی هه‌بێ .
ئه‌گه‌ر به هه‌رناوێک ونیازێک له دنیای ده‌وروبه‌ری خۆی دابڕێ ، به‌رهه‌می وه‌ک دارێکه له خاک هه‌ڵکه‌ندرابێ ، ریشه‌ی بێ بژی‌و ده‌مێنێ و خۆیشی وشکایی دێ .
هونه‌رمه‌ندێک نه‌توانێ له ناو خه‌یاڵ وئه‌ندێشه‌ی به‌رده‌نگی زمانی خۆیدا بژی ، ته‌مه‌نی شێعری کورته‌و مه‌ودایه‌کی بۆ ژیان و ته‌وه‌نه‌کردن نابێ . ئه‌گه‌ر خه‌ڵک به‌رهه‌می شاعیرێک به به‌شێک له ده‌غده‌غه‌وخه‌ون وتاسه‌کانی خۆی بزانێ،بێ گومان وه‌ری ده‌گرێ و به هاوسۆزی له گه‌ڵی ده‌ژی .
ئێستایش پاش حه‌فتسه‌دساڵان ، حافز زمانی ئه‌ندێشه‌و خه‌یاڵ وهه‌ستی ئێرانییه‌کانی داگیر کردووه . ئه‌م رازه له چیدایه ؟ حافز راسته‌وخۆ قسه‌ی نه‌کردوه‌و شوعاری نه‌داوه . جۆرێکیش قسه‌ی نه‌کردوه خه‌ڵک لێی تێ نه‌گه‌ن زمان یان شێعرییه‌ت وه‌ک هونه‌ری حافز له گه‌ڵ هزرو په‌یام ، هه‌موو له ئاستێکی به‌رزدان ، واته هه‌موو لایه‌نه گرنگه‌کانی شێعری به‌رز راگرتوه . ئه‌وکاته هه‌ر له ده‌ورو زه‌مانی حافزدا شاعیرانێکی تر هه‌بوون که له سه‌ر سه‌کۆکانی ده‌سه‌ڵات دا ئازاد بوون وشێعریان ده‌گوت .
حافزیان به‌وه تاوانبار ده‌کرد که موڕته‌دده یان باسی مه‌منووعه‌ی " ئه‌شق" ده‌کات یان شێعری به جۆرێک بۆنی ئه‌ندێشه‌ی سیاسی لێ دێت ... و ته‌نانه‌ت رێگه‌ی هیچ مزگه‌وتێکی شێرازی نه‌بوو . که‌چی ئه‌مڕۆ ناوی هیچکام له‌و جۆره شاعیرانه نه‌ماوه ، به‌ڵام حافز هه‌ر له‌گه‌ڵ زه‌مان دا ده‌ژی .
ئه‌مڕۆ هه‌ندێ لای خۆشمان ناراسته‌وخۆ له زمانی ده‌سه‌ڵاته‌وه شێعر به‌وه مه‌حکووم ده‌که‌ن که نابێ له شتێک بدوێ که ره‌نگ وبۆنی سیاسه‌ت بدا ! شێعر ته‌نیا شێعر‌و هیچی تر . باشه ئه‌مڕۆکه ده‌غده‌کانی ئینسانی سه‌رده‌م ، خه‌یاڵ وخولیاکانی ، هاواروتاسه‌کانی ( به‌بیانووی ناسیاسه‌ت ) له شێعر ئه‌گه‌ردابڕین ئیتر خه‌ڵک به چ ئاستێک له گه‌ڵ شێعرماندا په‌یوه‌ندی فکری وعاتفی ببه‌ستن و شێعر به زمان حاڵی خۆیان بزانن ؟
ئه‌مه له کاتێکدایه که له ژینگه‌ی شاعیردا ، رۆژێک هه‌زاران کاره‌سات وجه‌نایه‌تی دژی مرۆڤایه‌تی روو ده‌ده‌ن . ناشێ باس بکرێن چونکه سیاسه‌تن ؟!
شاعیری خۆمان بۆ جێژوانی چۆڵی پاوان(مه‌منووعه) به تووڕه‌یی ده‌گری وفرمێسکی شاعیرانه هه‌ڵده‌ڕێژێ و له گه‌ڵ موبایله‌که‌ی ده‌دوێ ...
که‌چی ناشێ خودی ئه‌شق ببینێ که به‌سه‌ر داری بێ ده‌نگی شه‌قامه‌وه ده‌شکێته‌وه !
شاعیر له وانه‌یه به چه‌واشه گوتنی خۆی خه‌ڵک به‌وه تاوانبار بکا که له زمانی دنیای خه‌یاڵی ئه‌و تێ ناگه‌ن ، که‌چی ئه‌و حه‌قیقه‌ته تاڵه نابینێ که ده‌یان ملوێن هاوزمانی ئه‌و ، ده‌یان ملوێن ئینسانی به‌رده‌نگی ئه‌و له زمانی خۆیان ( سه‌ره‌کی ترین مافی ئینسانی ) به دوورومه‌حروومن و...
له کۆتایدا ده‌ڵێمه‌وه که هۆکاری ئه‌وه‌ی خه‌ڵک ئه‌مڕؤ له شێعر ته‌ریکن با به‌شی زۆری له خۆمانی بزانین .
شاعیر کێیه‌و که‌سایه‌تی وپێگه‌ی له ناو کۆمه‌ڵگاو خه‌ڵکی خۆی چۆنه؟
چی بۆ گوتن پێیه‌و بۆ کێی ده‌بێژێ وچۆنی ده‌بێژێ و... ؟


+
نوشته شده در دوشنبه سی ام شهریور 1388ساعت 18:43  توسط حسن اميني
|



هونه‌رمه‌ند شاهروخ خزری


اهروخ خزری

ساڵی 1347 هه‌تاوی له شاری سه‌قز له دایک بوه و له قوتابخانه‌کانی سه‌قز قۆناخه‌کانی خوێندنی هه‌تا دیپلۆم ژه‌واو کردوه.
له ساڵی 1365 هه‌تاوی یه‌وه هۆگری هونه‌ری وێنه‌گه‌ری بوه‌و له کاته‌وه به‌رده‌واوم سه‌رقاڵی کێشانه‌وه‌ی تابلۆکانیه‌تی که دیمه‌ن و سروشت و جوانی کوردستان ده‌گرێته‌وه
هونه‌رمه‌ند شاهروخ خزری له درێژه‌ی چالاکیه هونه‌ریه‌کانیدا له شاری سنه کارگه‌ییه‌کی هونه‌ری به ناوی (هنرکده شاروخ) کردوه‌ته‌وه که هه‌ر ئێستایش به‌رده‌وامه‌و ده‌یان جار پێشانگای له شوێنه‌جیاوازه‌کاندا کردوه‌ته‌وه و چه‌ندین جاریش له دیواره‌کانی سنه‌و کرماشان پێشانگای دیواری ده‌ست داوه‌تێ.
کاک شاروخ چه‌ندساڵێکه له شاری سنه نیشته‌جێیه‌و هه‌رئێشایش به‌رده‌وامه له په‌ره‌پێدانی بواری هونه‌ری وێنه‌گه‌ری .
+
نوشته شده در جمعه بیست و هفتم شهریور 1388ساعت 5:28  توسط حسن اميني
|
هونه‌رمه‌ندی شانۆکار داریووش ره‌فعه‌تی
ساڵی 1357 هه‌تاوی له گه‌ره‌کی چه‌می وڵیخانی سه‌قز له دایک بوه قوناخه‌کانی خوێندنی هه‌ر له شاری سه‌قز ته‌واو کردوه.
له ساڵی 1369 بۆ یه‌که‌مجار چوه‌ته گۆره‌پانی شانۆ له ساڵۆنی شاره‌داری سه‌قز و مامۆستا ئه‌حمه‌دی ساڵحی به هانده‌رو راهێنه‌ری خۆی ده‌زانێ ...له‌وکاته‌وه به‌رده‌وام بێ پسانه‌وه چالاکی شانۆیی هه‌بوه‌و له گه‌لێ شانۆی وه‌ک : ئه‌سرین ، فه‌غان بولبول ، عیشق ونفره‌ت، بازیگه‌ر ، خرس،خاردل، سوهراب وسازوالی قبرستان ، شناسنامه پدربزرگ ، ئه‌فسانه‌ی چیای ئاگری ، مێهرو وه‌فا، حه‌ریروماهیگیر، یاغیها ، ئاسه‌یدکازم، یاغیها ،له‌یلا، رازعه‌رووسه‌ک ، کلاس مووسیقی ، زه‌خم هزارءاواز، خوره شانۆی خیابانی ـعره‌که یک پهلوان ، شانۆی خیابانی ژن وباران....ده‌وری سه‌ره‌کی بینیوه ...
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا کۆڕێکی شانۆیی به ناوی (رۆنیا) ی پێکهێناوه به یارمه‌تی هاوڕێیانی ئیسماعیل پاشایی ، ئه‌حمه‌دساڵحی ، په‌رویز ئه‌حمه‌دی ، خوشکه شه‌هربانوو هادی .....
+
نوشته شده در چهارشنبه بیست و پنجم شهریور 1388ساعت 17:57  توسط حسن اميني
|
کۆڕیادێک له ناخ وماڵه‌وه
شه‌وی 24 ی ره‌شه‌مه‌ی 86 هه‌تاوی شه‌وه‌کۆڕێکی رێزگرتن ویادکردنه‌وه بۆ هونه‌رمه‌ندی کۆچکردوو "سه‌یدمحه‌ممه‌دی سه‌فایی" له ماڵی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌وهونه‌رمه‌نده به به‌شداری ژماره‌یه‌ک له هونه‌رمه‌ندانی به ساڵاچووی سه‌قزو هونه‌رمه‌ند عه‌ینه‌دین مه‌ریوانی به‌ڕێوه چوو.
کۆڕه‌که له کاتژمێر 7 ی ئێواره دوایی خواردنی نانی شێو به کۆبوونه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندان له ده‌وری بنه‌ماڵه‌ی سه‌یدمحه‌ممه‌د سه‌فایی ده‌ستی پێ‌کرد ، سه‌ره‌تایی رێ وره‌سمه‌که به خوێندنی سووره‌ی فاتیحه بۆ رۆحی هه‌میشه زیندووی سه‌یدمحه‌ممه‌دسه‌فایی دامه‌زرا، دواتر کاک خه‌لیل سه‌عیدی وه‌ک پێش که‌ش کاری کۆڕه‌که به‌خێرهاتنی میوانانی کرد وئامانج و مه‌به‌سته‌کانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌ی خسته به‌ر باس وشرۆڤه‌کردن به‌دوای ئه‌ودا داوا کرا له حه‌سه‌ن ئه‌مینی شاعیرونووسه‌ر که له باسه‌که‌یدا تیشکی خسته سه‌ر ئه‌رکه به‌نرخه‌کانی هونه‌رمه‌ندانی نه‌زم بێژ‌و خۆ وێژ له بابه‌ت پاراستنی مولودیه کوردیه‌کان وبابه‌ته مێژوویی وفولکلۆڕیه‌کان که ئاماژه‌ی دایه سه‌ر ده‌ورونه‌قش وکاریگه‌ری هونه‌رمه‌ندسه‌یدمحه‌ممه‌دسه‌فایی له هه‌ل ومه‌رج وسه‌رده‌می بێ ده‌ره‌تانی وبێ ئیمکاناتی خۆیدا.
دواتر هونه‌رمه‌ند عه‌ینه‌دین مه‌ریوانی به کورته‌باسێک وبیره‌وه‌ری یه‌ک له خۆی وسه‌یدمحه‌ممه‌دسه‌فایی له رادیوی کرماشان چه‌ند گۆرانی به سوودیشی به هاوڕیه‌تی هونه‌رمه‌ندان حسه‌ین والیدی وسه‌یدقادربه‌رزه‌نجی پێش که‌ش کرد.
مامۆستا سابیر قادری به خوێندنه‌وه‌ی شێعرێک یادوبیره‌وه‌ری سه‌یدمحه‌ممه‌دسه‌فایی رێز گرت.
گۆرانی بێژی له مێژینه‌ی سه‌قز مامۆستا حسه‌ین شۆخ که‌مان "زێ زێ" به یادوبیره‌وه‌ری یه‌ک چه‌ن گۆرانی کۆن وفولکلۆری پێش که‌ش ئاماده‌بوان کرد.
گۆرانی بێژی خۆش مه‌شره‌ف کاک ئه‌حمه‌دی زارعی دوای گێڕانه‌وه‌ی یادوبیره‌وه‌ری دوو گۆرانی پێش که‌ش یادمانه‌که کرد.
هونه‌رمه‌ندی شانۆکار سالارسوڵتانپوور چه‌ند وته‌یه‌کی له سه‌ر هونه‌رو حه‌ره‌کات وجموجۆڵی کاتی پێش که‌ش کردنی گۆرانی بێژی هونه‌رمه‌ندسه‌فایی باس کرد که به رچه‌شکێنی ئه‌و شێوه ئه‌داکردنه‌ی ناساند.
کۆتایی هێنه‌ری شه‌ویاده‌که سپاس وپێ زانینی بنه‌ماڵه‌ی سه‌یدمحه‌ممه‌دسه‌فایی بوو که به چه‌ند په‌یڤێکی عایشێ خان هاوسه‌ری سه‌یدمحه‌ممه‌دسه‌فایی هاته ئه‌نجام.
پێویسته بوترێ هونه‌رمه‌ندان سه‌یدقادربه‌رزه‌نجی به زه‌ربه‌وه وکاک حسه‌ین والیدی به نایه‌وه هاوڕیه‌تی هه‌موو پێش که‌شکارانیان کرد. دیسان جێی ئاماژه‌یه که، هه‌رهه‌مووی ئه‌م یادوبیره‌وه‌ریه به شێوه‌یه‌کی رێک وپێک به چه‌ند دووربین تۆمارکرا که ئه‌رکی زۆری ئه‌و کارانه که‌تبوه ئه‌ستۆی دڵسۆزان خه‌لیل سه‌عیدپووروسالارسوڵتانپوور.
+
نوشته شده در یکشنبه بیست و دوم شهریور 1388ساعت 13:15  توسط حسن اميني
|
محه‌ممه‌د پووریان

