" پێشوازی"
له هه‌ردونزاری به‌هاری ته‌مه‌نتا گژه‌بای به‌گوڕ‌وتینی پووشپه‌ڕی‌شیله‌ی‌ده‌ماری گوڵ وگژوگیای ئاوات وحه‌زه‌كانـــتی هه‌ڵ‌ئه‌مژی له‌خڕ‌وهه‌ڵدێرو زه‌رد‌وماهه‌وه داسی پرسیارت لێ راست ئه‌بوه‌وه و په‌یتا په‌یتا ده‌مه‌داســــی (من بۆنه‌چم خۆمن له‌جێی باوكمم!؟)ئه‌ندێشه‌ی خـاو وكرچ‌وكاڵتی ئه‌دووری به‌ده‌م ئه‌وپرسیارو ژان‌وبركه‌وه قسه‌كانی دایكت له گوڵجاڕی بیر وئه‌ندێشه‌تا ســــه‌ری هه‌ڵ‌ئه‌دا(ده هه‌سته ده‌ی په‌نگه‌مووس‌كه‌ی یاڕه بی ئه‌وا خۆروبان گه‌رم بووه وكه‌س له جێ‌دا وته‌نانه‌ت‌له ئاوایشدا نه‌ماوه ئاخه‌ر ره‌نجبه‌ری چۆن‌وا ئه‌بێ خه‌ڵك چاكمان ناڵێن..)
تۆیش له ئاسمانت ئه‌ڕوانی خۆر بووك ئاسایی له جاده‌ی ته‌ختی ئاسمانه‌وه به ئه‌سپایی پێی هه‌ڵ‌ئه‌گرت‌وله‌وه نه ئه‌چوو به‌م زووانه بگاته حاست‌و وه‌سه‌ر سه‌رت‌بكه‌وێـــت كه پشووی نیمه‌ڕۆت پێ‌ببه‌خشێت، په‌نات برده به‌رتێكه‌ڵ كردن ئه‌گه‌رچی له تێكه‌ڵ‌كردن بیره‌وه‌ریه‌كی خۆشت نه‌بوو وله‌گوێتا هه‌رئه‌زرینگاوه كه‌وا(له گه‌ڵ هیچ گایه‌ل له‌وه‌رێنێك وڵاخه‌كان تێكه‌ڵ نه‌كه‌ی ئه‌وان له‌وه‌ڕیان نیه‌وله‌وه‌ڕگه‌ی ئێمه زۆروبژوێنه با وڵاخه‌كانی خۆمان بیخۆن)به‌ڵام گوێت نه دایه وبانگت‌كردن: وه‌رن كوڕه‌كان با وڵاخه‌كان تێكه‌ڵ‌كه‌ین ئه‌گه‌ریش‌پێتان‌خۆش‌بـــــــــــوو‌كایه‌ی(هه‌لووكێن)و(های به‌جووز)ئه‌كه‌ین وتیان ئێمه پێمان خۆشه به‌ڵام.. خێرا هه‌ڵتدایه : به‌ڵام بێ به‌ڵام‌ئه‌مـڕۆكه قه‌یناكا ئاخه‌ر ده‌مه‌وێ بچم به‌ره‌وپیری مامه حاجیم خه‌ڵكی ئاوایی ماڵه‌پیاوێكیان‌چوونه‌ته شار‌به‌ره‌و پیری وپێشوازی! خۆمن به‌لای ناخێــرمه‌وه برازای ئه‌وم‌وئه‌گه‌ربابم نه‌ماوه من‌جێ‌نشینی ئه‌وم...
ئه‌وه بـوو رووت له هه‌رشوێنێكه‌وه بوایه گوڵه‌به‌رۆژه‌ی هۆش‌وبیرت هه‌ربه‌ره‌و رێی شار وه‌رئه‌گه‌ڕایه‌وه خۆت به خۆتت ئه‌وته‌وه (ئه‌ی من نه‌چم كێ بچێت خۆمن له جێی باوكمم)پاتاڵی هارو زیانــــــنی خۆر هێلانه‌ی خایله‌كانتی تێك‌ئه‌شێوان‌وتۆیش‌رق‌وقینت ئه‌كـــــرده پللارودووره به‌رد‌وئه‌ت هاویشت هه‌تا به‌رات ئه‌په‌ڕی دوومانگ هاوین ودوومانگ پاییز‌مه‌ودایه‌كی دوورنه‌بوو به‌ڵام ئه‌مـــڕۆژه له رۆژانی دیكه نه‌ده‌چوو هه‌ر ئاوا نه‌ده بوو نۆره‌ی خۆتت كردبوو تێكه‌ڵ كردن ئه‌وه‌ی چاك بوو هه‌تا دووجــاری دیكه نۆبه‌ی گێڕانه‌وه‌ت نه‌ده‌هات كه نۆره‌ی تۆیش ئه‌هات حه‌زت ئه‌كرد هه‌موو وڵاخه‌كان وه‌ك كه‌ڵه‌ره‌ش ئه‌مڕۆكه بكه نه قوربانی! ...
دیسان چاوت له هه‌تاو ئه‌كرد شل شل هه‌نگاوی ئه‌نا له‌باتی سه‌عات سێبه‌ره‌كه‌ی خۆتت به بــه‌ری پێ ئه‌پێوا كاتی ئه‌وه هاتبوو كه‌ڵه‌ره‌ش به‌ریته‌وه‌بۆناودێ بۆ‌چاورشتن ورازاندنه‌وه‌ی پێش‌سه‌ربڕین..
هه‌ر كه وتیان: تۆ ئه‌ڕۆی بڕۆ نه‌تزانی له كوێوه له‌سه‌ر‌گایه‌له رێكه‌وه یان هه‌رلێره‌وه له‌م‌باریكه‌رێوقاچاخه رێـــوه كه‌ڵه‌ره‌شت دایه به‌ر‌و تازه چوون بۆشارت له ده س ده‌رچبوو به‌ده‌م لێخوڕینه‌وه بیرت له‌وه ئه‌كرده‌وه چۆن بچیته پێشوازوزیاره‌تی مامه حاجیت ؟! جۆن ماچی بکه‌ی ؟ له‌پێش دا شانی چه‌پی یاخود راستی؟ خۆتت ته یار ئه‌كرد چۆن به ده‌م میوانانه‌وه بچی و به خۆتت ده‌گوت پیاو ده‌بێ له وه‌ها رۆژێكی قه‌ره باڵغدا ده‌م وزمانی هه‌بێت به‌م ئه‌ندێشه‌وه شه‌لاقی رێ خولـخوله‌ی بیرتی هه‌ڵ‌ئه‌خولان‌وتۆیش وه‌ك رۆژانی مناڵی له‌خۆشیانا (مینه مینه ) ت‌بۆئه‌وته‌وه كه له‌پڕدا ناڵه‌یه‌كت بیست‌ونه‌تبیست گڕودووكه‌ڵێكت دی ونه‌تدیی وتیان: مین بوو .. له كاتی شۆردن وكفن ودفنت‌دا دوودڵ بوون له‌وه‌ی كام پارچه‌گۆشت هی تۆیه‌وكامه هی كه‌ڵه ره‌شه؟!.