له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا به‌گشتی وله ناوچه‌ی سه‌قز به‌تایبه‌تی دره‌ختی پڕلق وپۆپی هونه‌ر هه‌میشه ودایم سه‌رسه‌وزوباخی به‌به‌ربوه ، ئاشکرایه ئه‌م دره‌خته به‌پیت وبه‌ره‌که‌ته‌ی هونه‌ری سه‌قز له‌خۆڕانه‌هاتوه‌ته‌به‌رو به‌ئاسانیش نه‌بوه‌ته نسێ وسێبه‌ری پڕله‌سه‌روه‌ری وشانازی هه‌مووهاو وڵاتی یه‌کی کوردوسه‌قزی ، دیاره گه‌لێ که‌س گه‌لێ مرۆڤی ماندوو یی ناناس و گه‌لێ ئه‌ویندارو شێت وشه‌یدای دیارودڵداروهه‌ستیار بوونه‌ته باخه‌وانی ئه‌ودره‌خته هه‌میشه سه‌رسه‌وزه‌ی هونه‌ری سه‌قز که کاک محه‌ممه‌دی پووریان یه‌کێکی دیکه له‌و مرۆڤه خاوه‌ن به‌هرانه‌ی هونه‌ری سه‌قزه و له ناساندنی ئه‌مجاره‌ماندا ئه‌چینه حوجره‌ی پڕ له ئه‌شق وخۆشه‌ویستی ئه‌وهونه‌رمه‌نده‌و له‌گه‌ڵیدا زکری یاحه‌ق ئه‌که‌ین وگوێ بیست و بینه‌ری هونه‌ر وهه‌وڵ وکۆششه‌کانی ئه‌ومامۆستا به‌ڕێزه ئه‌بین.
محه‌ممه‌د پووریان سێی مانگی بانه‌مه‌ڕی ساڵی 1336 هه‌تاوی له شاری سه‌قزله‌دایک بوه ودوای وه‌رگرتنی دیپلۆم له‌ساڵی 1355هه‌تاوی بوه‌ته مامۆستای قوتابخانه‌هه‌رله‌شاری سه‌قزدا ، له‌ساڵی 1362هه‌تاوی دا له‌رێگه‌ی نامه‌ونامه نووسینه‌وه(قوتابی نامه‌یی) وه‌کووقوتابی خۆشنووسی بوه‌ته قوتابی گه‌وره مامۆستای خۆشنووسی ئێرانی "ئه‌میر ئه‌حمه‌دفه‌لسه‌فی" و له ساڵی 1366هه‌تاوی دا توانی وه‌ک یه‌که‌مین که‌س له‌شاری سه‌قزدا پله‌ی ممتازی له خوشنویسیدا وه‌ده‌ست بێنێت ،که ئه‌م سه‌رکه‌وتنه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی خۆشنووسانی ئێرانه‌وه پله‌ی "ممتاز"ی پێدرا.
دو ئه‌وه‌ی که ده‌بێته‌ئه‌ندامی خۆشنووسانی ئێران له ساڵه‌کانی 1366هه‌تاوی هه‌تا ساڵی 1380هه‌تاوی وه‌کوو به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی خۆشنووسانی سه‌قز هه‌ڵئه‌بژێردرێت که له‌وماوه‌دا زیاتر له دووهه‌زار کچ وکوڕ وه‌ک قوتابی له چوارده‌وره‌ی "ناوه‌ندی" و"خۆش" و "عالی"و"مومتاز" به‌شدار ئه‌بن که هه‌ربه‌بۆنه‌ی ئه‌وبه‌ردی بناغه‌وه که‌کاک محه‌ممه‌د وه‌ک یه‌که‌م مامۆستا دایناوه زیاتر له بیست که‌سیان گه‌یشتوونه‌ته پله‌ی مومتازوناجی سانازیان له سه‌ر خه‌ڵک وخاکه‌که‌یان داناوه ، که پێکهێنانی وه‌ها هه‌لومه‌رجێک بێ شک یه‌کێکی دیکه له‌تواناکان وپێوه‌ندیه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی کاک محه‌ممه‌دی پووریان بوه‌و هه‌یه، که پێویستییه‌کی هه‌ره گرنگه له کاروباری هونه‌ری گشتی دا بۆ بنه‌ماڵه‌کانی کۆمه‌ڵی نیمچه‌شارستانیه‌تی ئێمه مامۆستای جێی باوه‌ڕومتمانا یه‌کێک له شه‌رته‌کانی فێربوون وراهێنانه‌و به‌حه‌ق کاک محه‌ممه‌د به‌کردارو ره‌فتارو گوفتاری خۆی قوتابی به‌رچاوی له‌ده‌وری هونه‌ری خۆشنووسی له‌سه‌قزدا کۆکردوه ته‌وه.
له کاروباری هونه‌ریدا کاک محه‌ممه‌د هه‌تا ئێستا پێشانگای تایبه‌ت به تاکی خۆی نه‌کردوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یش که پێشانگای کردبێته‌وه هه‌رله گه‌ڵ قوتابیه‌کانی بوه و به تێکڕایی چالاکی فه‌رهه‌نگی وهونه‌رییان نواندوه له لایه‌کی دیکه‌یشه‌وه به‌ڕێز پووریان ماوه‌ی 30 ساڵ مامۆستای قوتابخانه‌بوه‌وله‌وماوه‌دا که مامۆستای هونه‌ربوه به‌رده‌وام له ناوه‌نده‌کانی بارهێنانی موعه‌لیم و دانشسه‌راکانی کچانه‌وکوڕانه له‌پۆله‌کاندا قوتابی په‌روه‌رده‌کردوه که هه‌مووجارێ وه‌ک سه‌ر گروپی هونه‌ری قوتابخانه‌کان دیاری ئه‌کراوه‌و له لایه‌ن ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌وبارهێنانی سه‌قزه‌وه وه‌ک یه‌کێک له سیما ناوداروناسراوه‌کان هه‌ڵبژێردراوه .
به‌خۆشیه‌وه کاک محه‌ممه‌دی پووریان ئێستایش هه‌ر له شاری سه‌قزدا نیشته‌جێیه‌و دوای ئه‌وه‌ی که خانه‌نشینی ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌وبار‌ێنان بوه له ژووره‌که‌ی خۆیدا هه‌رسه‌رقاڵی هونه‌رو په‌روه‌رده‌وبارهێنانی کچان وکوڕانی ده‌ڤه‌ری شاره خۆشه‌ویسته‌که‌ی سه‌قزی خۆیه‌تی. ئه‌وچه‌ند تابلۆیش لاگوێلێک له خرمانی پڕپیت وبه‌ره‌که‌تی هونه‌ری به‌ڕێز پووریانه:


+
نوشته شده در شنبه بیست و یکم شهریور 1388ساعت 18:41  توسط حسن اميني
|

حه‌سه‌ن ئه‌مینی
شاعیرونووسه‌ری سه‌قزی حه‌سه‌ن ئه‌مینی رێکه‌وتی 3 ی خاکه‌لێوه‌ی ساڵی 1344 هه‌تاوی له گوندی "مامه‌شا" یه‌که‌م گوندی سه‌رجاده‌ی قیله‌تاوی نێوان سه‌قز- بانه واته له بناری چیای سه‌ربه‌رزی وه‌نه‌وشه سه‌ربه‌ناوچه‌ی گه‌ورکی سه‌قز له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ره‌شایی چاوی به ژین پشکووتووه..
له حه‌وت ساڵیدا چوه‌ته به‌ر خوێندن هه‌تا پۆلی دووی سه‌ره‌تایی له گونده‌که‌یان و دواتر بنه‌ماڵه‌که‌یان به‌هۆی بێ زه‌وی و زاری له ساڵی 1350 هه‌تاوی دا کۆچ ئه‌که‌نه نێوشاری سه‌قز و له‌وێش له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی فرده‌وسی درێژه به خوێندن ئه‌دا و دوای ئه‌وه ده‌چێته ناوه‌ندی کوڕانه‌ی حیکمه‌ت هه‌تا ساڵی 1357 که ساڵی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران ده‌بێ که به‌داخه‌وه به هۆی هه‌ل ومه‌رجی سیاسی زاڵ به‌سه‌رناوچه‌که‌دا وه‌کوو زۆربه‌ی هاوپۆله‌کانی له‌وکاته‌دا ده‌ست له خوێندن و زانیاری نێوقوتابخانه‌کان ده‌هێنن و له ژێر سێبه‌رو کاریگه‌ری دروشمێکی نه‌شیاو ونه‌گونجاوی (ئه‌وکاته‌ی مێرمنداڵێک ) که هه‌رده‌م له مێشکیدا ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوه وه‌ک :
"هه‌رکه‌سێ کوردفرۆشه
سه‌رکلاسی پێ خۆشه!!!"
هه‌رکه‌سێ کوردی ده‌وێ
بێ له‌گه‌ڵمان رێ که‌وێ!!"
.....وه‌ک زۆربه‌ی هاوته‌مه‌نه‌کانی ده‌که‌وێته به‌ر ئاشی شۆڕش و به ته‌واوی واز له خوێندن دێنێت دوای چه‌ندمانگێک هه‌ڵبه‌زودابه‌زی دوای رووخانی رژێمی پاشایه‌تی و سه‌رمه‌ست بوونی له‌وئاڵوگۆڕه کاتیه‌و تێکه‌ڵ بوون به متینگ و کۆڕوکۆبوونه‌وه‌کانی ده‌وری گۆڕه‌پانی هه‌ڵۆ وشه‌قامی به‌رجامیعا ... سه‌ره‌نجام رووده‌کاته نانه‌واخانه‌کانی سه‌قز و وه‌ک مێرمنداڵێک سه‌رقاڵی شاگرد نانه‌وایی ده‌بێت هه‌تا ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی که دیسان ده‌ستی داوه‌ته‌وه ده‌رس خوێندن و له نانه‌وایش وازی هێناوه‌و ئێستا بۆ چه‌ندساڵێک ده‌بێ له دایره‌ی بێهداشت وده‌رمان و نه‌خۆشخانه‌ی گشتی سه‌قز وه‌ک کرێکار کارده‌کا.
حه‌سه‌ن ئه‌مینی ساڵی 1368 هه‌تاوی ژیانی هاوبه‌شی پێکهێناوه که کچ و کوڕێکی به ناوه‌کانی "دڵنیا و هونه‌ر" هه‌یه وه‌ک بۆ خۆی ده‌ڵێ "
"گه‌ردڵنیابم دڵنیا به سه‌ردان دێ بۆ دیارم
چه‌پکه‌گوڵی ماڵئاوایی ده‌نێ له گڵکۆی مه‌زارم
بۆچی مه ژین خۆسه مردن که ئازیزم که باوانم
له گۆڕستانی بێ ده‌نگا دڵدارمه‌و دێته ژوانم"
هۆی هۆگری به ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگی گه‌له‌که‌ی به هۆی بنکه‌یه‌ک بوو به ناوی بنکه‌ی رۆشنبیری کو‌رد که له ساڵه‌کانی 57 و 58 له لایه‌ن کاک برایم شاسوارییه‌وه به‌رێوه ده‌چوو چه‌ندجارێک سه‌ردانی ئه‌وێ ده‌کا دواتر گه‌رای بیری نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ستی ئه‌ده‌بی و شێعری له دڵیدا چه‌که‌ره‌ده‌کا ... یه‌که‌م کتێبی کوردی که ده‌بێته هانده‌ری سه‌ره‌کی حه‌سه‌ن ئه‌مینی کتێبی "شاخی هه‌وارامان" ی مامۆستا قانع ده‌بێ که به‌ده‌ست مشته‌رییه‌کی نانه‌واخانه‌وه به ناوی عه‌تای قادرنژاد ده‌بێ و له‌وی به ئه‌مانه‌ت وه‌رده‌گرێ و ده‌یخوێنێته‌وه....
له‌وکاته‌وه له پاڵ کاروباری رۆژانه‌ی ده‌ستی داوه‌ته کوله قه‌ڵه‌می ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی و کۆکردنه‌وه‌ی مێژوویی وفولکلۆری که له گوڤاره‌کانی به‌یان ،سروه ، ره‌نگاڵه ، ئاوێنه هه‌روه‌ها حه‌وتوونامه‌کانی سیروان ، ئاویه‌ر ... وتار‌و شێعری بڵاوکردوه‌ته‌وه
ئه‌ندامی کارامه‌و رێکخه‌ری ئه‌نجومه‌نه ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگییه‌کانی نێوشاری سه‌قزبوه که به‌رده‌وام له کۆڕوکۆبوونه‌وه فه‌رهه‌نگی و شه‌وه‌و شێعر و ئێواره چیرۆکه‌کاندا ده‌وری به‌رچاوی له‌و رێخستن و پێکهێنان و ته‌نانه‌ت پێش که‌شکاری هه‌ندێک له کۆڕوکۆبوونه‌وه‌کانیشی کردوه.
له گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی دنیای ئینترنێت دا قۆناخی چالاکیه فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بیه‌کانی گواستوه‌ته‌وه دنیای پان وبه‌رینی ماڵپه‌ره‌کان و له شاری سه‌قز به دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕی شارنیوز ده‌بێته به‌رپرسی به‌شی فه‌رهه‌نگی ئه‌و ماڵپه‌ره‌و به‌رهه‌مه‌کانی له ماڵپه‌ره‌کانی وه‌ک چلچه‌مه‌وئه‌وانه‌ی پێوه‌ندیان به فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی کوردی سه‌قزه‌وه ده‌بێ بڵاوده‌کاته‌وه که بۆ خۆیشی ماڵێک له ماڵه‌کانی ئینترنێت دا چێ ده‌کا به ناوی چه‌مه‌ڕا www.amini44.blogfa.com
کاک حه‌سه‌ن ئه‌مینی ئه‌م شاعیره سه‌قزیه هه‌تا ئێستا به‌رهه‌مێکی شێعری به "چه‌مه‌ڕا" ئاماده‌ی چاپ و بڵاوبوونه‌وه‌یه که له‌وه‌ناچێ به‌م زوانه بێچوه شێعره‌کانی به هۆی باری تاڵی و زاڵی وماڵی وکاڵی ....باڵی هه‌ڵفڕینیان ببێت !! به‌رهه‌مێکی دیکه‌ی چیرۆکی به ناوه‌کانی "دروشم" هه‌ربه‌وده‌رده ماوه‌ته‌وه له گه‌ڵ گه‌لێ بابه‌تی مێژوویی وفولکلۆری دیکه...
حه‌سه‌ن ئه‌مینی له کۆکردنه‌وه‌و ناساندنی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری که‌سایه‌تیه ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی و عیلمی و هونه‌ری سه‌قزو کورده‌واری دا ده‌وری به‌رچاوی گێڕاوه که نموونه‌یان له به‌شی ناساندنی ماڵپه‌ڕی شارنیوز و به‌شی پێناسه‌ی چلچه‌مه‌دا ئێستایش هه‌ر ئارشیوکراوه‌و ماوه‌ته‌وه ( به داخه‌وه ئێستا له به‌ر هه‌ل ومه‌رجی زاڵ به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا و گیروگرفتی تایبه‌تی خۆی وازی له‌و چالاکیه ئینترنێتیانه هێناوه) به‌ڵام ژیان هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه‌و........
+
نوشته شده در چهارشنبه هجدهم شهریور 1388ساعت 22:56  توسط حسن اميني
|

مکتوبات محمد صدیقی لیسانس علوم اجتماعی سقز پائیز سال 1386

آقای محمد صدیقی( فرزند مرحوم حاج هاشم صدیقی و نوهٌ حاج میرزا سلیم صدیق الوزاره و ملقب به حاج کارگزار سقزی ) در سیزده بدر سال یکهزار و سیصدو بیست و پنچ شمسی از خانوادهای معتمد و متدین و اهل فرهنگ و هنر در محله میان قلعه شهر سقز دیده به جهان گشود و بنا به سوابق خانوادگی از جوانی تا کنون در امور اجتماعی شهرشتان سقز فعل و به صور مختلف فعال بوده است 0 دوران تحصیل ابتدائی و بخش اول دبیرستان را در شهر سقز در دبستان و دبیرستان شاهپور سقز گذراند سبس وارد دانشسرا شدو در بایان دوره دانشسرا در مهر ماه سال 1343 به کسوت معلمی در آمد و مدت سه سال در روستاهای سونج – سرا و شمسه تیلکو به تد ریس برداخت . درمیانه سال 1345 بنا به د‌ستور دولت جهت گذ راندن دوره سپاهی دانش 4 ماه در پادگان سنندج آموزش دید و با درجه گروهبان یکمی در استان گیلان شهرستان هشتپر طوالش روستای تکی تا زه آباد 14 ماه خدمت کرد و با گرفتن برگه پایان خدمت به زادگاهش سقز برگشت و مجدداً به روستای سرا رفت سال تحصیلی 1348 چند ماهی را در روستای بدر آباد به تدریس مشغول و از آن‌جا بد لیل نیاز از طرف آموزش و برورش سقز به شهر منتقل و در دبستان دخترانه شهناز به مدیریت خانم کبری ساعی به کار مشغول گردید سال 1349 معاون مدرسه مهر شد که در تابستان همآن سال جهت دوره احتیاط به پادگان تبریز اعزام و از آن‌جا به تهران رفت و در کنکور شرکت نمود و در رشته علوم اجتماعی دانشگاه آذر آبادگان (تبریز ) قبول و مدت چهار سال ماٌ مور به خدمت گردید بعد از گرفتن به سقز برگشت و مدت 24 سال نیز در دبیرستانهای پسرانه و دخترانه و دانشسراهای ÷سرانه و دخترانه و مرکز تربیت معلم دخترانه و آموزش ضمن خدمت معلمان فعالیت نمود تا اینکه در سال 1375 به افتخار بازنشستگی نائل آمد . از دوران ابتدائی و دبیرستان علاقه وافری به نوشتن پیدا کرد تا اینکه در دانشگاه تبریز با راهنمائی اساتید خود ابتدا تحقیقی در مورد کارگران دخانیات سقز انجام داد سپس اقدام به نوشتن مونوگرافی روستای سرا نمود و در دبیرستان و دانشسرا هم جزوات آموزشی زیادی را تدوین کرد که مورد تشویق و پذیرش وزارت آموزش و پرورش قرار گرفت در سال 1356 فصل نامه لشکری را با ارائه مقالاتی فراهم نمود .در سال 1357 انقلاب شد اولین جزوه وی به زبان کردی در تیراز محدود به نام (هه زاری ) یعنی فقر از طرف انتشارات دبیرستان دخترانه آزادی انتشار یافت بعداٌ در ضمن تدریس درس جامعه شناسی کتاب جامعه شناسی پیری را نوشت . بنا به فعالیتهای فرهنگی که آغاز کرده بود مسئولیت دفتر مطالعات اجتماعی فرمانداری را در ایام بی‌کاری اداره کرد و در آن‌جا اولین کار تحقیقی سیستماتیک وی که طرحی بود به نام (حاشیه نشینان تپه مالان سقز )که در پایان مورد تشویق وزارت کشور قرار گرفت . در آموزش و پرورش نیز با فعال شدن گروه های آموزشی از طرف اداره کل دفتر تحقیقات و مطالعات آموزش و پرورش به ایشان سپرده شد که در این رابطه نیز کارهای تحقیقاتی فراوانی را انجام داد که اهم کارهای تحقیقاتی و مقالات ارائه شده به سمینارهاو کنگره ها به صورت فهرست سنواتی اعلام می گردد . در سال 1379 از طرف بازنشستگان آموزش و پرورش مسئولیت کانون بازنشستگان به وی سپرده شد که در این زمینه نیز با نوشتن مقالاتی مدافع حقوق آنان گردید.
|
مکتوبات چاپ شده در جراید
|
|
شماره |
موضوع |
نام نشریه |
محل و زمان |
|
1 |
جمعیت و تنظیم خانواده |
مرکز بهداشت سقز |
تیرماه سال 1371 |
|
2 |
معرفی شهرستان سقز و محل های ضروری در آن |
کنکره مولوی کرد |
سقز شهریور 1371 |
|
3 |
معرفی تشکیلات و عملکرد انجمن مرکزی اولیا‌و مربیان سقز |
اولین بولتن خبری آموزش و پرورش |
سقز آبان 1372 |
|
4 |
تاریخچه مختصر انجمن اولیا‌و مربیان سقز |
دومین بولتن خبری آموزش و پرورش |
سقز خرداد 1373 |
|
5 |
معرفی موقعیت تاریخی و جغرافیائی سقز |
روزنامه سقز و توسعه پیش شماره های 1و2و3 |
سقز سال 1374 |
|
6 |
مسائل و مشکلات جوانان |
سومین همایش کردستان شناسی |
سنندج مهر 1377 |
|
7 |
پیامدها وی تغیراتفرهنگی و ضرورت ارزیابی سیاستهای فرهنگی |
گرد همائی تحولات فرهنگی |
سنندج دانشگاه کردستان مهر 1378 |
|
8 |
مظاهر و پیامدهای تهاجم فرهنگی در آموزش و پرورش و راه های مقابله با آن |
مجله سفیر معرفت شماره 6 |
سنندج مرکز تربیت معلم شهید مدرس سال 1379 |
|
9 |
سند غمبار بازنشستگی |
روزنامه کایر (مدافع حقوق بازنشستگان )شماره 1040 |
ساری آذر 1360 |
|
10 |
بیمه دانا ترفندی د یگر |
روزنامه کایر شماره 1051 |
ساری بهمن 1381 |
|
11 |
توقع |
روزنامه کایر |
ساری دیماه 1381 |
|
12 |
چه شود اگر در آئی ز در نیازمندان |
روزنامه اطلاعات |
تهران هشتم بهمن 1381 |
|
13 |
نگاهی به ادبیات کردی |
نشریه شماره 73 انتشارات صلاح ا‌لدین ایوبی |
سال 1380 |
|
14 |
عوامل و پیامد های مهاجرت در شهرستان سقز |
نشریه همایش سقز و توسعه |
سال 13 |
|
15 |
بررسی علل گرایش جوانان به پدیده اعتیاد |
نشریه استان سالم اداره کل ارشاد اسلامی استان کردستان |
سنندج سال 1381 |
|
16 |
مه شکه (مشک)کردی |
مجله سروه |
ارومیه سال 1375 |
|
17 |
پیشینه تاً تر سقز |
فصل نامه فرهنگ کردستان سال هفتم شماره 22و 23 |
سنندج بهار و تابستان 1384 |
|
18 |
چه ن شیعری بلاو نه کراوه ی ماموستا نالی |
فصل نامه فرهنگ کردستان سال ششم شماره 21 |
زمستان 1383 |
|
19 |
سقز گنجینهای در دل کردستان |
ماهنامه فرهنگی – اجتماعی –خبری راگه شماره 3و4 |
سقز اسفند 1384 و فرورد ین 1385 |
|
20 |
رساله تخت سلیمان |
انتشارات دانشسرای مقدماتی شهید باهنر |
سقز سال 1370 |
|
21 |
آشنائی با مسائل اجتماعی خانواده |
انتشارات ستاد گرو های آموزشی آموزش و پرورش |
سقز سال 1363 |
|
22 |
طرح مطالعاتی دانش آموزان دبیرستان نمونه فجر سقز |
انتشارات وزارت آموزش و پرورش |
سال 1371 |
|
23 |
مصیبت وام بازنشستگی |
بولتن خبری کانون بازنشستگی وزارت آموزش و پرورش |
سال 1386 |
|
24 |
فرهنگ و پژو هش |
انتشارات وزارت آموزش و پرورش |
سال 1368 |
|
شرکت در سمینارها و کنگره ها با ارائه سخنرانی
|
|
شماره |
نام همایش |
موضوع سخنرانی |
محل و زمان |
|
1 |
کودکان استثنائی |
من صاحب یک کودک استثنائیم |
سقز بهمن سال 1376 |
|
2 |
همایش جمعیت |
عوارض رشد بی رویه ً جمعیت در سقز |
سقز تیر ماه سال 1371 |
|
3 |
یادواره مرحوم احمد شاملو |
شاملو جاودانه مرد شعر امروز |
سنندج انجمن ئا سو مرداد ماه سال 1379 |
|
4 |
یادواره مرحوم شیخ نافع مظهر (شپرزه) |
خاطرات استادم شیخ نافع |
سقز سال 1379 |
|
5 |
همایش بررسی مشکلات فرهنگی –اجتماعی آموزش و پرورش سقز |
نقش مشارکت مردم در توانمندی آموزش و پرورش |
سقز سال 1380 |
|
6 |
مجمع بزرگداشت شاعر نامدار کرد ناری |
ناری بزرگ عارف تئانای کرد |
مریوان اردیبهشت سال 1376 |
|
7 |
چهارمین همایش قصه نویسان جوان |
بررسی ادبیات داستان کوتاه |
بانه سال 1381 |
|
8 |
همایش سقز و توسعه |
مهاجت در سقز و پیامد آن |
سقز سال 1379 |
|
9 |
سومین جشنواره تاًتر کردی |
سرگذشت تاًتر سقز و معرفی هنرمند مرحوم ناصر اردلان |
سقز سال 1380 |
|
10 |
یادواره استاد محمد رسول شیرازی |
شیرازی مرد خدا |
سقز شهریور 1374 |
|
11 |
همایش کردستان شناسی 2 |
اوقات فراغت |
سنندج دانشگاه کردستان بهار سال 1377 |
|
12 |
کردستان شناسی 3 |
ضرورت ارزیابی سیاستهای فرهنگی کردستان |
سنندج سال 1379 |
|
13 |
همایش مشارکت |
تغییر ساختار مشارکت در آموزش و پرورش |
سقزاردیبشت سال 1381 |
|
14 |
یادواره جمعی از عرفا و شعرا و هنرمند ان سقز |
معرفی هنرمند آقا محسن صدیقی |
سقز انجمن مولوی کرد سال 1383 |
|
15 |
هشتمین همایش بهداشت روان(اعتیاد) |
سوً مصرف و وابستگی به مواد مخدر |
سقز مهر ماه سال 1380 |
|
16 |
همایش بهداشت روان |
اید ز |
سقز سال 1379 |
|
17 |
کنگره توسعه فرهنگی –هنری سقز |
پیشینه صد سال موسیقی سقز |
سقز سال 1376 |
|
18 |
همایش اعتیاد |
اعتیاد از دیدگاه آمار |
سقز اردیبهشت سال 1382 |
|
19 |
همایش انجمنهای پیشگیری از اعتیاد |
اعتیاد در سقز |
سنندج اداره کل بهزیستی دیماه سال 1378 |
|
20 |
اولین کنکره موسیقی سقز |
سرگذشت موسیقی سقز |
تابستان سال 1386 |
|
شرکت در کنگره ها و سمینارها با ارائه مقاله
|
|
شماره |
نام کنگره |
موضوع مقاله |
محل وزمان |
|
1 |
سومین گردهمائی شوراهای تحقیق |
ضرورت گرایش به پژوهشدر استان کردستان |
سنندج اداره کل آموزش و پرورش سال 1376 |
|
2 |
همایش شیوه های تحقیق |
راههای ایجاد انگیزه در تحقیق |
سنندج اداره کل آموزش و. پرورش سال 1375 |
|
3 |
کنگره علمی مبارزه با مواد مخد ر |
بررسی و شناخت وضعیت جاری اعتیا د |
تهران –آذر ماه سال 1379 |
|
4 |
چهارمین همایش کردستان شنا سی |
نقش زنان در توسعه فرهنگی استان کردستان |
سنندج - |
|
5 |
دومین همایش کردستان شناسی |
کردستان و توسعه فرهنگی |
سنندج – دانشگاه کردستان –آبان سال 1373 |
|
6 |
همایش مدیریت |
جوانان و مشارکت |
سقز – دانشگاه پیام نور –بهمن سال 1379 |
|
7 |
کنگره جها نگردی |
بررسی و شناخت جاذبه های جهانگردی در استان کردستان |
سنندج –دانشگاه کردستان –مهر سال 1373 |
|
8 |
همایش مستوره کردستانی |
مقایسه مستوره با پروین اعتصامی |
سنندج –شال 1373 |
|
9 |
کنگره دومین نشست فرهیختگان استان کردستان |
کردستان و انقلاب |
سنندج-صداو سیمای کردستان-اسفند سال 1378 |
|
10 |
کنگره فرزانگان کرد |
معرفی ملک الکلام مجدی |
سنندج-استانداری –شهریور سال 1375 |
|
11 |
سومین همایش بازنشتگان کشور |
تنگناهای اقتصادی و اجتماعی بازنشستگان و شیوه های برون رفت از آنها |
تهران سال 1378 |
|
12 |
دومین جشنواره قصه نویسی کوتاه |
تحول در داستانهای کوتاه |
بانه سال 1379 |
|
13 |
سومین کنگره قصه نویسان غرب کشور |
معرفی 10 نویسنده کوتاه نویس آ‌مریکا ئی |
بانه –شهریور سال 1380 |
|
14 |
پنجمین کنگره قصه نویسان کشور |
تحول در داستانهای کوتاه |
بانه –آبان سا ل 1382 |
|
15 |
ششمین کنگره قصه نویسان کشور |
فضای داستان کوتاه در 6 جشنواره بانه |
بانه –سال 1383 |
|
16 |
کنگره جایگاه نقد ادبی در حوزه ادبیات کردی ایران |
ادبیات کردی در بوته نقد |
اشنویه –سال 1381 |
|
17 |
همایش بهداشت روان |
سالمندی و سالمندان سقز |
سقز –شبکه بهداشت –سال 1381
|
|
18 |
همایش مدیریت صنعتی |
امکانات و موانع در پژو هش استان کردستان |
سنندج –سال 1380 |
|
19 |
همایش ملا مصطفی بیسارانی |
بیسارانی عارفی وارسته |
مریوان –سال 1375 |
|
20 |
دومین کنگره سراسری انجمن های اولیا‌و مربیان |
بررسی عملکرد انجمن اولیا‌و مربین سقز |
تهران –حسینیه ارشاد –سال 1372 |
|
21 |
سومین گردهمآئی شوراهای تحقیقات آموزش و پرورش ایران |
بررسی شورای آموزش و پرورش استان کردستان |
کرمان –سال 1372 |
|
22 |
کنگره هورامان شناسی |
هورامان دیار آهورائی |
سنندج-استانداری –خرداد سال 1379 |
|
23 |
کنگره قانع شناسی |
قانع و تفکر اجتماعی |
مریوان –اداره ارشاد اسلامی –تیر 1380 |
|
24 |
کنگره گلشن کردستانی |
گلشن و تنهائی |
سنندج مرداد ماه سال 1381 |
|
25 |
یادواره حلبچه |
حلبچه و اسناد |
سنندج –استانداری سال 1379 |
|
26 |
اولین جشنواره هنر های تجسمی |
خاطراتی با فیض الله خان ناهید نقاش وهنرمند برجسته کرد |
سقز – دیماه سال 1379 |
|
27 |
کنگره نالی |
چند شعر پخش نشده نالی |
سقز-تیر ماه سال 1380 |
|
28 |
همایش نوپردازان شعر کردی |
بررسی دو ده شعر کردی ن‌و پرداز |
تهران – سال 1380 |
|
29 |
یادواره عطا خان سعید منصور |
تحلیلی در باره آهنگ های عطا خان |
دیواندره-1382 |
|
30 |
سمینار بررسی مبانی تاریخ اجتماعی سقز |
بررسی تاریخچه شکل گیری سقز |
سقز مهر ماه سال 1381 |
|
تحقیقات
|
|
شماره |
عنوان طرح |
مسئولیت در طرح |
محل اجرا و تاریخ انجام |
|
1 |
بررسی وضعیت کارگران دخانیات سقز |
مجری |
دانشگاه تبریز –سال 1354 |
|
2 |
طرح حاشیه نشینی تپهً مالان سقز |
مجری |
سقز – فرمانداری سال 1368 |
|
3 |
مونوگرافی روستای سرا |
مجری |
تهران –مرکز مردم شناسی-سال 1356 |
|
4 |
بررسی وضعیت جاری کلاسهایآموزش خانواده |
مجری |
سنندج- اداره کل آموزش و پرورش استان کردستان سال 1372 |
|
5 |
بررسی افت تحصیلی درس اجتماعی کلاسهای چهارم دبستان |
مجری |
سقز- گروهای آموزشی-سال 1364 |
|
6 |
بررسی شاخه کار دانش نظام جدید |
مجری |
سنندج –کارگاه تحقیق-سال 1375 |
|
7 |
نوروزو اعیاد دیگر در کردستان |
مجری |
سنندج – اداره کل ارشاد اسلامی استان –سال 1377 |
|
8 |
بررسی وضعیت افت تحصیلی مدارس راهنمائی سقز |
مجری |
سقز –گروههای آموزشی-سال1374 |
|
9 |
بررسی وضعیت اوقات فراغت جوانان در کردستان |
مجری |
سنندج استانداری –سال 1376 |
|
10 |
بررسی وضعیت سوخت در سقز |
مجری |
سقز –فرمانداری سال 1380 |
|
11 |
بررسی چگونگی افزایش مشارکت اولیاًدر مدارس سقز |
مجری |
سنندج –شورای تحقیقات استان –سال 1380 |
|
12 |
تغییر و رهیافتهای جایگزین برای شناسائی فقر در استان کردستان |
مجری |
سنندج استانداری کردستان –سال 1381 |
|
13 |
بررسی و شناخت وضعیت جاری اعتیاد در سقز |
مجری |
سنندج –اداره کل بهزیستی استان کردستان-سال 1382 |
|
14 |
بررسی عوامل موثر در پیشگیری از اعتیاد بر اساس دیدگاه دانش آموزان، مشاوران، دبیران، خانواده ها و سایر کارکنان آموزش وپرورش |
مجری |
سقز- 1381
|
|
15 |
جایگاه بازنشستگان آموزش و پرورش |
مجری |
سقز – 1371 |
|
16 |
پیشینه صد سال موسیقی سقز |
مجری |
سقز -76 13 |
|
17 |
پیشینه تاتر سقز |
مجری |
سقز – 1382 |
|
18 |
پیشینه آموزش و پرورش سقز از بدوتآسیس تا سال 1375 |
مجری |
آموزش و پرورش سقز - 1375 |
|
19 |
بررسی رابطه متقابل والدین و فرزندان در نسل گذشته و حال |
مجری |
|
|
20 |
بررسی وضعیت جاری تکدیگری در سقز |
مجری |
|
|
21 |
بررسی ضرب المثل هایی درباره زن در فرهنگ عامه کرد |
مجری |
سقز – آموزش و پرورش -تیرماه 1380 |
|
22 |
تحقیق در مورد آهنگران قدیم سقز |
مجری |
سقز -پائیز 1377 |
|
23 |
مطالعه و بررسی اجمالی هنر در سقز |
مجری |
سقز – مرکز تربیت معلم – 1373 |
|
24 |
پیشینه آموزش و پرورش سقز از بدو تآسیس تا سال 1375 |
مجری |
سقز – 1375 |
|
25 |
طرح فرش و فرشبافی در سقز |
مجری |
فرمانداری – 1374 |
|
26 |
نقش فرهنگیان در راستای پیشگیری از سؤمصرف مواد مخدر |
مجری |
سقز – فروردین 1382 |
|
|
|
تآلیفات – ترجمه – داستان
نمایشنامه – آماده چاپ |
|
شماره |
نام |
نوع نوشته |
سال |
|
1 |
سالخوردشناسی یا جامعه شناسی پیران |
تالیف |
1363 |
|
2 |
کودکان چگونه به دروغ پناه می برند |
تالیف |
1375 |
|
3 |
تعاریف و مفاهیم اساسی تحقیق همراه با دو نمونه تحقیق در کارگاه و کارخانه وو روستا |
تحقیق |
1355 |
|
4 |
خاطرات سقز که‌ن |
مطالعات دوره ای |
1386 |
|
5 |
پهلوان سینه خرچنگی |
داستان |
1370 |
|
6 |
عجوزه |
داستان |
1376 |
|
7 |
روباه نامه |
مجموعه داستانهای کوتاه |
1378 |
|
8 |
کنکور اجاره نشینی |
نمایشنامه کردی |
1377 |
|
9 |
دوچرخه (گوسینی) |
ترجمه کردی |
1380 |
|
10 |
پدر |
داستان کوتاه |
1379 |
|
11 |
موعظه |
داستان کوتاه |
1381 |
|
12 |
صف نفت |
گزارش نویسی |
1375 |
|
13 |
راز کوچک جمیله (احمدمحمود) |
ترجمه به کردی |
1381 |
|
14 |
خواهرم و عنکبوت(جلال آل احمد) |
ترجمه به کردی |
1381 |
|
15 |
خروس ما را ندیدی(که له شیره که ی ئیمه تان نه دیه ) |
داستان کوتاه |
1382 |
|
16 |
لانه ویران قدیمی |
داستان کوتاه |
1382 |
|
17 |
ناپیاو |
داستان کوتاه |
1382 |
|
18 |
منصور(مه نسور) |
داستان کوتاه |
1382 |
|
19 |
نه بونی (فقر) |
داستان کوتاه |
1383 |
|
20 |
غافل |
داستان کوتاه |
1383 |
|
21 |
قونه ری سور(کفش قرمز) |
داستان کوتاه |
1385 |
|
22 |
مریشک و جوجکه کان طلا(مرغ و جوجه های طلا) |
داستان کوتاه |
1384 |
|
23 |
یهودیان سقز |
تحقیق |
1384 |
|
24 |
مشروطه و مشروطه خواهان سقز |
تحقیق |
1380 |
|
25 |
القاب محسنه و قبیحه در اسامی اشخاص سقز |
تحقیق |
1374 |
|
26 |
آن مرد عجیب |
نمایشنامه کردی |
1375 |
27 |
حکومت حاجی زمان خان |
نمایشنامه کردی |
1383 |
|
28 |
پهلوان شکره |
داستان کوتاه واقعی |
1386 |
|
29 |
به ندی(اسیر) |
داستان کوتاه |
1386 |
|
30 |
نامرد |
داستان کوتاه |
1386 |
|
31 |
قصه های بابام |
داستان |
1386 |
|
32 |
طغیان موج اعتیاد در سقز |
تحقیق |
1377 |
|
33 |
پدر زن سرسخت |
داستان |
1370 |
|
34 |
نه خوشیه کانی پی (امراض پا) |
تحقیق |
1376 |
|
35 |
مصادیق زمینه عدالت در آموزش و پروش |
تالیف |
1384 |
|
36 |
سه ر ئیشه(سردرد) |
تحقیق |
1385 |
|
+
نوشته شده در یکشنبه پانزدهم شهریور 1388ساعت 12:57  توسط حسن اميني
|
عومه‌رساڵحی ساحێو

مامۆستا مه‌لا عومه‌ری ساڵحی ساحێو که نازناوی شێعری “کۆلیل” ی بۆ خۆی دیاری کردوه له‌ساڵی ۱۳۲۴ ی هه‌تاوی له گوندی “دایه‌سڵێمان” ی سه‌ر به‌ناوچه‌ی ساحێوی شاری سه‌قز له دایک بوه و هه‌رله‌وێ له خزمه‌ت مه‌رحوومی باوکی دا (محه‌ممه‌دسادق کوڕی میرزاساڵح ساحێبی) ده‌ستی کردوه به خوێندنه سه‌ره‌تاییه‌کانی ئه‌وکات وه‌ک : خه‌تم کردنی قورئانی پیرۆز ،( خوێندنی کتێوی ئه‌حمه‌دی که ئه‌وکات ته‌نیا کتێبێک بوو له حوجره‌ی فه‌قێیاندا به ئه‌شق و خۆشه‌ویستی زمانی خۆماڵی کوردی ده‌خوێندر)وه گولستانی سه‌عدی و ..
دواتر به پێی خوێندنی باوی سه‌رده‌م چوه‌ته حوجره‌کان وله گه‌لێ شوێن وناوچه‌ی کوردستان له خزمه‌ت مامۆستایانی سه‌رده‌مدا وه‌ک مامۆستا مه‌لائه‌حمه‌دی نمه‌شیری ، مه‌لاحه‌سنی ئه‌دیبی ، مه‌لاجه‌لالی شێخ ولئیسلامی ، مه‌رحووم مامۆستا مه‌لاعه‌بدوڵڵا محه‌ممه‌دی ، مه‌لاشێخ حسه‌ین عه‌لایی ئه‌رده‌ڵان ، مه‌لاکامیل نه‌قشبه‌ندی و …. توانی کتێبه‌کانی ئه‌وسه‌رده‌مه له بواری نه‌حو ، سه‌رف ، مه‌نتق . به‌لاغه‌وبه‌یان ، عیلمی ته‌فسیر وه حه‌دیس ، ئوسوولی فقه تێپه‌ڕێنێت و زانیاری خۆی په‌ره‌پێ بدا‌و بۆ ماوه‌یه‌ک له ناوچه‌کانی دیوانده‌ره به‌تایبه‌ت گوندی “باخچه‌ڵه” "که‌س نه‌زانی هۆبه‌توو " که‌ڵه‌که‌جاڕ"چۆڵاخ" نساره گه‌وره" وه‌ک مامۆستا‌و پێش نوێژ و ده‌رس بێژ به فه‌قێکانی حوجره خزمه‌ته ئایینیه‌کان وزانیاری پێش که‌ش به خه‌ڵکی ناوچه‌که بکات.
جگه‌له‌وه وه‌کوو زۆرێک له مه‌لاو فه‌قێکانی حوجره خزمه‌تی به زمانی خۆماڵی کوردی به شێوه‌ی شێعروپه‌خشان کردوه ، هه‌وڵ به‌رهه‌می وه‌کوو کتێبێکی چاپ نه‌کراو به ناوی "ئه‌وین و‌دڵ" وه‌رگێڕانی یوسف وزڵێخای جامی له گوندی "باخچه‌ڵه" هه‌وڵ دێی مه‌لایه‌تی خۆی نووسیوه. که ئه‌مه نموونه‌ییکه له شێعره‌کانی ئه‌و کتێبه :
دڵه مه‌نیشه هه‌رده‌م له‌شاخێ
پا مه‌نێ له‌سه‌ر هه‌ر سه‌نگڵاخێ
که عه‌کست بینی بۆ ئه‌سڵ راکه
چون ئه‌سڵ به‌رجا عه‌کس هیلاکه
له‌داری مه‌عنا بکه هێلانه
با به‌س بێ ته‌ماح چه‌رخی زه‌مانه
یان له شوێنێکی دیکه‌ی کتێبه‌که‌یدا ده‌ڵێ :
برا چووزانێ بایه‌خی گه‌وهه‌ر
قه‌دری زه‌ر ده‌گرێ کاکی زه‌ڕنگه‌ر
یا‌قوو ئه‌زانێ قیمه‌تی چه‌نێ ؟
هه‌ر زوڵه‌یخایه که‌سێ بیسه‌نێ
له ساڵی ۱۳۵۷ هه‌تاوی دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران مامۆستا “مه‌لاعومه‌ری ساڵحی ساحێو ” وازی له مه‌لایه‌تی هێناو به شێوه‌یه‌کی ره‌سمی بوه مامۆستای قوتابخانه دواناوه‌ندیه‌کانی کچانه‌وکوڕانه وه هه‌ر وه‌ها مامۆستای زانکۆی په‌یام نوور وئازادی شاری سه‌قز جا به‌م بۆنه‌وه ده‌رفه‌تێکی باشی بۆ ره‌خسا هه‌تا له گه‌ڵ مناڵان ولاوانی گه‌له‌که‌یدا پێوه‌ندی روومه‌ت به روومه‌ت وچاو به چاوی ببێت .
له ساڵی ۱۳۴۲ وه‌وه ده‌ستی داوه‌ته قه‌ڵه‌می شێعری و به زمانه‌کانی کوردی وفارسی وعه‌ره‌بی شێعری هۆنیوه‌وته‌وه و له ساڵی ۱۳۶۳ هه‌تاوی یه‌که‌م به‌رهه‌می شێعری به ناوی “له‌هه‌رچیمه‌نێ دیمه‌نێ” بڵاوده‌کاته‌وه
له ساڵی ۱۳۶۶ دا “گوڵی خوێناوی ” بڵاوده‌کاته‌وه که هونه‌رمه‌ندی خۆشنووس کاک “جه‌میل که‌ریمی ” به شێوه‌یه‌کی جوان شێعره‌کانی بۆ نووسیوه‌ته‌وه زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌کانیشی به پێداچوونه‌وه‌ی دڵسۆز ونووسه‌ری کو‌رد به‌ڕێز کاک “سه‌یدعه‌بدوڵڵاسه‌مه‌دی” له شاری مه‌هاباد له چاپ دراوه
مه‌لاعومه‌ر به پێی هه‌ل ومه‌رجی ژیانی خۆی وپه‌روه‌رده‌و قاڵ بوون له نێو حوجره‌و فه‌قێیان وزانایان دا گه‌نجینه‌یه‌کی به‌نرخی وشه‌و زاراوه‌کانی له لای خۆی کۆکرده‌وه که له گه‌ڵ هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و ناسک خه‌یاڵی و وردبینی یه‌کی تایبه‌ت دا بوه‌ته ئه‌وشاعیره‌ی که ئه‌مڕۆ له دیوه‌خانی شاعیرانی کورده‌واری دا پله‌وپایه‌و رێزێکی تایبه‌تی هه‌یه .
له گه‌ڵ گه‌لێک له مامۆستایان وشاعیرانی هاوچه‌رخی خۆیدا دیدار‌و نامه‌گۆڕینه‌وه‌یان هه‌بوه یه‌ک له‌وان مامۆستا “حه‌قیقی” که له سه‌ر کتێبی ئه‌سرینی ئاڵ بۆی ده‌نووسێت و ده‌ڵێ :
کۆلیل مامۆستای فه‌رزانه‌و زانا
وه‌ستای جیناسان زانا له مانا
کۆلیلی وردی هێژای کوردی نووس
رۆڵه‌ی نه‌دیاری ده‌ست وقه‌ڵه‌م لووس
غه‌واسی ده‌ریای گه‌وهه‌رشناسی
ئه‌لحه‌ق وه‌لئینساف ئه‌دیبێ خاسی
ئه‌سرینی ئاڵم تماشاکردن
به واژه به‌رزن به مانا وردن
شاری ئه‌وینم کرده نموونه
مشتێ له خه‌روار له‌به‌ر ئه‌زموونه
کێ دیوانده‌ره‌ی نه‌زانی کوێیه
هه‌رکه خوێندییه‌وه خه‌ڵکی ئه‌وێیه
بیری وردی تۆ له‌و مه‌زرا شینه
خشڵی به‌رمووری بووکی ئه‌وینه………
هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بی مامۆستای ئه‌دیب
له‌بیبی بێ ناو هه‌روه‌کوو غه‌ریب
ئه‌تۆ ساڵحی دۆستی حه‌قیقی
ته‌مای دۆعاتم به هۆی ره‌فێقی
(بۆکان ره‌شه‌مه‌ی ۱۳۶۴(
مامۆستا کۆلیل هه‌تا ئێسا ُ شه‌ش کتێبی پێش که‌ش به کتێبخانه‌ی کورده‌واری کردوه که بریتین له :
۱- له‌هه‌رچیمنێ دیمه‌نێ
۲- گوڵی خوێناوی
۳- ئه‌سرینی ئاڵ
۴- بزه‌ی شه‌و
۵- ته‌کش وعه‌زیز( به شێوه‌ی په‌خشان)
۶- دووبه‌یتیه‌کانی ساڵحی ساحێب
چه‌ندبه‌رهه‌می دیکه‌یش ئاماده‌ی چاپ و بڵاوبوونه‌وه‌ن که به داخه‌وه به چه‌ند هۆی تایبه‌ته‌وه هه‌تا ئێستا چاپ وبڵاو نه‌بوونه‌ته‌وه وه‌ک
1- (گژوگیا به‌کاری چی دێن)
له‌م کتێبه‌دا که مامۆستا کۆی کردوه‌ته‌وه به پێی پرسین له شوان وبه‌ساڵاچوکاندا ناوی کوردی بگره زیاتر له هه‌زارگیای نووسیوه وه هه‌رکامه له‌و گوڵ و گیاگه‌له هه‌ر چه‌شنه تابه‌تمه‌نیه‌کی خۆراکی یان ده‌رمانی ببێت وه یان له باره‌ی ئه‌وانه‌دا شێعرێکی فولکلۆربووبێت نووسیویه‌تی بۆ وێنه : کاتێ که باسی سووره‌بنه ئه‌کا ئه‌م شێعره فولکلۆریه دێنێته گۆڕێ که ده‌ڵێ :
قارچک پیچک سووره‌بنه
دایکه بیخۆ کۆڵی منه
یان بۆ کنگر ئه‌نووسێ :
داڵکه پیران بۆ ده‌ستگیران
کنگر دێم بۆ نه‌نێم
کنگر بووره بۆ خه‌زووره
یان کچان وه‌ختێ ئه‌چوون بۆ کنگروئه‌هاتنه‌وه گۆرانی‌یان ئابه‌م سه‌ردێڕه ئه‌وت :
کۆڵه‌که‌م قورسه‌ودڕکاوی
خه‌سوه‌که‌م شێته‌و رقاوی
2- لێکۆڵینه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی بڕێک له حه‌کایه‌ت ورازه رۆمانه کوردیه‌کان
3- وه‌رگێڕانی دیوانی حافز به شێوه‌ی شێعر به هه‌مان کێش و وه‌زنگه‌لێک که حافز وتوویه‌تی بۆ وێنه له غه‌زه‌ڵی ژماره 240 ئه‌ڵێ :
بادی نه‌ورۆزی شنه‌ی دێ پێکه‌نی هه‌وری به‌هار
حاته‌مێکم لازمن بۆ موتریب و جامی هه‌نار
خۆ نوێنن دڵبه‌ران و شه‌رمه‌زاری کیسه ، من
قورسه باری عاشقی بێ زه‌ڕ وه‌لێ مه‌حبووبه بار
چه‌ن کراسێکم له جنسی پاکپۆشی کۆنه کرد
با له دنیای ره‌ندیا یێخه‌ی کراسێ بێته خوار
وه یان له خه‌زه‌ڵی 176 دا ده‌ڵێ :
به‌ختی یارم له سه‌حه‌ر ده‌م به نه‌وای ژینه‌وه هات
هه‌سته فه‌رهاد وتی : شانس به شیرینه‌وه هات
له‌سه‌ری نێ قه‌ده‌حێ مه‌ست ته‌ماشاکه که چۆن
دڵبه‌ری شۆخ به ئارایش وته‌مکینه‌وه هات
موژده ئه‌ی خه‌ڵوه‌نشین عاشقی بۆی خۆشی به‌هار
مامزی ده‌شتی خوته‌ن ناف ، له ماچینه‌وه هات
وه یان له خه‌زه‌ڵی 237 دا ئه‌ڵێ :
ئه‌جه‌ل گه‌یشت ومرادی دڵم به ده‌ر نایێ
ئه‌مان له به‌ختی ره‌شم بۆ له خه‌و خه‌به‌ر نایێ
له خاکی کۆی ئه‌وی کردوون سه‌با به چاوانم
که ئاوی روونی ژیانی وه‌به‌ر نه‌زه‌ر نایێ
هه‌تاکوو سه‌وڵی ته‌ڕی قامه‌تی له به‌ر نه‌گرم
نه‌مامی به‌ختی به ئاوات قه‌ت به به‌ر نایێ
ئه‌سیره دڵ له‌وه‌تا خۆش نشینی زولفت بوو
له ئه‌و غه‌ریبه به‌ڵاکێشه چی خه‌به‌ر نایێ
مامۆستا له وه‌رگێڕانی دیوانی حافزدا کارێکی هه‌ره تایبه‌تی کردوه که ئه‌ویش بریتیه‌له‌وه له ئاخری هه‌ر غه‌زه‌ڵێک له غه‌زه‌ڵه‌کانی حافز ، شێعرێکی له هه‌مان وه‌زن به نازناوی کۆلیل یان عومه‌ر هێناوه بۆ وێنه له ئاخری هه‌مان غه‌زه‌ڵی 237 دا ده‌ڵێ :
به دیقی چاوی نه‌یاران په‌یامی دا دلبه‌ر
که که‌س به چاڵی چه‌نه‌م پاک ، وه‌ک (عومه‌ر )نایێ
مامۆستا کۆلیل له ژیانی هونه‌ری وئه‌دبی خۆیدا له گه‌لێ سمینار‌و کونگره‌و کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه ئه‌ده‌بیه‌کان دا به‌شدار بوه له زۆربه‌ی گوڤاره کوردیه‌کانی کوردستانی ئێران و هه‌نده‌ران دا به‌رهه‌می بڵاو بوه‌ته‌وه
وه‌کوو گوڤاره‌کانی : ( مامۆستای کو‌رد) له وڵاتی سوئێد که به داخه‌وه ئێستا بڵاو نابێته‌وه
گوڤاری سروه
گۆڤاری ئاوێنه
کتێبی شێوه‌نی ئینسانی کۆکراوه‌ی مه‌رحووم مارف ئاغایی وه ...
مامۆستا مه‌لا عومه‌ر خاوه‌نی هه‌شت منداڵ واته 3 کوڕوپێنج کچه که هه‌ر هه‌موویانی گه‌یاندوه‌ته پله‌وپایه‌ی شیاوی کۆمه‌ڵایه‌تی و خوێندنی باڵایان ته‌واو کردوه و ئێستا واته ساڵی 1388 هه‌تای خانه‌نشین بوه‌و له ماڵه‌وه سه‌رقاڵی نووسینه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانیه‌تی
دووبه‌یتیه‌کان
ئه‌وینم داره‌مێوی سه‌وزه پۆشه
له عێلی دڵڕفێن‌و شه‌رم وهۆشه
چ شیرینه وته‌ی ئه‌و شێته ژیره
ترێ تاپێ ده‌گاتێ مه‌یفرۆشه
دڵم هه‌روه‌ک جه‌حانم گه‌رمه تاوه
که‌چی عه‌شقی ئه‌تۆی تێدا رواوه
گوڵێ شین بێ له دۆزه‌غدا دیاره
له ئێعجازی خه‌لیلی پێ دراوه
به‌هاری ئێمه هه‌ر شیوه‌ن ده‌کا شین
له ناخی ژینما هه‌ر شینه یاسین
هه‌زاران گوڵ ده‌خۆم هه‌رچه‌ندبوێسێ
له ده‌روازه‌ی ئه‌وینم (لۆئی یا شین)
ژماره‌ی به‌خته‌که‌م خاڵێکه لای چه‌پ
وه‌کوو تۆپێ زه‌مانه دایه به‌ر شه‌پ
به شووتێ که‌وته ده‌روازه‌ی ئه‌وینت
گوڵێرێک وه‌ک منیش مات وقڕوقه‌پ
به قرچه‌ی سینه‌ما، هاوینی ده‌ردم
به ئاخی ناخما زستانی سه‌ردم
وه‌کوو پاییزی تێکه‌ڵ بووی به‌هاره
له نێوجامی جه‌ماڵت ره‌نگی زه‌ردم
به بیری ئه‌و که‌سه‌ی خاوه‌ن ئه‌وینه
درێژه عومری گوڵ ، یه‌ک هه‌فته شینه
شه‌می رووت هه‌ڵکه با گیانم بسووتێ
ژیانی یه‌کشه‌وه‌ی په‌روانه ژینه
بریقه‌ی پووڵه‌که‌ت وه‌ک ورده‌شیشه
ئه‌چێته چاوی جه‌رگمدا هه‌میشه
که بۆ هه‌ورم گه‌ڕانۆ ئه‌م هه‌واڵه
له‌داخا شین وزاری بوو به‌پیشه
به گوێچکه‌ی دڵ ده‌بیسم یا خه‌یاڵه
ده‌فه‌رمووی وه‌سڵی من بۆتۆ محاڵه
قه‌ڵاچۆی تێکه‌وێ یاره‌ب درۆزن
هه‌ناسه‌ی ئاشقی زاری حه‌واڵه
به‌شی عاله‌م له رۆژێکا کرا به‌ش
له ره‌ش هه‌ڵگردنا بووینه برابه‌ش
ئه‌تۆ چاو وبرۆ وخاڵ وقژت که‌وت
بڕایه به‌ر منیش به‌خت وشه‌وی ره‌ش
ئه‌گه‌ر قاره ئه‌گه‌ر نازه ئه‌گه‌ر رێسک
به‌سه ، خه‌نجه‌ر بریقه‌ی دای له سه‌ر ئێسک
به گریانی "عومه‌ر" زوڵمه که‌نینت
گه‌لێ خنکا گوڵی قاقا به فرمێسک
ئه‌گه‌ر هه‌ڵدێ له ئاسۆی لێو بڕێ جار
بزه‌ی کز هه‌ڵگه‌ڕاوم وه‌ک هه‌تیوبار
ئه‌وه رووبه‌ندی سه‌ر کوڵمی گرینه
له به‌ر تانه‌ی ره‌قیبی توخن وشۆڤار
خزایه باخه‌ڵم پیرێژنی ده‌رد
به کۆڵێ به‌فرو ئه‌ندامێ سڕوسه‌رد
"که‌لی چڵکن" له زستانی دڵی من
ده‌له‌رزێ هه‌ر وه‌کوو شووشه له به‌ر به‌رد
کله‌ی چاوی خه‌یاڵه خاکی ژێر پێت
له شوێنت وێڵه "پیروێڵه‌ت" به گژ چێت
له جێی لێو نوێنه‌ری ماچی گڵێکه
گوڵێ وه‌ک تۆ به نازۆ پای له‌سه‌ر نێت
به ئه‌و قه‌ولانه رۆژانی هه‌وه‌ڵ دات
وتم: ئه‌ڵبه‌ت شه‌وی ره‌ش چوو شه‌وه‌ق هات
تمه‌س نه‌مزانی ره‌نگی شه‌و په‌ڕی بوو
سپی وا هه‌ڵگه‌ڕابوو سه‌رکزومات
تکێ ئه‌شکم له خه‌ودا که‌وته سه‌ر رووت
خه‌ریک بووم بیسڕم نه‌ت هێشت وفه‌رمووت:
به شه‌ونم روومه‌تی رووتی گوڵاڵه
ده‌سێنێ ئاو له چاوی له‌عل ویاقووت
له عاسمانی ژیانم دا هه‌ساره‌ی
له خه‌رمانی گیانم دا شه‌راره‌ی
ئه‌ڵێن کۆبوونه‌وه‌ی دوو دژ محاڵه
که‌چی تۆ ژین و مه‌رگی ئه‌م هه‌ژاره‌ی
که‌مه‌ندی خۆت خه‌تاکاره به من چی!
به داۆ وبووت سیا چاره به من چی!
“عومه‌ر” بوو به نه‌چیرت خۆی‌و به‌ختی
کزه ، کۆلیله ، ساکاره ، به من چی!
نموونه‌یه‌کیش له شێعری
"ده‌روون”
ده‌روون کێڵانی هیجران وپه‌ژاره‌م
منی ده‌ریا له مانگی خۆ غه‌واره‌م
وه‌ها ژه‌نراوه ده‌رکی وه‌سڵی تۆ لێم
له ئاسۆی دوژمنۆ هه‌ڵدێ هه‌ساره‌م
که مردم دڵ له سینه‌م ده‌ربهێنن
ژیانی بێ نه‌مانم بۆ بسێنن
شه‌ره‌فخانه‌ی ئه‌وینم با نه‌رووخێ
له گیانی ده‌رده‌دارێکی بچێنن......
له‌خه‌وما
له‌خه‌وما شاگوڵی ماچی دزی لێوم له لێوانت
له ده‌ستی گرتبوو وه‌ک خه‌و خه‌یاڵم جووته سێوانت
له تاریکی شه‌وی زوڵفت که تێپه‌ڕ بوو خه‌یاڵی دز
به نووری روومه‌تت هه‌ر وه‌ک په‌پووله بوو به قوربانت
به ئه‌و تیاچوونه رازی بوو که ده‌مدی دووکه‌ڵی شادی
له باڵی هه‌ڵفڕینی هه‌ڵئه‌سا ئه‌وساته سووتانت
له خۆڵی باڵی سووتاوی خه‌یاڵی کرده بۆسۆ دڵ
که سووتاوت شیاوه بۆ برینی تیری موژگانت
له خه‌وما خه‌وتبوو کۆرپه‌ی سه‌رنجی هه‌ردوو چاوانم
وه‌کوو دوومه‌ردومی دیده له ماڵی هه‌ردوو چاوانت
به گه‌رمی شه‌رمی شه‌هلا نێرگزت چاوی تماشا مرد
له خۆشی وه‌سڵه‌تا هه‌روه‌ک له ترسی ده‌ردوی هیجرانت
له خه‌وما باڵم ئاڵا بوو له ده‌وری گه‌ردنی به‌رزت
گه‌مارۆی گه‌ردنی دابووم دوو زه‌نگی واته زوڵفانت
وه‌باڵی عاشقی دڵ پڕ له ناسۆرم به ئه‌ستۆ بێ
سه‌روسامانی ، دریا گه‌رده‌نم ئه‌و کاته خنکانت
له خه‌وما چاوی خۆر پڕ بوو له گل گڕ به‌ربوه گیانی
به زه‌رده‌ی له‌علی رۆممانی ، به گرشه‌ی روومه‌تی جوانت
رقی هه‌ستا ره‌قیبم وه‌ک رقه ره‌ق بۆ مه‌راقی کرد
که دیتی وه‌ک "عومه‌ر" خۆر ئاگری تێچوو له تاوانت.
به‌یتی ” ته‌کش وعه‌زیز″
یه‌کێکی دیکه له کتێبه‌کانی مامۆستا عومه‌رساڵحی ساحێب به‌یتی مێژوویی “ته‌کش وعه‌زیز″ زی ناوچه‌ی دیوانده‌ره‌یه که مامۆستا له زاری خه‌ڵک وسه‌رچاوه‌کانی ناوچه‌ی”حسه‌ین ئاوای” نێوان دیوانده‌ره سنه‌و له گونده‌کانی که‌ژیکه‌ران،(سایه‌سه‌ران) ی خواروو وژووروو . کێله‌چه‌رموو، سادق ئاوا،(پشت ته‌نگ) ، (شێرکوژ)ی گه‌وره‌وچکۆڵه ، که هه‌موویان سه‌ربه هۆزوخێڵی “مه‌نمی “ن وه‌ری گرتوه‌و نووسیویه‌ته‌وه له‌دووتۆی کتێبێک‌دا پاراستوویه‌تی و له ساڵی ۱۳۸۴ هه‌تاویدا چاپ وبڵاوی کردوه‌ته‌وه.
“چۆنیه‌تی رووداوه‌که”
له ناو هۆزی مه‌نمی دووبرای شۆڕه‌سواری لاو چاک‌و نه‌ونمامیان تیا ئه‌بێ ، یه‌کیان به ناوی عه‌زیز و ئه‌وی تریشیان به ناوی ته‌کش (مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی ل ۱۴۰) له ساڵی ۱۳۳۹ ی کۆچیدا هه‌ردووکیان ده‌کوژرێن . گۆڕه‌که‌یان له دێی “یه‌نگی یه‌رخ” ه له نزیک دیوانده‌ره‌ی سه‌قزه‌وه. ئه‌مه راسته که گۆڕی ته‌کش وا له دێی یه‌نگی یه‌رخ، به‌ڵام بێ گومان ته‌رمی عه‌زیز له دوای تیرباران کردنی له دێی “ئه‌فراسیاو”ی ناوچه‌ی ساڕاڵ نێژراوه. دووبرای تریشیان واته : ئه‌ولمحه‌ممه‌دو ئه‌ولسه‌مه‌د له سنه تیرباران ئه‌کرێن و له گۆڕستانی تایله ده‌نێژرێن . خه‌ڵکی ئه‌فراسیاو و هه‌موو ناوچه‌که‌یش ئه‌مه‌یان سه‌لماندووه.
ئه‌م دوو برایه به هۆی جوامێری و ئازایه‌تی یه‌وه له لای خه‌ڵکی ناوچه‌که ، زۆر خۆشه‌ویست بوون و به‌و بۆنه‌شه‌وه هه‌رچه‌نده له بنه‌ماڵه‌ی جووتیارێکی ئاسایی و دێهاتی ده‌بن به عه‌زیزخان وته‌کش خان بانگیان لێ ئه‌کردن. عه‌زیز ساڵی ۱۳۱۶ و ته‌کش خان‌یش له ساڵی ا۳۱۸ ی کۆچی مانگی له دێی “که‌ڵوڕاوا” له دایک ئه‌بن . به‌م پێ یه ته‌مه‌نیان له‌و سه‌رده‌مه‌دا له ۲۲ و ۲۰ ساڵ زیاتر نه‌بووه، ئه‌ودوو شۆڕه لاوه له گه‌ڵ ۲۶ سوار له سواره جه‌نگاوه‌رو تفه‌نگچی یه به جه‌رگه‌کان و دوو برای دیکه‌ی خۆیان به‌و ناوانه‌ی پێشه‌وه ئه‌توانن خۆیان له‌و شه‌ره ده‌ربکه‌ن . له پاشان ئه‌م سوارانه‌و ئه‌و چوار برا به هه‌ر جۆرێک ئه‌بێ خۆیان ئه‌گه‌یه‌ننه کێوی زێڕاوا
(که کێوی کوچک سووروته‌لوان توو، یشی پێ ئه‌ڵێن ).
کێف ته‌لوان تووی مه‌نته‌قه‌ی گه‌ڕووس
لاله‌ی گیاهان چون تاج خووروس)
“سابیری”
له ده‌وری ئاوایی یه‌کانی “ئیبرایم ئاوا”ئاڵ بڵاغ” له سه‌ر جاده‌ی قیره‌تاوی سنه- دیوانده‌ره هه‌ڵکه‌وتوه و چه‌ند وه‌ختێک عه‌زیزوته‌کش و هاوه‌ڵه‌کانیان له‌و کێوه سه‌قام گیر ئه‌بن و ئه‌مێننه‌وه هه‌تا سه‌ره‌نجام وه‌ک هه‌میشه‌ی رووداوه‌کانی مێژووی خه‌بات ی کو‌رد سیخۆره‌کاسه‌لێسه‌کان راپۆرتیان لێ ئه‌ده‌ن. ئیتر:
“میرانی”
شا فه‌رمانی دا به سوپا سالار
هێرش با له‌شکر هه‌مووی به یه‌کجار
له سه‌دا یه‌کێک ئه‌گه‌ر بمێنێ
سه‌ری عه‌زیزوته‌کش بهێنێ
به پێی ئه‌وفه‌رمانه له‌شکروسوپای شه‌ریف ده‌وڵه ی کاشانی په‌لاماریان دا بۆ سه‌ر عه‌زیزوته‌کش و هاوڕێکانیان و ده‌وری کێوه‌که‌یان له هه‌موو لاوه دا.
هێرشی سوپا له هه‌موو لاوه
هات بۆ ده‌ورو پشت چیای زیڕاوا
“میرانی”
چه‌ند شه‌و ورۆژ شه‌ڕه‌که ئه‌خایه‌نێد ته‌نانه‌ت چه‌ندکه‌س له خه‌ڵکی ناوچه‌که ئه‌یانوت شه‌ڕه‌که سێ مانگ درێژه‌ی کێشاوه ، به‌ڵام له ئه‌نجامدا فیشه‌ک وکه‌ره‌سه‌ی شه‌ڕیان نامێنێ وهه‌موو ئه‌وجه‌نگاوه‌رانه به دیل ئه‌گرن. ئه قسه‌وباسه‌یش له ناوچه‌که‌دا هه‌یه که عه‌زیزوته‌کش له کاتی شه‌ڕکردندا به شێعر یه‌کتریان ئه‌دواندو بانگیان له یه‌کیتر ئه‌کرد. بۆ وێنه ته‌کش به عه‌زیز ئه‌ڵێ :
کاکه‌گیان تۆپچی سه‌نگه‌ر لای سه‌ره‌و
زۆری هاه‌رده‌و هاته‌سه به‌ره‌و
ئه‌شێ زه‌برێکی بۆ بخه‌مه‌کار
ژیانی تاڵ که‌م وه‌کوو ژاری مار
یه‌ک گولله‌ی ده‌تیر بکه‌م وه‌قوروانی
مه‌یتی بنێرمه‌و بۆ‌قه‌ومه‌کانی
شه‌رته هه‌زاریان بکه‌م وه‌کۆی زووخاڵ
با بوونه خۆراک په‌ری وقه‌ل وداڵ
عه‌زیزخانیش هه‌ر به‌ده‌م شه‌ڕکردنه‌وه جوابی ئه‌داته‌وه‌و ده‌ڵێ:
بڕۆ سابڕۆ خوا یارت بۆ
شه‌خس "شێخ شه‌ره‌ف" نگادارت بۆ
له‌عنه‌ت له‌وسه‌ره ناحه‌ق ئه‌خه‌فێ
قوربان ئه‌و‌لاشه بێ سه‌ر ئه‌که‌فێ
تف له ناوچاوی ترسه‌نۆک وپه‌س
ره‌حمه‌ت له‌و که‌سه وا خیره‌تی هه‌س
کوڕێ بۆقه‌وم وبراکه‌ی شه‌ڕنه‌کا
کفنه‌که‌ی وه‌هۆن سورخ وته‌ڕنه‌کا
دایک نه‌ی وێنێ وروو له‌زه‌ره‌ر وێت
لاشه‌ی وه خوراک حه‌فی حه‌ف سه‌ر وێت
ته‌کش خان هه‌روه‌ک عه‌زیزخان جگه له دڵ وجورئه‌ت و ئازایه‌تی و بوێژی ، ده‌نگێکی زوڵاڵ وزۆر خۆشی ده‌بێ ، مه‌قامی هۆره‌ی زۆربه‌چاکی وتووه ، وه چون بۆ خۆی شاعیر‌و بوێژ ده‌بێ شێعری هۆره‌که‌یش هه‌ر بۆ خۆی وتوویه‌تی . به‌م بۆنه‌وه کاتێ به دیلی ئه‌یگرن و ئه‌یانه‌وێ له ڕووبه‌ڕووی ئاوایی “یه‌نگی یه‌رخ”دا تیربارانی بکه‌ن پێی ده‌ڵێن ، ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه که‌مێک به‌و ده‌نگه خۆش وهۆره پڕسۆزه‌ت خۆت بلاوێنیته‌وه گه‌ر بێت و له شه‌ریفه ده‌وڵه‌یش بپاڕیته‌وه ره‌نگه بتبه‌خشێ. ئه‌ویش ده‌س به‌جێ به‌م شێعرانه‌ی خواره‌وه رازونیازی ئه‌هوورایی (هۆره) ده‌ست پێ ده‌کات که ده‌ڵێ
:
فه‌له‌ک چه‌نی من که‌چ نه‌ردێ شانا
ئه‌ی تالع سه‌خت وه‌پێم نمانا
ئاخ ئیسه بازووم ئازادبوو له به‌ن
تا شه‌ریف ده‌وڵه‌م بکردایه وه‌په‌ن
یه‌ک عه‌ده‌د تفه‌نگ چه‌نێ سێسه‌د تیر
ئه‌رمه بۆ وه‌لام چون شێر شێرگیر
شه‌ریفه ده‌وڵه پێش مه‌دام فه‌رار
تا خاک کاشان نه‌یگردا قه‌رار
شه‌ریف ده‌وڵه‌م وه‌یته‌ور ئه‌سووتان
گه‌ردش وه‌ده‌م باو بڕوا تا کاشان
ته‌کش مناڵه ناڵه‌ت بێ سووده
ده‌وران ده‌نی ، هه‌ربوود نابووده
کاڵای بێ که‌سی وه باڵام بڕیان
زه‌نگ به‌دناویم له عاله‌م زڕیان
کوا بۆ تایفه‌و عێل وته‌بارم
له‌ی وه‌قت ته‌نگا بێن وه‌هاوارم……
ده‌قی به‌یتی “ته‌کش وعه‌زیز″
ده‌ن له سێ ته‌پڵه وه‌مل ئه‌ی شاندا
هه‌ره‌سێ با، بای وه‌مل گۆران‌دا
سواره‌یل مه‌نمی سه‌ف بوون وه‌جه‌م
سه‌ر عه‌زیز ده‌رکه‌ن له له‌شکر عه‌جه‌م
عه‌زیز وه‌لاکه‌ل ، ته‌کش وه حه‌ف تیر
ها وه‌خته بیۆ حه‌سه‌ن خو له‌شیر
ماینه‌که‌ی ته‌کش له وێسان نایێ
له‌شکره‌که‌ی عه‌جه‌م هه‌ر دوایی نایێ
(ماینه‌که‌ی ته‌کش له وێسان نایێ
له‌شکری مه‌نمی له کوێسان نایێ)
باڵۆنی وا هات له تارانه‌وه
خول ئه‌خوارد وه‌ده‌ور عه‌زیزخانه‌وه
بۆمبایێ به‌ربوو له‌وباڵداره‌وه
عه‌زیز زامار بوو وه‌سه‌د سواره‌وه
عه‌زیز بۆ ده‌نگت نایێ له مه‌یدان
سه‌نگه‌ر سه‌رپێڵ ، پڕیه له ئێران
وه‌گوله‌ی وه‌رشه‌و دریا له باڵم
عاله‌م نه‌سره‌فتن ئه‌مشه‌و له حاڵم
کێ سواری بوێ کوێته‌ی که‌فه‌ڵ پان
(کێ حه‌ق بسێنێ له شاکه‌ی تاران)
بێژن وه‌خاسێ خۆی بخا له ته‌خت
عه‌زیزوته‌کش چوون وه پایته‌خت
ده‌رزییه‌که‌ی یه‌خه‌ی بنێرێ بۆ لام
شه‌وسوو ئه‌م عانه ئه‌مکه‌ن وه نمام
بێژن وه‌دایکم له‌چکه‌که‌ی ره‌ش کا
له‌ته‌ک براکه‌م ماڵه‌که‌ی به‌ش کا
***
شه‌ریفه ده‌وله‌ی کۆنه کاشانی
ته‌کش وعه‌زیزی وه بێکه‌س زانی
هه‌زاری هاورد رووس رووسیا
هه‌زاری هاوردئینگلیس به‌دخوا
هه‌زاری هاورد له تارانه‌وه
هه‌زاری هاورد له کاشانه‌وه
هه‌زاری هاورد خێڵ په‌ڕۆ خوه‌ر
هه‌زاری هاورد له قه‌وم قه‌جه‌ر
چوار بلووکی گرت له هه‌ر چوارلاوه
ته‌قه‌ی تفه‌نگه له کێف زێڕاوا
ته‌کش مناڵوو نه‌یکردوو داوا
وه‌ک مه‌ل ئه‌فڕیا له که‌ل زێڕاوا
(ته‌کش مناڵوو نه‌یکردوو داوا
وه‌ک مه‌ل ئه‌یزیڕان له کێف زێڕاوا)
ته‌کش وعه‌زیز هه‌ردوو براوین
لایه‌ق به جێگه‌ی نه‌سره‌دین شاوین
له که‌ل زێڕاوا وه‌ی ته‌قه‌و ترمه
عه‌زیزوته‌کش کردیانه قرمه
له کێف زێڕاوا بوو وه هه‌ی بگیر
تورکان وه قه‌مه ته‌کش به ده‌تیر
ته‌قه‌یێ بکه‌ن ته‌قه‌ی دووراودوور
به‌شکه بژنه‌فێ حه‌سه‌ن خوله سوور
له کێف زێڕاوا بوو وه هه‌مهه‌مه
ته‌کش وه حه‌فتیر تورکان وه‌قه‌مه
تفه‌نگه‌که‌ی ته‌کش خه‌ته‌ری نیه
له‌شکره‌که‌ی مه‌نمی ئه‌سه‌ری نیه
سوار بوو وه‌کوێته کوێته‌ی که‌فه‌ڵ لووس
شمشێر هه‌ڵکێشا په‌ی محاڵ گه‌ڕووس
عه‌زیز بانگی کرد ته‌کش بێره‌بان
سه‌نگه‌ریه‌ل گیران وه‌گوله‌ی ئاڵمان
سه‌رزین نه‌رمه‌زین ته‌واو گوڵاوه‌توون
عه‌زیزخان پێکیا به‌ر له قاوه‌توون
تفه‌نگی خسته بان کوچک سێ برا
وه‌ته‌نیا ده‌سێ دوشمنی پێکا
داخ بێ فیشه‌کی کردوومی زه‌لیل
ته‌کش ئه‌مانه لێم مه‌گره ده‌لیل
ته‌کش خان وه‌ده‌م قیروقاچه‌وه
وه‌گوله‌ی ورشه‌و قه‌جه‌رپاچه‌وه
سوێنی خوارد وه‌جه‌د سادات که‌وڵه
سه‌رناخه‌فێنم بۆ شه‌ریف ده‌وڵه
ترسێکم نیه من له شای ئێران
قڕ ئه‌خه‌م وه‌ناو سوپای بێ سامان
شه‌ماڵ توویتوو خوا کاره‌که‌م گیره
بچۆ بۆ لای رابێ کچ میرزای پیره
له جیاتی ته‌کش پی بێژه به‌شکه‌م
خۆزگه جارێ تر ئه‌مبینی وه چه‌مه‌م
سه‌ر ئه‌نیا وه‌بان زام باڵه‌که‌م
تون تون ئه‌یپێچا وه‌لۆی شاڵه‌که‌م
خوا نه‌مکوژێ ، سه‌ر نه‌چێ وه‌دار
دوژمن ئه‌ڕفنم تا دیانه‌ی هه‌وشار
خوا نه‌مکوژێ زه‌وی نه‌م دزێ
(له‌شکر ئه‌ماڵم با شا بله‌رزێ)
باڵینه‌ی هاتوو له تارانه‌وه
زام عه‌زیزخانی ئه‌کولانه‌وه
باڵینه چه‌رموو ده‌رچوو له تاران
خولی خوار وه‌بان زام ته‌کش خان
له کێف زێڕاوا عه‌زیز زاماره
هه‌ر چاو له رێگه‌ی خێڵ دۆناره
ئه‌ی ناڵان وه‌ده‌م زام سه‌خته‌وه
وه یاد خاسه‌ی سیا به‌خته‌وه
بێژن وه‌خاسێ سیگار نه کێشێ
له‌چکه په‌شمه‌که‌ی له خوم هه‌ڵکێشێ
بێژن وه‌خاسێ خۆی بگرێته نه‌فت
لاشه‌ی شێره زه‌رد له مه‌یانا که‌فت
(بێژن وه‌خاسێ خۆی بگرێته نه‌فت
لاشه‌ی شێره زه‌رد بریا بۆ مزگه‌فت)
(ده‌رزی یه‌خه‌که‌ی بنێرێ بۆلام
شه‌وسوو ئه‌م عانه ئه‌مکه‌ن وه‌نه‌مام)
بێژن وه‌خاسێ باڵانه‌ونه‌مام
عه‌زیزخان ئه‌یوت فدای باڵات بام
تۆ سڵامه‌ت بای عه‌زیزه‌ت مه‌رده‌ن
خۆی وه‌قوروانی خاڵی تۆ که‌رده‌ن
ماینه‌که‌ی عه‌زیز شه‌و وه‌زێنه‌وه
یاڵ ودوم بڕیاو په‌ل وه‌خوێنه‌وه
ماینه‌که‌ی ته‌کش ده‌رچوو به‌ره‌و ماڵ
خه‌ڵتان خوێنی وی له دوم تا وه‌یاڵ
دایکه که‌ی عه‌زیز ده‌س وه‌ئارده‌وه
خاڵگه‌ل میرانی یه‌ک یه‌ک شارده‌وه
کوێته بۆ خوا لاشه‌م بیماره
پێم بێژه کوڕیه‌ل کامیان زاماره
کوێته هه‌ی کوێته کوێته‌ی کاسه سم
ده‌نگ وباست چه‌س له هه‌مزه‌قاسم
هه‌یڕۆ واوه‌یلا ئاخۆم خه‌وه‌ر چه‌س
هه‌ره‌س وه‌ماڵم کوڕیه‌ل چوون له‌ده‌س
تیپه سوارێکم چون عێل که‌یانی
چه‌رخی چه‌پی واز کردنی فانی
عه‌زیزخانم رؤ ته‌کش خانم رۆ
شۆڕه‌سواره‌که‌ی خێڵ میرانم رۆ
شاوفه‌ره‌ج خان وعه‌ودوڵڵاخانم رۆ
ئاغای ئێلخانی ساحێو نانم رۆ
چێخگه‌ل یه‌خته پێچ تێڵا داڵه‌واز
ئاغاکان کوژیان خانمه‌کان بێ ناز
رابێ رای ته‌کش خوێن هه‌ڵاوه‌رده‌ن
خاسێ بێ هۆشه‌ن عه‌زیزه‌ش مه‌رده‌ن
ده‌وار بپۆشن بیخه‌ن وه‌گه‌رده‌ن
سا قوڕ بپێون ئا‌غاتان مه‌رده‌ن
سه‌رداران ته‌واو وه‌ناکام کوژیان
خوێن جه‌وانان وه‌زه‌مین رژیان
سه‌رعێڵ سه‌رنگوون تایفه غه‌مبار
مله‌ت په‌ڕگه‌نده له دێهات وشار
هه‌م کو‌رد هه‌م گۆران خۆ بگرن له خوم
خوێنی عه‌زیزوته‌کش نه‌که‌ن گوم.
+
نوشته شده در شنبه هفتم شهریور 1388ساعت 18:38  توسط حسن اميني
|
محه‌ممه‌دزارع زاده

سه‌قز ئه‌م شاره له‌مێژینه‌ی کوردان وه‌ک هه‌میشه وتوومانه مه‌کۆی گه‌لێ مرۆڤی به به‌هره‌و به‌توانایه که زۆربه‌ی ئه‌و گه‌نجه به‌نرخ و پڕبایه‌خانه‌ی فه‌رهه‌نگ وهونه‌ری کوردی به بێ ئه‌وه‌ی قوتابخانه‌یه‌کی ئه‌وتۆیان دیبێت یان ئه‌زموونێکی مه‌یدانی و زانستێکی ئاکادیمی یان هه‌بێت ته‌نیا به هۆی خۆشه‌ویستی خه‌ڵک وخاک و دیاری خۆیان پێیان ناوه‌ته گۆڕه‌پانی به‌رین وبه‌ربڵاوی هونه‌رو خۆیانیان تێدا په‌روه‌رده‌کردوه که به حه‌ق زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه به‌جوانی له نێو دڵی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا وه‌ک هونه‌رمه‌ند جێگه‌یان هه‌یه‌و توانیویانه خانوویه‌ک به‌ناوخۆیانه‌وه له هونه‌رستان یان بڵێین خانه‌ی هونه‌ری ئه‌م شاره بۆخۆیان بکه‌نه‌وه دیاره ئێمه له‌م به‌ستێنه‌دا ناتوانین و ناکرێ بۆمان هه تا به ناخی کاره هونه‌ریه‌کاندا گوزه‌ر بکه‌ین و هه‌ڵی بسه‌نگێنین و ئه‌وه‌ی ویستی سه‌ره‌کی ئێمه بێت له‌م به‌شه‌دا ناساندنی سیما‌و روخساری ئه‌وئازیزانه‌یه که له هه‌ربوارێکی هونه‌ری و فه‌رهه‌نگی وئه‌ده‌بی دا چالاکن و خزمه‌ت به دره‌ختی پڕ لق وپۆپی فه‌رهه‌نگ وهونه‌ری ئه‌م شارودیاره ئه‌که‌ن ...،
یه‌کێکی دیکه له‌و خاوه‌ن به‌هره هونه‌ریانه‌ی شاری سه‌قز که ساڵانێکی زۆره له گۆڕه‌پانی هونه‌ری شانۆ و سینه‌ماو تلوزیۆندا حوزووری به‌رچاوی هه‌یه به‌ڕێز کاک" محه‌ممه‌د زار‌ع زاده" یه که خه‌ڵک زۆربه‌یان به "حه‌مه‌ده‌نگ خۆش " ئه‌یناسن.

"محه‌ممه‌دزارع زاده" ساڵی 1339 هه‌تاوی له‌شاری سه‌قز له‌دایک بوه خوێندنی سه‌ره‌تایی وناوه‌ندی ودواناوه‌ندی و لیسانسی ئه‌ده‌بیاتیشی هه‌ر له‌شاری سه‌قز وه‌رگرتوه، له ساڵی 1354 دا بۆ یه‌که‌م جار له‌گه‌ڵ دنیای شانۆ ئاشنا بوو ،له‌گه‌ڵ ده‌سپێکی شه‌به‌که‌ی کوردی تلوزینی کوردی تاران له ساڵی 1362 هه‌تاوی ده‌ستی داوه‌ته سازکردنی میانپرده تلوزیونیه‌کان که هه‌تا به ئێسته 5580 میانپه‌رده‌ی تلوزیونی له کوردی وفارسی سازکردوه‌و ده‌وری تێدا بینیوه ،له په‌نج سریاڵ دا ده‌وری چالاکانه‌ی گێڕاوه که بریتین له :
1- خاڵۆ حه‌مه 2- زنجیره‌ی کاک فه‌تاح 3- باقه‌بێن 4- به‌هاران 5- سه‌رده‌رگوم .
له دوو فیلمی درێژدا وه‌ک ده‌رهێنه‌ر ده‌وری گێڕاوه که بریتین له :
1- ئاخرین شه‌رت 2- شاهیدی که‌و
له گه‌لێ فیلمی سینه‌مایی دا ده‌وری به‌رچاوی گێڕاوه که ئه‌توانین ئاماژه به فیلمی سینه‌مایی "مه‌ره‌خه‌سی" به‌ده‌رهێنانی به‌رێز "باکیده" هه‌روه‌ها فیلمی "سه‌نگ وته‌رانه‌ی زه‌یتوون" بکه‌ین کاک محه‌ممه‌د ئێسته‌یش له شاری سه‌قز وه‌ک مامۆستای بواری تله‌وزیون و شانۆ کلاسی فێرکاری هه‌یه‌و به‌رده‌وام له هه‌وڵ وکۆششی هونه‌ریدایه له تازه‌ترین کاری هونه‌ریدا که چبوونه شاری مه‌هاباد بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژ گیانێکی تازه‌یان به کۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵک له‌ده‌وری شانۆ به‌خشی ،ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ی بواری شانۆیی شآری سه‌قز به‌خۆشی یه‌وه هه‌ر ئێسته‌یش له شاری سه‌قزدا نیشته جێ یه‌و سه‌رقاڵی چالاکی یه هونه‌ریه‌کانی خۆیه‌تی .
+
نوشته شده در پنجشنبه پنجم شهریور 1388ساعت 12:51  توسط حسن اميني
|
ناسر فه‌یزوڵڵابه‌گی

نه‌ک هه‌ر له ناوچه‌کانی سه‌قزوده‌وروبه‌ری به‌ڵکوو له هه‌موو کوردستان دا ، که ناوی فه‌یزوڵڵابه‌گی وناهید ئه‌بیسیت بێ شک سیمایه‌ک ، پێشانگایه‌ک له هونه‌ر به‌تایبه‌ت هونه‌ری مۆسیقا یاخود شیوه کاری له پێش چاوت ئه‌کرێته‌وه وکه‌سانی وه‌ک ئیفتغاری ناهید، فه‌یزوڵڵاخانی ناهید ،حه‌مه‌خانی ناهید ره‌شید فه‌یزنژاد، سالار ئاڵبڵاغ ...له‌سه‌ره‌وه‌ی قرتاڵه‌ی باخی هونه‌ری ناوچه‌ی فه‌یزوڵڵابه‌گی بۆن وبه‌رامه‌یا ن هه‌ست پێ ئه‌که‌ی ودیارن ، که له‌ناساندنی ئه‌مجاره‌ماندا بارگه‌وبنه‌مان له هه‌واری پڕ دادوهاواری هونه‌رمه‌ند کاک ناسرفه‌یزوڵڵابه‌گی هه‌ڵ ئه‌ده‌ین سه‌ردانێکی هاکازایی پێشانگا یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی ئه‌که‌ین ،
مامۆستا ناسر فه‌یزوڵڵابه‌گی ساڵی 1342 له‌شاری سه‌قزله‌دایک بوه وله‌خوێنده‌واری قوتابخانه‌ییدا پله‌ی دیپلۆمی بڕیوه و دواتر بڕوانامه‌ی هونه‌ری له موئسه‌سه‌ی زانکۆیی ره‌سام وه‌رگرتوه‌و بڕوانامه‌ی هونه‌ری له فه‌نی وحیرفه‌یی له بواری نقاشی روی بوم پێدراوه‌و ماوه‌ی 28 ساڵه تێکۆشانی هونه‌ری هه‌یه وله خزمه‌ت پێشانگای باپیری خۆیدا (فه‌یزوڵڵاخانی ناهید ) وهه‌رله‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و ده‌ستی داوه‌ته کاروباری هونه‌ری وله ئه‌زموونه‌کانی مامۆستایان (مسته‌فا شیرزاد) و (محه‌ممه‌د رۆسته‌م زاده ، نامۆ) که‌ڵکی وه‌رگرتوه و له ده‌یه‌کانی 60 هه‌تاوی دا له گه‌ڵ سه‌بک وشێوازه هونه‌ری یه‌کانی وه‌ک : ناتورالیستی ، ئمپرسیونیستی . ... ئاشنا بوه‌و له ساڵی 1373 هه‌تاویدا له شاری بانه یه‌که‌م پێشانگای تاکی کردوه‌وته‌وه و کاک ناسر هه‌میشه هه‌وڵی داوه روانگه‌یه‌کی ره‌خنه‌گرانه له هه‌لس وکه‌وتی هونه‌ری خۆی ببێت هه‌ربۆیه گه‌لێ جار هه‌ر هه‌وڵه هونه‌ریه‌کانی خۆی له خۆیدا تابلۆیه‌کی ته‌واو به‌توانان له دربڕینی بێ ده‌ره‌تانی وجیاوازی یه ناوچه‌یی ونه‌ته‌وه‌یی یه‌کان وه‌ک کرده‌وه‌ی ره‌خنه‌گرانه‌ی ئاگردانی 50 تابلۆ بۆ یادوقوربانیانی هه‌ڵبجه‌ی شه‌هید ، کردنه‌وه‌ی پێشانگای نه‌قاشی بویه‌که‌مجار له سه‌ر هه‌مووکۆڵانه‌کانی و نێو مزگه‌وتی گوندی (قلیج) ، کردنه‌وه‌ی پێشانگا له سه‌ر گۆرستانی (ئایچی) له‌شاری سه‌قزدا ، هه‌روه‌ها ئه‌م مامۆستایه یه‌کێک له بنیاتنه‌ره‌کانی ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی موکوریانه و مامۆستای ئاموزشگای بارانه که ئه‌مانه هه‌رهه‌موویان هه‌ڵقوڵاوی گله‌یی وبناشتی زۆری ده‌روونی کاک ناسرن هه‌ن وده‌یشبن ، که ئێسته‌یش هه‌رله ژووری ماڵه‌که‌ی خۆیدا له شوێنی حه‌سانه‌وه‌وئاسایشی خاوخێزانه‌که‌یدا ره‌شماڵێکی بۆ هونه‌ر به‌تایبه‌ت هونه‌ری شێوه‌کاری هه‌ڵداوه که به‌رده‌وام به‌وره‌یه‌کی به‌رزوسیمایه‌کی به‌گوڕوتینه‌وه قۆلی بۆ خزمه‌ت کردن هه‌ڵماڵیوه‌و کچان وکۆڕانی ئه‌م شاره له‌مێژینه په‌روه‌رده‌وئاشنا به لایه‌نه‌شاراوه‌کانی فه‌رهه‌نگ وهونه‌ربه‌گشتی به‌تایبه‌ت فه‌رهه‌نگ وهونه‌ری کوردی ده‌کات .
به‌شێک له‌چالاکیه‌کانی هونه‌رمه‌ندناسر فه‌یزوڵڵابه‌گی بریتین له:
1- پێشانگای گه‌لی ....ساڵی 1360 هه‌تاوی .....سه‌قز
2- پێشانگای گه‌لی ....ساڵی 1365 هه‌تاوی .....سه‌قز
3- پێشانگای گه‌لی ....ساڵی 1367 هه‌تاوی .....سه‌قز
4- پێشانگای گه‌لی ....ساڵی 1367 هه‌تاوی .....ورمێ
5- پێشانگای گه‌لی ....ساڵی 1368 هه‌تاوی .....سنه
6- پێشانگای گه‌لی ....ساڵی 1369 هه‌تاوی ....مه‌هاباد
7- پێشانگای گه‌لی ....ساڵی 1369 هه‌تاوی ....سه‌قز.. چوارێیانی ئازادی خانووی به‌رێزنه‌قشبه‌ندی
8- پێشانگای گه‌لی ....ساڵی 1370 هه‌تاوی ....سه‌قز.. سه‌یرانگای شار، غورفه‌گه‌لی ئیداره‌ی کار، کۆڕی رێزگرتن له‌مامۆستایانی ناهید
9- پێشانگای گه‌لی.... ساڵی 1371هه‌تاوی .....بانه... بنکه‌ی بارهێنان وپه‌روه‌رده‌کردنی مناڵان ومێرمناڵان
10- پێشانگای گه‌لی....ساڵی 1371هه‌تاوی ....تاران.
11- پێشانگای گه‌لی....ساڵی1372هه‌تاوی.... سه‌قز..کۆڕی رێزگرتن له‌مامۆستایانی ناهید.
12- پێشانگای گه‌لی ....ساڵی 1373هه‌تاوی...بانه..باشگای وه‌رزشی تنیس له‌سه‌رمێز.
13- پێشانگای تاکی.....ساڵی1373هه‌تاوی ...بانه .. بنکه‌ی په‌روه‌رده‌وبارهێنانی مناڵان ومێرمنداڵان.
14- پێشانگای گه‌لی ... ساڵی1374هه‌تاوی...بانه
15-پێشانگای گه‌لی ......ساڵی 1375 هه‌تاوی .. سنه... کونگره‌ی فه‌رزانه‌گان
16- پێشانگای تاکی .... ساڵی 1376هه‌تاوی ..سه‌قز.... ساختمانی به‌ڕێز ئاده‌می
17-پێشانگای تاکی .... ساڵی 1377هه‌تاوی.. بۆکان..... ده‌فته‌ری فه‌نی ومه‌هه‌ندسی به‌ڕێز چاوباز
18-پێشانگای گه‌لی ....ساڵی 1377 هه‌تاوی .....سه‌قز.. موجته‌مه‌حی فه‌رهه‌نگی هونه‌ری
19-پێشانگای گه‌لی ....ساڵی 1378هه‌تاوی .....سه‌قز.. سه‌یرانگای مناڵان
20-پێشانگای گه‌لی ....ساڵی 1379هه‌تاوی ... تاران
21- پێشانگای گه‌لی .....ساڵی 1380هه‌تاوی ....سه‌قز .... گوڵستان فه‌رهه‌نگ وهونه‌ری موکوریان.
22- پێشانگای تاکی ... ساڵی 1380هه‌تاوی .....سه‌قز... موجته‌مه‌عی فه‌رهه‌نگی هونه‌ری.
23-پێشانگای گه‌لی .....ساڵی 1380هه‌تاوی ....سه‌قز..... بیره‌وه‌ری هه‌ڵه‌بجه.
24-پێشانگای تاکی ... ساڵی 1381هه‌تاوی .... تاران ... گالێری شیش.
25- پێشانگای تاکی ... ساڵی 1381هه‌تاوی ... سه‌قز.... ناوه‌ندی ژماره 2 موکوریان.
26- پێشانگای تاکی ... ساڵی 1382هه‌تاوی ... سه‌قز .... شه‌قامی ساحلی پێشانگای شه‌قامی.
27- پێشانگای تاکی ... ساڵی 1382هه‌تاوی ... سه‌قز .... موزه سه‌قز.
28-پێشانگای تاکی ... ساڵی 1382هه‌تاوی ... سه‌قز .... خانووی خۆی.
29-پێشانگای تاکی .... ساڵی 1383هه‌تاوی .... بۆکان ... گوندی قلیچ.
30-پێشانگای تاکی .... ساڵی 1383هه‌تاوی .... سه‌قز... کارگه‌ی نازک کاری تالب ساڵحی.
31- پێشانگای تاکی .....ساڵی 1384هه‌تاوی ... سه‌قز... گۆڕستانی ئایچی.
32- پێشانگای تاکی ..... سالی 1384 هه‌تاوی ....سه‌قز..... ویدیوئارت
33- پێشانگای تاکی ......ساڵ1385 هه‌تاوی ... سه‌قز .... به‌شێوه‌ی نوێ BOOKART
34- پێشانگای گه‌لی ..... ساڵی 1368 هه‌تاوی ....ورمێ
35-پێشانگای گه‌لی ساڵی 1371 هه‌تاوی ........ سه‌قز کونگره‌ی مه‌وله‌وی کو‌رد
36- پێشانگای گه‌لی ساڵی 1380 هه‌تاوی ... سنه ... کونگره‌ی نالی
37-پێشانگای گه‌لی .... ساڵی 1386 هه‌تاوی ... له سایتی ئارتاکورد دا
به‌خۆشی یه‌وه کاک ناسر ئێستایش هه‌رله‌شاری سه‌قزدا نیشته‌جێ یه‌و به‌رده‌وامیشه له هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌کانی هونه‌ردا.
+
نوشته شده در دوشنبه دوم شهریور 1388ساعت 18:10  توسط حسن اميني
|
سلێمان مه‌حموودی

mahmoudiso@yahoo.com
له هه‌رێم وباژێڕی سه‌قزی ئێمه‌دا گه‌لێ هونه‌رهه‌ن که له‌راستیدا کۆڵه‌که‌ی هه‌ره‌گه‌وره‌ی خانووبه‌ره‌ی هه‌زاران ساڵه‌ی گه‌له‌که‌مانن و جێ په‌نجه‌یان به ته‌وێڵی کولتوور‌و فه‌رهه‌نگ وداب ونه‌ریتی ئێمه‌وه دیاره.... گه‌لێکی دیکه‌یش له‌و هونه‌رانه هه‌ن که که‌متر کاری بۆکراوه‌و بواری بۆ ره‌خساوه که ئه‌گه‌ر ده‌رکه‌و ده‌لاقه‌ی زانینی له‌سه‌ر ئاوه‌ڵاکه‌ین بێ شک کاریگه‌رییه‌کی یه‌گجار پیرۆزتری لێ ئه‌وه‌شێته‌وه له خزمه‌ت کردن وگه‌شه‌ونه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگ و هه‌ڵس وکه‌وته کۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری سیاسی .... یه‌کێکیان هونه‌ری وێنه‌گرتنه که له‌سه‌رده‌می دیالۆگ وگفت وگۆدا هونه‌رێکی کاریگه‌ره و شوێن دانه‌ره به‌شێوه‌یه‌ک که ره‌نگه وێنه‌یه‌ک بتوانێت ئه‌رکی له‌شکرێک به‌جێ بێنێت یاخۆ زمان حاڵی میلله‌تێک بێت، هه‌ربۆیه له ناساندنی ئه‌مجاره‌ماندا تیشک ئه‌خه‌ینه سه‌ر چالاکی یه هونه‌ریه‌کانی یه‌که‌م وێنه‌گری ئاکادیمی شاره‌که‌من واته شاری سه‌قز که مامۆستا (سلێمان مه‌حموودی) یه.
سلێمان مه‌حموودی ساڵی 1353 هه‌تاوی له شاری سه‌قز شه‌قامی شه‌هیدان (شاناز) کۆڵانی مێخه‌ک له‌دایک بوه دوای تێپه‌ڕاندنی قۆناخی دیپلۆم ودواتر به به‌ڵگه‌ی فه‌وقه‌دیپلۆمه‌وه له ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌وبارهێنانی شاری سه‌قز وه‌ک مامۆستا وه‌رگیراوه.
ده‌سپێکی هونه‌ری وێنه‌گری کاک سلێمان له ساڵی 1374 هاتاویه‌وه‌بوو له شاری کرماشان که له (سینماجوان) ی ئه‌وشاره‌و‌ه دووربینی هونه‌ری که‌وته‌گه‌ڕ، له ساڵی 1376 دا توانی ببێته خوێندکار له به‌شی وێنه‌گری دا له زانکۆ ی هونه‌ری تاران که به‌سه‌رکه‌وتوویه‌وه پله‌کانی کارشناسی ودواتر کارشناسی ئه‌رشه‌دی له ساڵی 1380تێپه‌ڕاندو له ساڵی 1382 دا به‌شی وێنه‌گری له قوتابخانه‌ی دوکتورحسابی شاری سه‌قز دامه‌زراند و بوه هۆی به‌شدار بوونی پۆلێک له گه‌نجانی شاری سه‌قز که وه‌ک قوتابی بۆ یه‌که‌مین جار له شاری خۆیاندا هونه‌رو تکنیکی وێنه‌گری وه‌ک وانه بخوێنن که هه‌ر له ساڵی 1382 دا مامۆستا سلێمان مه‌حموودی پله‌ی یه‌که‌می له کێبه‌رکێی عیلمی کاربه‌ردی وێنه‌گری دا وه‌ده‌ست هێناوه و روتبه‌ی ئه‌وه‌ڵی پارێزگا و روتبه‌ی چواره‌می وڵاتی وه‌ده‌ست هێنا. له‌وماوه‌یدا که له‌سه‌قزدا مابوه‌وه له گه‌ڵ هاوڕێیه‌کی دێرینی به ناوی "عه‌لی زه‌فه‌ر قاره‌مان نژاد" که پسپۆڕی بواری سینه‌مایه گه‌لێ چالاکی به‌رچاوی نواند که یه‌کێک له وکاره‌هونه‌ریانه سازکردنی فیلمێک بوو به ناوی (سقز سمفونی یک شهر) که ئه‌وکاره به پێشنیاو پشتیوانی ماڵی شورای ده‌ور دووهه‌می شاری سه‌قز به‌ڕێوه چوو و به‌داخه‌وه پاش ته‌واو بوونی فیلمه‌که له کاتی پێشاندان و نمایش کردنی پێشی پێ گیراو هه‌تا به‌ئێستا خه‌ڵکی شاری سه‌قز نه‌یانتوانیوه له روانگه‌ی ئه‌و فیلمه‌وه که‌م وکوڕیه‌کانی شار‌و دیاری خۆیان ببینن که کاک سلێمان وێنه‌گریه‌که‌ی وکاک عه‌لی فێلم هه‌ڵگرتنه‌که‌یان به‌ئه‌ستۆ گرتبوو...
ئه‌م هه‌نه‌رمه‌نده ئاکادیمیه‌ی سه‌قزوکوردستان له ساڵی 2004 ی زایینی دا ئه‌ڵبۆمێک له وێنه‌کانی به‌ناوی ( پرتره کردهای ایران) له رێگای ئاژانسی وێنه‌ی ئێرانه‌وه له فستیواڵی نێونه‌ته‌وه‌یی ئێتالیا به‌شدار کرد که توانی خه‌ڵاتی دیپلۆمی شانازی وروبانی ئاوی فیدراسیونی نێونه‌ته‌وه‌یی وێنه‌ی هونه‌ری"جیوانی کریسپی ئیتالیا " FIAPوه‌ر بگرێت.
له ساڵی 2006 ی زایینی دا، کۆی 12 دانه له وێنه‌گه‌لی مێعماری کاک سلێمان به ناوی (که‌ندوان) له فستیواڵی دووساڵانه‌ی humanity heman photo award 2006
له وڵاتی چین به‌سه‌رکه‌وتوویه‌وه خه‌ڵاتی یه‌که‌می له به‌شی مێعماری پێدرا، هه‌رئه‌م هونه‌رمه‌نده نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌ی سه‌قز له گه‌لێ فستیواڵ و پێشانگای نێخۆی وڵات و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌شداری کردوه که له‌وانه ئه‌توانین ئاما ژه به وڵاتانی ئیسپانیا ، تورکیه ، ئینگستان ، چین که ئه‌مانه له‌رێگای ئاژانسی وێنه‌ی ئێرانه‌وه ئاسانکاری بۆ کراوه ، پێشانگاکانی ناوخۆی وڵاتیشدا به‌سداری له پێشانگای وێنه‌ی فستیواڵی فه‌جر له تالاری وه‌حده‌ت ، پێشانگای وێنه‌ی سه‌نعه‌تی له شیرکه‌تی سایپا له تاران، به‌شداری له پێشانگای ه‌ێنه‌ی فه‌ره‌هه‌نگی ئێران زه‌مین له فه‌رهه‌نگسه‌رای ئارسبارن له تاران دا.
مامۆستا سلێمان مه‌حموودی ماوه‌ی 2 ساڵ مامۆستای په‌روازی له زانکۆی هونه‌ردا بوو هه‌ربه‌و هۆوه له ساڵی 1385دا داوی هاوکاری لێ‌کرا که هه‌ر ئێستا ئه‌ندامی کۆڕی زانستی زانکۆی ده‌وڵه‌تی هونه‌رئیسلامی ته‌ورێز و هه‌روه‌ها له زانکۆی( نیمچه ده‌وڵه‌تی) نه‌بی ئه‌کڕه‌می ته‌ورێزداهه‌مان به‌رپرسایه‌تی هه‌یه‌و به خۆشی یه‌وه به‌رده‌وامیشه له سازکردنی ئه‌ڵبۆمی په‌یتا په‌یتا له وێنه‌گه‌لی پێکهاتوو له به‌رهه‌می دوربین وهزروبیری هونه‌ری کاک سلێمان که هه‌ربه هۆی مامۆستا بوونی له زانکۆی ته‌ورێز دا هه‌ر ئێسته نیشته‌جێی شاری ته‌ورێزه.

+
نوشته شده در دوشنبه دوم شهریور 1388ساعت 18:8  توسط حسن اميني
|
محه‌ممه‌دی مه‌له‌کی

هونه‌ربه‌گشتی و نه‌قاشی به‌تایبه‌ت له‌و هونه‌ره به‌ڕه‌نگ وبۆنانه‌یه که له نێو کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌رچاوی هه‌بوه ئه‌گه‌رچی به‌درێژایی مێژوو زۆرتر هونه‌ری نه‌قاشی به‌هۆی هه‌لومه‌رج وکه‌ره‌سه‌و پێداویستی تایبه‌ت به‌خۆی زۆرتر هه‌رله دیوه‌خان وگه‌وره‌ماڵانی کورده‌واریدا هه‌ڵواسراوی زه‌ین وئه‌ندێشه‌ی خه‌ڵک بوه هه‌ڵبه‌ت نه‌به‌ومانایه که‌هونه‌ری نه‌قاشی هه‌رله‌ژووری گه‌نج وخواپێداوه‌کاندابایه‌خی ببێت وباڵابکات! به‌ڵکوو به شێوه‌یه‌کی دیکه ئه‌گه‌ربڵێین: له‌به‌رئه‌وه‌ی کێشانه‌وه‌ی تابلۆگه‌لی نه‌قاشی وته‌نانه‌ت پێش که‌ش کردنی به‌رهه‌می نه‌قاشی به‌خه‌ڵکیش پێویستی به جێ ورێ وکه‌ره‌سه‌و ئامرازی وه‌ک ؛چوارچێوه،و ،ره‌نگ، وقه‌ڵه‌می جۆراوجۆرهه‌یه که به‌راستی له هه‌ڵ ومه‌رجی ئێستا‌و ئه‌و‌کاتی ناوچه‌ی ره‌ش ورووت وکه‌م داهاتی ئێمه‌دا بۆهه‌مووکه‌س نه‌لواوه‌وده‌سی نه‌داوه..
هه‌ربۆیه هونه‌رمه‌ندگه‌لێکی زۆربه‌تواناهه‌بوون وهه‌ن که به‌رده‌وام هه‌وڵی شۆڕبوونه‌وه‌ی هونه‌ریان به‌نێۆ دڵی کاروفرمان وژیانی رۆژانه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا داوه وله‌وبواره‌شدا هه‌تا راده‌یه‌کی زۆر سه‌رکه‌وتوو بون..
یه‌کێک له‌و په‌نجه ره‌نگینانه‌ی شاری سه‌قز که له‌وبواره‌دا هه‌وڵ وچالاکی به‌رچاوی له پێوه‌ندی وگرێدان وتێکه‌ڵ کردنی بیری خه‌ڵک وتابلۆگه‌لی نه‌قاشی له شاروناوچه‌که‌ی خۆیدا کردوه به‌ڕێز کاک "محه‌ممه‌د مه‌له‌کی"یه.
کاک محه‌ممه‌دی مه‌له‌کی ساڵی1335 هه‌تاوی له شاری سه‌قز له‌دایک بوه له خوێنده‌واریدا هه تا کۆتایی سیکلی بریوه وهه‌ل ومه‌رج له‌وه‌زیاتری بۆی نه‌گونجانوه هه‌ربۆیه له‌رێگه‌ی هونه‌ره‌وه هه‌تاراده‌یه‌کی زۆر سه‌رکه‌وتوانه پله‌کانی زانین وزانیاری تێپه‌ڕاندوه.
ده‌سپێکی هۆنه‌ری کاک محممه‌د ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می هه‌ڕه‌تی لاویه‌تی که به‌هۆی ئه‌شق وخۆشه‌ویستی خه‌ڵک وخاک و نیشتمانه‌که‌ی هه‌وێنی هونه‌ری نه‌قاشی وخۆش نووسی له‌له‌شیدا گیرساو به‌ره‌به‌ره ئه‌و هونه‌رمه‌نده مه‌زنه‌ی لێکه‌وته‌وه که جێی شانازی خه‌ڵک وناوچه‌که‌یه،
له‌کاره‌کانی کاک محه‌ممه‌د ئه‌توانین ئاماژه به چه‌ندین جار به‌شداربوون له پێسانگا گه‌لییه‌کانی شاری سه‌قزودیوانده‌رو پێش که‌ش کردنی تابلۆگه‌لێکی زۆر به نێوماڵانی سه‌قزوناوچه‌که‌دا و کێشانه‌وه‌ی وێنه‌ی پڕله‌ره‌نج ومه‌ینه‌تی که‌سانی وه‌ک خانزاکه‌ت که‌پێیان ئه‌وت "نزه"،ساڵه شێت وکه‌سانی دیکه که کاک محه‌ممه‌د به‌م کاره‌ی له ناوچه‌ی سه‌قز ئاڵوگۆڕێکی پیرۆزی له شێوه‌ی روانین بۆ به‌رهه‌می نه‌قاشی هێنایه ئاراوه.
که‌له‌وئاڵوگۆڕه‌دا پێوه‌ندی بینه‌روخوێنه‌ری نه‌قاشی چڕوپڕتربوه‌وه وخه‌ڵک هه‌ستی به‌وه‌کرد هونه‌ری نه‌قاشیش ئه‌توانێت زیاتر له‌جاران تریبوونێک بۆ ده‌ربڕینی گازه‌وسکاڵاو حه‌زوتاسه‌کانیان ببێت!
به‌شێکی دیکه له‌خزمه‌ته‌کانی کاک محه‌ممه‌د نووسینه‌وه‌ی تابلۆی دووکان وئادره‌س وناونیشانی که‌سب وکاری رۆژانه‌ی خه‌ڵک بوو که زۆرتر به زمان ورێنووسی کوردی ئه‌ینووسینه‌وه که ئێسته په‌ره‌ی گرتوه‌و بوه‌ته که‌سب وپیشه‌ی زۆر که‌سی دیکه له نێوشاردا.
به‌خۆشییه‌وه کاک محه‌ممه‌دی مه‌له‌کی ئیسته‌یش هه‌رله‌شاری سه‌قزدانیشته‌جێیه‌و له‌دووکانێکی بچکۆڵانه‌دا به کێشانه‌وه‌ی حه‌زوخولیاکانی خۆی و سفارشات وراسپارده‌کانی خه‌ڵک ونووسینی تابلۆی دووکان وشوێنی که‌سب وکاری خه‌ڵک بژێوی ژیانی هونه‌ری پڕله‌ئه‌شق وئازار دابین ئه‌کات.
ئه‌مانه‌یش چه‌ند نموونه له تابلۆ‌و کاره‌هونه‌ریه‌کانیه‌تی:
*نزه*

*ساله شيت*
+
نوشته شده در دوشنبه دوم شهریور 1388ساعت 18:7  توسط حسن اميني
|
|
خاوه‌رمرادوه‌یسی

شاری هونه‌رپه‌روه‌ری سه‌قز به‌درێژایی مێژوو مه‌کۆی هونه‌روهونه‌رمه‌ندان له بواره هونه‌ریه‌کاند به‌تایبه‌ت هه‌نه‌ری شێوه‌کاری"نه‌قاشی" بووه وبه‌رده‌وامیش توانیویه‌تی هونه‌رمه‌ند له‌خۆیدا په‌روه‌رده‌بکات وبه‌خۆشیه‌وه‌له‌به‌ستێن وبواری هونه‌ردا ژن یان پیاوبوون ناتوانن ببنه به‌ربه‌ست وکۆسپ وته‌گه‌ره‌ی سه‌ر ڕێی هونه‌روهونه‌رمه‌ندان هه‌ربۆیه یه‌کێکیتر له‌وپه‌نجه‌ره‌نگینانه‌ی شاری سه‌قزبه‌ڕێزخاوه‌رمرادوه‌یسی یه که بوێرانه هاتوه‌ته گۆڕه‌پانی هونه‌ره‌وه‌و به‌رده‌وام هه‌تا ئێسته توانیویه‌تی تابلۆگه‌لێک له ره‌نج ومه‌ینه‌ت وژان وئازارو حه‌زوتاسه‌وخه‌ون وخولیاکانی خۆی وگه‌له‌که‌ی بخاته به‌رسه‌رنجی بینه‌ران وتامه‌زرۆکانی هونه‌ری شێوه‌کاری.
خوشکه خاوه‌ر ساڵی 1360هه‌تاوی له شاری سه‌قز له‌دایک بو وه خوێندنی سه‌ره‌تایی وناوه‌ندی ودواناوه‌ندی هه‌رله‌شاری سه‌قز ته‌واوکردوه، خاه‌رخانم بۆ درێژه‌دان به‌خوێندنی باڵا چو وه‌ته زانکۆی ئه‌لزه‌هرای شاری ته‌ورێز وله خزمه‌ت مامۆستایان به‌تایبه‌ت مامۆستا"محه‌ممه‌د نووریان" شانازی قوتابی بوونی هه‌بوه هه‌تا ئه‌وکاته‌ی لیسانسی هونه‌رگه‌لی شێوه‌کاری وه‌رگرتوه‌و دواترگه‌ڕاوه‌ته‌وه شاری سه‌قز.
خاوه‌رمرادوه‌یسی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هونه‌رگه‌لی شێوه‌کاری شاری سه‌قزو له ماوه‌ی ژیانی هونه‌ری خۆیدا گه‌لێک چالاکی هونه‌ری نواندوه که ده‌کرێت ئاماژه به هه‌ندێکیان بکه‌ین:
پێشانگای ...تاکی؛
1- پێشانگای تاکی....خاکه‌لێوه‌ی 1381سه‌قز.
2- پێشانگای تاکی...به‌فرانباری1382سه‌قز.
3- پێشانگای تاکی...ره‌زبه‌ری 1382 بانه.
4- پێشانگای تاکی...سه‌رماوه‌زی 1382 سه‌قز.
5- پێشانگای تاکی ... گه‌لاوێژی 1384 سه‌قز.
6- پێشانگای تاکی...پووشپه‌ڕی 1384سه‌قز.
7- پێشانگای تاکی ...پووشپه‌ڕی 1385 سه‌قز.
8- پێشانگای تاکی ... به‌فرانباری1385سنه.
9- پێشانگای تاکی... سه‌رماوه‌زی ساڵی 1385سه‌قز
پێشانگای گه‌لی:
1- پێشانگای گه‌لی... ساڵی 1377 له‌زانکۆی ئه‌لزه‌رای ته‌ورێز.
2- پێشانگای گه‌لی.... ره‌شه‌مه‌ی ساڵی1381سه‌قز.
3- پێشانگای گه‌لی.... رێبه‌ندانی ساڵی 1382سه‌قز.
4- پێشانگای گه‌لی.... گه‌لاوێژی ساڵی 1382سه‌قز.
5- پێشانگای گه‌لی.... بانه‌مه‌ڕی ساڵی 1382سه‌قز.
6- پێشانگای گه‌لی.... ره‌شه‌مه‌ی ساڵی 1381سه‌قز.
7- پێشانگای گه‌لی.... ره‌شه‌مه‌ی ساڵی 1382سه‌قز.
8- پێشانگای گه‌لی.... ره‌شه‌مه‌ی ساڵی1384سه‌قز.
9- پێشانگای گه‌لی.... ره‌شه‌مه‌ی ساڵی 1384بانه.
به‌شداری له فستیواڵه جۆراوجۆره‌کانی وڵات:
1- فستیواڵی مامۆستایانی ناوچه که له‌ودا پله‌ی دووهه‌می ته‌ڕڕاحی پێدراوه...ساڵی 1379سه‌قز.
2- فستیواڵی گه‌نجانی خۆرئاوای ئێران ...ساڵی 1379-81-82-83مه‌ریوان.
3- فسیواڵی گفت وگۆی ته‌مه‌دونه‌کان ...ساڵی 1381 ته‌برێز.
4- فستیوالی مامۆستا محممه‌د ره‌زا ئیرانی ...ساڵی 1379ته‌برێز.
5- ته‌ڕراحی کردنی سن وسه‌حنه‌ی چوارده‌هه‌مین فستواڵی شانۆی کوردستان.
6- به‌شدار له‌کێ به‌رکێی هونه‌ری "رۆژێک له‌گه‌ڵ نقاشیدا" که‌له‌ودا پله‌ی ه‌ێهه‌می وه‌ده‌ست هێناوه...ساڵی 1382سه‌قز.
7- فستیواڵی لاوانی رۆژئاوای ئێران که له‌ودا پله‌ی هه‌ڵبژیردراوی ته‌ڕڕاحی وه‌ده‌ست هێناوه ....خرمانانی ساڵی 1385سنه.
8- بۆماوه‌ی 4ساڵ مامۆستای فێرکاری بوه له مه‌جمه‌عی هونه‌ری سه‌قزدا بۆ مناڵان وگه‌وره‌کان.
9- هاوکاری رۆژنامه‌ی "ئاوای کوردستان".
که به‌خۆشییه‌وه ئه‌م خاتوونه هونه‌رمه‌نده‌ی شاری سه‌قزی کورده‌واری ئیستایش هه‌ر له بواری هونه‌ری شێوه‌کاریدا چالاک وشێلگیره‌وهه‌رله‌شاری سه‌قزیشدا داده‌نیشێت.
|
|


|
+
نوشته شده در دوشنبه دوم شهریور 1388ساعت 0:15  توسط حسن اميني
|
خه‌لیل ره‌حیم پوور "باپیر"
khalil_artwx@yahoo.com
ئاشکرایه ده‌ڤه‌ری چڕوپڕی سه‌قزی کورده‌واری مه‌کۆی هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندانی به‌تواناو په‌نجه‌ره‌نگین بوه‌وهه‌یه به‌ڵام له‌باغچه‌وبه‌راوی هونه‌ردا هه‌رگوڵێک بۆنی خۆی وهه‌رهه‌وڵێک ئاکامی خۆی وهه‌رئامانچێکیش رێبواری خۆی هه‌یه! که له ناساندنی ئه‌مجاره‌ماندا ئه‌چینه هۆبه‌وهه‌واری هه‌راو وبه‌رفراوانی هونه‌رمه‌ندێکی دیکه‌ی هونه‌ری شێوه‌کاری له شاری سقز که کاک خه‌لیلی ره‌حیم پووره وله‌وهونه‌رمه‌ندانه‌یه که له‌تابلۆکانیدا بینه‌رهان ئه‌دابه‌دووربینی وله‌هه‌مان کاتیش دا له‌نزیکه‌وه چێژی تابه‌تی هونه‌ری پێ ده‌به‌خشێ "شیشه له سه‌مای به‌رد ئه‌ترسێ" یه‌کێک له تابلۆکانیه‌تی که هه‌ربه بیستنی به‌بێ ره‌نگ وچوارچێوه‌یش هه‌ست به جوانی هونه‌رو قوڵی مانا وسۆزی په‌یام ده‌که‌ی.
کاک خه‌لیل ساڵی 1345هه‌تاوی له شاری سه‌قز له‌دایک بوه وخوێندنی هه‌تا دیپلۆمی له‌وشاره ته‌واو کردوه دواتربوه‌ته ئه‌ندام ومووچه‌خۆری بنکه‌ی بارهێنان وپه‌روه‌رده‌کردنی فکری مناڵان ومێرمنداڵان له‌شاری سه‌قزو ئێستایش خوێندکاری هونه‌ری گرافیکی کامپیوتێره له زانکۆی ته‌ورێز.
هونه‌رمه‌ند باپیر مامۆستایان مه‌رحووم "فه‌یزوڵڵاخانی ناهید" ومامۆستا "هادی زیائه‌دینی" به هانده‌ر و ماۆستایانی خۆی ده‌زانێت ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ی ده‌ڤه‌ری شاری سه‌قز جیا له هونه‌ری شێوه‌کاری له هونه‌ری خۆش نووسی و په‌یکه‌رسازی وهونه‌ری مۆسیقا به‌تایبه‌ت "ده‌ف" توانایه‌کی به‌رچاوی هه‌یه له‌چالاکییه‌هونه‌ریه‌کانی کاک خالیل ئه‌توانین ئاماژه به گه‌لێک بۆنه‌و موناسبه‌ت گه‌لی جۆراوجۆربکه‌ین که به‌شێکیان ئه‌مانه‌ن؛
1- پێشانگای کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه... به‌رده‌وام هه‌مووساڵێک هه‌تا 1383هه‌تاوی
2- به‌شداری له کونگره‌ی مه‌وله‌وی ...به‌چه‌ندتابلۆوه ........................سه‌قز
3- به‌شداری له کونگره‌ی نالی... به چه‌ند تابلۆوه......................... سه‌قز
4- به‌شداری له سمیناری سه‌قزو فراژوتنی فه‌رهه‌نگی ... به چه‌ند تابلۆوه....سه‌قز
5- به‌شداری له کۆڕی دووساڵانه‌ی نقاشی هاوچه‌رخی ئێران که به‌رده‌وام له شاره‌کانی کوردستان وئێران دا به‌شداربوه وه‌ک سه‌قز- بۆکان – بانه - مه‌هاباد – سنه - مه‌ریوان – کرماشان – ئیلام – هه‌مه‌دان – سمنان – شیراز – ئیسفه‌هان – ته‌برێز – تاران – زابول...
6- پێشانگای تاکی له وڵاتی بلژیک..... له ساڵی 1380 هه‌تاوی
7- پێشانگای ...گه‌لی له شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید...له ساڵی 1373هه‌تاوی
به‌خۆشییه‌وه ئێستایش هه‌رله شاری سه‌قزدا نیشته‌جێیه‌وبه‌رده‌وامیشه له کاروباری هونه‌ری شێوه‌کاری وهونه‌رگه‌لی دیکه‌دا.
ئه‌مانه‌یش چه‌ن دیمه‌نێکن له هه‌واری هزروبیری هونه‌رمه‌ند خه‌لیل ره‌حیم پوور"باپیر"


+
نوشته شده در دوشنبه دوم شهریور 1388ساعت 0:4  توسط حسن اميني
|